لە تەبقە ژنان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانیان کرد
لە کانتۆنی تەبقە ژنان لە چوارچێوەی هەڵمەتی نێونەتەوەیی بە درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ڕێپێوانێکی جەماوەریان ئەنجامدا.
لە کانتۆنی تەبقە ژنان لە چوارچێوەی هەڵمەتی نێونەتەوەیی بە درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ڕێپێوانێکی جەماوەریان ئەنجامدا.
بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی گەنجی ڕەقە و تەبقە و مەنبەج و دەیرەزۆر، دەیان ژنی کانتۆنی تەبقە و ئەندامانی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا و نوێنەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و پارتی سوریای ئایندە و ئەندامانی هێزەکانی ئاسایش-ژن، دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.
ڕێپێوانەکە لە گەڕەکی یەکەمی شاری تەبقە دەستی پێ کرد، ژنان درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بڕوخێت فاشیزم"یان بەرزکردەوە.
ژنان تا ناوەندی یەکێتی خوێندکارانی دیموکراتیک لە گەڕەکی دووەم ڕێپێوانیان کرد. لەوێ هاوسەرۆکی نووسینگە گەنجان و وەرزشی کانتۆنی ڕەقە، بوشرا ئەلنایف لەسەر ناوی یەکێتی ژنانی گەنج قسەی کرد.
نایف گوتی: " ئەمڕۆ بۆ پشتیوانیکردن لە هەڵمەتی نێونەتەوەیی بۆ ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و بەدەستهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانمان کرد".
نایف ڕایگەیاند کە بە هۆی ڕامانەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەلانی بندەست و ژنان لە ستەم و چەوساندنەوە ڕزگاریان بووە و گوتی: "ژنان لەسەر ڕێچکەی ڕامانەکانی وی، لە هەموو بوارەکاندا جێگەی خۆیان گرتووە".
نایف ڕایگەیاند تا ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدەست نەهێنن، تێکۆشان مەزن دەکەن، هەروەها سڵاوی کرد لە بەرخۆدانی یەژا-ستار و هەپەگە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک.
نایف بەڵێنی دا تا ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر نەکەن، درێژە بە تێکۆشان دەدەن.