پاژک: بە رق و توڕەیی شۆڕشگێڕانەمان هێزە پیلانگێڕەکان شەرمەزار دەکەین

پاژک لە ٢٧ ساڵەی پیلانگێریدا هێزە پیلانگێڕەکانی بە رق و توڕەیی شۆڕشگێڕی شەرمەزار کرد و داوای لە هەموو کەسێک کرد، تا بە ئاکام گەیشتنی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ' بێوچان بەردەوام بن لە چالاکی.

کۆردیناسیۆنی پاژک رایگەیاند، "لە ٢٧ەمین ساڵی پیلانگێری نێونەتەوەییدا جارێکی دیکە هێزە پیلانگێڕەکان بە رق و توڕەیی شۆڕشگێڕییەوە شەرمەزاری دەکەین. پیلانگێرییەکە لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا لە دژی ژنان، گەلانی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی ئەنجامدرا. ئێمە شەهیدانی 'ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن' کە لە دژی پیلانگێریی ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا و هڵی بەرخودانیان خوڵقاند، بە رێز و پێزانینەوە یادیان دەکەینەوە، لە بەردەم یادی ئەواندا بە رێزەوە بەژنی خۆمان دادەنەوێنین و بەو خواست و ئیدعایەوە کە پیلانگێڕی لە مێژوودا لە گۆڕ دەنێین، بەڵێنی سەرکەوتن دووپات دەکەینەوە".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەندازیاری پیلانگێریی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیلن و لە درێژەدا هاتووە، "پیلانگێریی ٩ی تشرینی یەکەم بە پێکهاتەیەکی چڕ و پر کە وڵاتانی ئەمریکا و هێزەکانی دیکەی تێدابوو، ئەنجام درا و ئەوەش پەیوەستە بە فراوانی و گەورەیی پیلانگێڕییەکە. لەم ڕووەوە لە رێگەی پیلانگێڕی نێونەتەوەییەوە لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا تەنیا پاکتاوکردنی کوردان و بزوتنەوەی ئازادیی کورد نەکرایە ئامانج. ئایندەی دیموکراتیکی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئازادیی ژنان کرایە ئامانج. بۆ دیزانکردنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرەتا روویانکردە رێبەر ئاپۆ. لەبەر ئەوەی رۆڵ و تێکۆشانی ئازادیی رێبەر ئاپۆ، هزر و پرۆژەکانی ئەو بۆ چارەسەری، پلانەکان لە دژی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەڵدەگێڕایەوە، هەربۆیە پیلانگێڕییان پێشخست. لە کوردستان، سوریا، فەلەستین و لوبنان شەڕ بەردەوامە و تادێت فراوانتریش دەبێت. وەک دەبینرێت لە رێبەر ئەو شەڕەوە گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جینۆساید دەکرێن، داگیردەکرێن، سەرچاوە و سامانەکانیان زەوت دەکرێت و پالانی دیزاینکردنەوە جێبەجێدەکرێت. سیستمی پیاوسالاری بە هەموو خانە دواکەوتووەکانیەوە خراوەتەکار و دەخوازرێت کە ژنان لە رەگەزپەرستی ئایینی، نەتەوەپەرستی و جێندەرپەرستیدا بخنکێندرێن و لە شەڕدا قوربانی بکرێن.

دەوڵەتی تورکی فاشیست لە دژی گەلی کورد شەڕی قڕکردن بەڕێوەدەبات، لە عێراق – باشووری کوردستان بنکە سەربازییەکانی زیاد دەکات و هێرشەکانی داگیرکەری فراوانتر دەکات و لەسەر داگیرکاری لە سوریاش پێداگری دەکات. ئەم کردەوانەی دەوڵەتی تورک و شەڕی قڕکردن کە لەلایەن ئیسرائیلەوە لە فەلەستین دەستیپێکرد، پەیوەندییان پێکەوە هەیە. ئەوەی کە ڕێگەی بۆ شەڕی قڕکردنی دەوڵەتی تورک لە کوردستان کردووەتەوە ناتۆیە. هەر ئەو هێزەشە کە ڕێگەی بۆ دڕندەیی ئیسرائیل کردووەتەوە. لەگەڵ ئەو شەڕەی ناوەندەکەی لە کوردستانە و بە بەرفراوانبوونی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سیستەمی سەرمایەداری ئامانجیەتی خۆی دابمەزرێنێتەوە. لەم ڕووەوە راستینەی پیلانگێڕی لە نێوان بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان و دەوڵەتی فاشیستی تورک تەنیا تێکۆشان و پرسێکی سیاسی- سەربازی- یاسایی نییە.

