هێزل ئۆزگور ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له شه‌ڕی قورسی ٢٠٢١دا شه‌ڕڤانانی ژن رۆڵێكی زۆر گرنگیان له ئه‌ستۆ بووه و وتی، "ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی هه‌ڤاڵانی ژن، سهرههڵدانێكه به‌رامبه‌ر به‌و كۆیلایه‌تیه‌ی كه هه‌زاران ساڵه به‌سه‌ر ژنی كورددا ده‌سه‌پێنرێت. هه‌ڤاڵانی شه‌هیدمان پیشانیانداین كه پێویسته چۆن بژین. په‌یامی ئه‌وه‌یان پێداین كه ژیانێكی هه‌ڵه و كۆیلانه به هیچ جۆرێك ژیان نییه".
كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی بڕیارگه‌ی یه‌ژه‌ئاستار به به‌شداری فه‌رمانده‌كانی سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی پاراستنی ژنان پێكهات. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به خه‌باتی ئایدۆلۆژیك، رێكخستن و پراكتیكی ساڵی ٢٠٢١ گفتوگۆ كرا.
یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی یه‌ژه‌ئاستار هێزل ئۆزگور له باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه و به‌رخودانی گه‌ریلا له ساڵی ٢٠٢١ قسه‌ی كرد.
ئۆزگور رایگه‌یاند، كه ساڵی ٢٠٢١ بۆ ئه‌وان بووه‌ته ساڵێكی بوون به خاوه‌نی ده‌ستكه‌وتی گرنگ و ئاماژه‌ی به هێرشه داگیركارییه‌كانی دوژمن كرد. ئۆزگور ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له‌سه‌ر گۆڕه‌پان و ناوه‌نده‌كانی پاراستنی مه‌دیا رووبه‌ڕووی به‌رخودانی گه‌ریلا بووه‌ته‌وه و وتی، "سه‌ره‌تا له كه‌سایه‌تی جومالی، سه‌رحه‌د و نوژیندا كه له دژی هێرشه‌كانی دوژمن به قاره‌مانێتی خۆڕاگرییان كرد، هه‌موو ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی كه له ساڵی ٢٠٢١دا شه‌هیدبوون به پێزانینه‌وه به‌بیر ده‌هێنمه‌وه و به‌ژنی خۆم به‌رامبه‌ریان داده‌نه‌وێنم".
ساڵی ٢٠٢١ بۆ ئێمه بووه ساڵێكی تێر و ته‌سه‌ل. پلانی دوژمن بۆ داگیركاری هه‌بوو، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا ئاماده‌كاری گه‌ریلاش هه‌بوو. دوژمن له ٢٣ی نیساندا له دژی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا هێرشی داگیركاری ده‌ستپێكرد. له زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا هێرشی قورسی ئه‌نجامدا. لێكدانه‌وه‌ی دوژمن وابوو كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌و شوێنانه داگیرده‌كات، گه‌ریلا پاكتاو ده‌كات و له باشور ده‌ریده‌كات. بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی كردبوو. ئێمه‌ش وه‌ك گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئاستار و هه‌په‌گه له دژی هێرشه‌كان ئاماده‌كاریمان كردبوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كاتێك دوژمن هات به‌رخودانێكی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر به خۆی بینی. به پێشه‌نگایه‌تی هه‌ڤاڵانی ژن قاره‌مانێتی گه‌وره هاتنه ئاراوه. هه‌ڤاڵان گورزیان له دوژمن وه‌شاند و تۆڵه‌ی هه‌ڤاڵانی شه‌هیدیان كرده‌وه. هه‌ر هه‌ڤاڵێك كه له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی داگیركه‌ر به‌شداربوو به بێ دوودڵی ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ كرد. بڕوایان به سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی له هه‌موو كات زیاتر به‌تین تر بوو. هه‌ر بۆیه‌ش هێرشه‌كانی دوژمنیان پوچه‌ڵ كرده‌وه".
ژنی كورد شایه‌نی ژیانی ئازاده
هێزل سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر شه‌ڕی دژوار له گۆڕه‌پانه‌كانی پاراستنی مه‌دیا و وتی، "له‌و شه‌ڕه‌دا رۆڵی هه‌ڤاڵانی ژن زۆر گرنگه. ئه‌و هێڵه‌ی تێكۆشان له زیلان، به‌ریتانه‌وه تا ئه‌مڕۆ هاتووه. ئه‌و هێڵی گیانبازییه له هێرشه داگیركارییه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هاته ئاراوه. هه‌ڤاڵانی ژن له تونێله‌كانی شه‌ڕدا جێگه‌یان گرت. هه‌روه‌ها له شه‌ڕی سه‌ر زه‌وی و گۆڕهپانهكانداش رۆڵێكی گرنگیان له‌ئه‌ستۆگرت. بۆ نمونه له ئارسفارس به پێشه‌نگایه‌تی هه‌ڤاڵ دیانا، ئامارا و ساریا تاكۆتایی خۆڕاگرییان كرد و سه‌نگه‌ره‌كانیان چۆڵ نه‌كرد. ئه‌و هه‌ڤاڵانه چالاكی گیانبازیان كرد و دوژمنیان تووشی شۆك و حه‌په‌سان كرد. له‌و تونێله‌دا هێرشه‌كانی دوژمنیان تێك‌شكاند.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی هه‌ڤاڵانی ژن سهرههڵدانێكه له دژی ئه‌و كۆیلهدارییهی كه به هه‌زاران ساڵه به سه‌ر ژنانی كورددا ده‌سه‌پێنرێت. له دروشمه‌كانی هه‌ڤاڵانی ژن‌دا گرنگترین شت كه خۆی نیشاندا وه‌فاداری و دڵسۆزیانه بۆ رێبه‌رایه‌تی، شه‌هیدان و خاك. ئه‌و هه‌ڤاڵه شه‌هیدانه‌مان پیشانیانداین كه پێویسته ئێمه چۆن بژین، ژیانێكی چۆن په‌سه‌ند بكه‌ین. په‌یامی ئه‌وه‌یان گه‌یاند كه ژیانی هه‌ڵه و كۆیلایه‌تی به‌هیچ جۆرێك ژیان نییه. ئه‌گه‌ر ژیانێك هه‌بێت ده‌بێت ئێمه به راستی و دروستی بژین. یاخود ژیانێكی به ویست و ئازادانه بژین، ژنانی كورد شایه‌نی ژیانێكی به‌و جۆره‌ن".
