کۆنگرەی ستار پلانسازیی ساڵی نوێی ئامادەکرد
کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخستنی کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاوا، بە پلانسازیی ئەمساڵ کۆتایی پێهات.
کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخستنی کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاوا، بە پلانسازیی ئەمساڵ کۆتایی پێهات.
کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوی کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاوا بە دروشمی "تێبکۆشە، توندوتیژی و داگیرکاری تێکبشکێنە" لە ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەریی ئارام تیگران لە ناوچەی ڕمێلانی قامیشلۆ بە بەشداریی ٣٠٠ ئەندامی کۆنگرە لە هەرێمەکانی باکور - ڕۆژهەڵاتی سوریا و حەلەب و دیمەشق بەڕێوەچوو.
کۆنگرەکە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو. بە ئامادەکردنی پلانسازیی کاری ساڵی نوێ کۆتایی پێهات.
پلانسازیی ساڵی نوێی کۆنگرەی ستار بەم شێوەیەیە:
" - پێویستە ڕێبەر ئۆجالان بپارێزرێت، ئاستی تێکۆشان بەرزبکرێتەوە و دەبێت بیر و رامانەکانی رێبەرایەتی ببێتە بنچینەی ڕێکخستنەکانی ژنان.
- شەڕی عەقڵییەتی زایەندپەرەست بکرێت و ژیانی هاوبەش بونیات بنرێت.
- بۆ رزگارکردنی سەرێکانی، عەفرین و گرێسپی لە داگیرکاریی تورک، پێویستە ئاستی تێکۆشان و بەرخۆدانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەرزبکرێتەوە.
- کۆمیتەکانی مافناسان و سیاسەتمەدارانی کۆنگرەی ستار بە رێکخستن بکرێن.
- دەبێت کۆنگرەی ستار، بزووتنەوەی هیلالی زێڕین، ژنۆلۆژی، کولتور و زمانی کوردی لە ڕۆژئاوا بپارێزرێت.
- ژمارەی هەرەوەزییەکانی ژنان زیاد بکرێن".
ژ.ت