بەر لە هەموو شتێک لە تورکیا، عێراق، سوریا و ئێران کێشەی ئازادی و دیموکراسیی هەیە کە پەیوەندی بە ئایندەی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتییەوە هەیە. لەم ڕووەوە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەری کێشەی کورد و ئازادی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مسۆگەر دەکات. کۆتایی بە شەڕی قڕکردنی دەوڵەتی تورک و ئیسرائیل دەهێنێت، کە خەریکە دیمۆگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت، هەروەها کۆتایی بە پلانی داگیرکاری- لکاندنی دەوڵەتی فاشیستی تورک و خیانەتی پەدەکە دەهێنێت، عەقڵیەتی نەتەوە-دەوڵەت لە سوریا و ئێران دەگۆڕێت و رێگە لەبەردەم چارەسەری کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک دەکاتەوە. زەمینەی بوونی چەتە چەکدارە تاریکەکانی وەک داعش، حەماس، حزبوڵا، تاڵیبان و هوداپار کە بەرهەمی عەقڵیەتی دەسەڵاتداری پیاوی دواکەوتوو و نەتەوە-دەوڵەتانی هەرێمی و هێزەکانی سیسستمی سەرمایەدارین، لەباردەبات.

هەڵمەتی ئازادیی رێبەر ئاپۆ، تێکۆشانە لەپێناو ئازادیی گەلان

پلانی پیلانگێڕ چەندە هەرێمایەتی و نێونەتەوەیی بێت، دەبێت تێکۆشان لە دژی ئەوەش لەسەر ئاستی کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نێونەتەوەیی ئەنجام بدرێت. هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد' تێکۆشانی گەلە بۆ ئازادی لە دژی نەتەوە-دەوڵەتەکانی هەرێمەکە و هێزە سەرمایەدارییە جیهانییەکان. سەردەمێکی مێژوویی نوێ بۆ گەلان و ژنان دەستپێدەکات، کە پیلانگێریی تێکدەشکێنێت. بەهاری گەلان و ژنان دەست پێدەکات.

بێگومان ئەوانەی زیاتر لە راستی پیلانگێریی تێدەگەن ژنانن. ژنان دەزانن کە پیلانگێڕی ستراتیژییەکە بۆ بێکاریگەرکردنی شۆڕشی ژنان، بۆیە هەڵمەتی 'بە ژن، ژیان، ئازادی، بەرەو شۆڕشی ژنان' بەڕێوەدەبەن. تێکۆشان دژی پیلانگێڕی لە دژی شەڕی سەرلەنوێ دابەشکردنەوەی سیستەمی پیاوسالاری، تێکۆشان و پێداگری بۆ ئەوەی کە سەدەی بیست و یەک بکات بە سەدەی ژن. بانگەوازەکانی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ کە لە کیشوەرە جیاجیاکانی جیهانەوە دەکرێن، ئەو چالاکیانەی کە بەڕێوەدەچن رابوونێکە لەدژی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری. بۆیە شەڕی دژ بە پیلانگێڕی لە هەمان کاتدا شەڕی شۆڕشی ژنانە لە دژی سیستمی پیاوسالاری. لە بەرامبەر مێشکی پیاوسالاریدا، پاراستنی بوون و بنیاتنانی سیستەمێکی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادی ژن و رزگارکردنی ژیانە. ژنان بەم تێگەیشتن و باوەڕە لە هەموو شوێنێکدا پەرە بە تێکۆشان دەدەن و بە دڵنیاییەوە پیلانگێڕییەکە تێکدەشکێنن.

لە رێگەی تابوتی ئیمرالی کە ٢٧ ساڵە لە ئارادایە، گەلی کورد و گەلانی تورکیا بە بارمتە گیراون و پەرە بە شەڕانگێزی دەدرێت. تابوتی ئیمراڵی ئێستا و داهاتووی هەمووان تاریک دەکات. پێویستە هەمووان زنجیرەکانیان بپسێنن و تێکۆشان بکەن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کە دەبێتە مایەی ئاشتی، دیموکراسی و ئازادی و لە هەمان کاتدا دەرگای ئاشتی و دیموکراسی بەڕووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکاتەوە.

لەسەروبەندی ٢٧ەمین ساڵی پیلانگێڕی، ئەنجوومەنی ئەوروپا شەرمەزار دەکەین کە بەو بڕیارەی داویەتی بووەتە هاوبەشی دەوڵەتی تورکی فاشیست. هەروەها سڵاو لە هەموو ئەو خەڵکە دەکەین کە دژ بە پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم دەڕژێنە گۆڕەپانەکان و بە شێوازی جیاجیا بەشداری لە هەڵمەتەکەدا دەکەن. داوا دەکەین چالاکییەکە بێوچان بەردەوام بن تا ئەو هەڵمەتە سەرکەوتوو دەبێت، بەتایبەتیش بۆ ئەوەی گردبوونەوەی ئامەد لە ١٣ی تشرینی یەکەمەدا بگاتە بەرزترین ئاست و ببێتە سەرەتای دەتسپێکردنی قۆناغی سەرکەوتن".