گه‌ریلا هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی ده‌چه‌وسێنه‌وه ده‌پارێزن
ئۆزگور وتی، "یه‌كێك له ئه‌نجامه‌كانی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی پاراستنی مه‌دیا ئه‌وه‌بوو كه میراتی به‌رخودان پۆل به پۆل مه‌زنتر بوو، گه‌وره‌بوو و جارێكی تر سه‌لمێنرا كه بۆ هه‌موو ژنان هیوایه". ئۆزگور به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا: "ده‌كرێت كه له زۆر وڵات ژنان تێبكۆشن، به‌ڵام له دژی سیستمی پیاوسالار و داگیركه‌ران هێزێكی به‌و جۆره بوونی نییه كه پارێزگاری له ژنان بكات. ژنانی كورد له‌و رووه‌وه سودمه‌ندن. ئه‌مڕۆ به پێشه‌نگایه‌تی یهژائاستار شه‌ڕڤانانی قاره‌مان، گه‌ریلای قاره‌مان نه‌ك هه‌ر ژنانی كورد، هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی ده‌ستدرێژیان ده‌كرێته‌سه‌ر و توندوتیژیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت و به كه‌م داده‌نرێن ده‌پارێزێت. ئه‌وه‌ش بۆ هه‌موو جیهان سه‌لمێنراوه.
دوژمن خاوه‌نی ته‌كنیكێكی چه‌نده به‌هێزیش بێت ناتوانێت ویست و بڕیارداری گه‌ریلا تێكبشكێنێت. ئه‌و قۆناغه‌ی كه یهژهئاستاری تێدایه ئه‌وه‌یه. له شه‌ڕی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیادا ئه‌وه جارێكی تر هاته‌ئاراوه. به‌تایبه‌تی له گه‌ریلایه‌تی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتیك‌دا، هه‌ر هه‌ڤاڵێك خاوه‌نی پێگه‌یه‌ك و له هه‌موو گۆڕه‌پانێكدا ده‌توانێت رۆڵی هه‌بێت. هه‌موو هه‌ڤاڵان له شه‌ڕدا به‌شدار بوون و به‌و بڕوایه‌وه خۆڕاگرییان كرد و تێكۆشان. ئه‌و میراته‌ی هه‌ڤاڵانی شه‌هید بۆیان جێهێشتووین رێگه‌ی ئێمه رووناك ده‌كاته‌وه".
له‌سه‌ر رێبازی شه‌هیدان ده‌مانه‌وێت تێكۆشان به گوڕتر بكه‌ین
هێزل ئۆزگور ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی بڕیارگهدا زۆر بابه‌ت تاوتوێ كراون و بڕیاریان له‌باره‌وه دراوه و له كۆتاییدا به‌م جۆره دووا: "له كۆبوونه‌وه‌ماندا له ده‌سته‌ی بڕیاركه كهموموڕییهكانی ساڵی ٢٠٢١ باسیان لێوه‌كرا. قاره‌مانێتی و به‌رخودانی هه‌ڤاڵانی شه‌هیدمان كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر داناین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌و چوارچێوه‌دا ره‌خنه و ره‌خنه له‌خۆگرتن هاتنه ئاراوه. ئێمه قه‌رزاری شه‌هیدانین".
له‌سه‌ر رێبازی شه‌هیدان ئێمه پێویسته تێكۆشانی ئازادی به گوڕتر بكه‌ین. هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و دید و بهرچاوروونیهی كه ئێمه ده‌گه‌یه‌نێته ئازادی به شێوه‌یه‌كی روون خرایه‌ڕوو. ئێمه وه‌ك یه‌ژه‌ئاستار قاره‌مانه شه‌هیده‌كانمان بۆخۆمان به بنه‌ما ده‌گرین. ئێمه كهموكوڕتییهكانی خۆمان تێده‌په‌ڕێنین و دوایین هه‌ناسه‌ر دوژمنی بریندار له ساڵی ٢٠٢٢دا ده‌بڕین، سوێند و بڕیاری ئێمه ئه‌وه‌یه".
هـ . ب