لە قۆنیا ژنێک کوژرا

لە ناوچەى کاراتای قۆنیا ژنێک بە ناوی ئەسما نور ک. کە لە کاتی جیابوونەوە بوو لەلایەن محەمەد ک. –ی هاوسەرییەوە کوژرا.

لە ناوچەی کاراتای قۆنیا محەمەد ک. لە شەقام بە چەک ئەسما نور ک. ی کوشت، کە لە کاتی جیابوونەوە لە یەکتر بوون و بڕیار بوو بەمزوانە لە یەکتر جیا ببنەوە.

محەمەد ک. دوای کوشتنی ئەسما نور ک. تەقەیى لە خۆیی کرد و رەوانەى نەخۆشخانە کرا. هاوکات تەرمەکەى ئەسماش رەوانەى پزیشکیی داد کرا.

ژ.ت