لە هێرشی سەر بەنداوی تشرین ٢ کەس شەهیدبوون و ٢٠ کەس برینداربوون

دەوڵەتی داگیرکەری تورک دیسانەوە بۆردوومانی گەلی کرد کە لە بەنداوی تشرین ئێشکگری دەگرن. لە ئەنجامدا ٢ کەس شەهیدبوون و ٢٠ کەس برینداربوون.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک دیسانەوە بۆردوومانی گەلی کرد کە لە بەنداوی تشرین ئێشکگری دەگرن.

لە بۆردوومانەکەدا لانی کەم ٢ کەس شەهیدبوون و ٢٠ کەس برینداربوون.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمەوە هێرش دەکاتە سەر بەنداوی تشرین.

گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ پاراستنی بەنداوەکە کە بۆ ژیانی خەڵکی سڤیل گرنگە، لە ٨ ی کانوونی یەکەمەوە ئێشكگری دەگرن.

١٨ ی کانوونی دووەم لە هێرشی سەر بەنداوەکە ٦ کەس شەهیدبوون کە ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی پەیەدە مەنیجە حاجۆ حەیدەر و هونەرمەندی شانۆکار باوکی تایەری تێدابوو.

١٦ ی کانوونی دووەم لە هێرشکردنە سەر بەنداوەکەدا، هاوڵاتییەک شەهید و ١٠ هاوڵاتی برینداربوون کە ٤ ڕۆژنامەنووسی تێدابوو.

١٥ ی کانوونی دووەم لە ٢ هێرشی جیاوادا، ٤ کەس شەهیدبوون، دەیان کەس برینداربوون.

٨ ی کانوونی دووەم لە هێرشی ئاسمانی دژی کاروانی گەل، ٣ کەس شەهیدبوون و ١٥ کەس برینداربوون.