لە کۆڵن بۆ هەڵمەتی "١٠٠ هۆکار، ١٠٠ هەزار ئیمزا" ستاند دانرا
ئەنجوومەنی ژنانی ڤیان لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر لە چوارچێوەی هەڵمەتی "١٠٠ هۆکار، ١٠٠ هەزار ئیمزا" ستاندێکیان دانا.
ئەنجوومەنی ژنانی ڤیان لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر لە چوارچێوەی هەڵمەتی "١٠٠ هۆکار، ١٠٠ هەزار ئیمزا" ستاندێکیان دانا.
بزووتنەوەى ژنانی کورد لە ئەرووپا (تەژەکە ئەوروپا / TJK-E) لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە بە ناوی "بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر ١٠٠ هۆکار و ١٠٠ هەزار ئیمزا" هەڵمەتێکی بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر دەستپێکردووە. لەو چوارچێوەى ئەو هەڵمەتەدا لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا ستاندێکی ئیمزا کۆکردنەوە دانرا.
ئەندامانی ئەنجوومەنی ژنانی ڤیان لە کۆڵن لە وێستگەى ترەنی ناوەندی شارەکەدا کۆبوونەوە و ستاندێکی ئیمزا کۆکردنەوەیان دانا. ستاندەکە لەلایەن هاووڵاتییانەوە پێشوازێکی گەرم و زۆری لێکرا.
لە چالاکییەکەدا سەرنج خرایە سەر قۆناغی دەسەڵاتی ئاکەپە و بەربوونەوەى رێژە و ژمارەی کوشتنی ژنان لە تورکیا.
هەروەها ئاماژە بەوەکرا، ئەردۆغان سەرکردەی ئاکەپە و سەرۆک کۆماری تورک نەک تەنها لە باکووری کوردستان و تورکیا، بەڵکو لە پارچەکانی تری کوردستانیشدا بۆ رێگریکردن لە تێکۆشانی ژنان، ژنان دەکاتە ئامانج. لەو چوارچێوەیەدا سیاسەتەکانی ئەردۆغان و ئاکەپە لە دژی ژنان بۆ هاووڵاتییانی سنووری چالاکییەکە روونکرایەوە.
ژ.ت