کۆردیناسیۆنی پارتی ئازادی ژنێن کوردستان- پاژک لەسەر چالاکی مانگرتن لە خواردن کە زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک لە گرتوخانەکانی ڕژێمی فاشیستی تورکیادا بەڕێوەی دەبەن، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردوەتەوە.
'هەڵمەتی کات کاتی ئازادییە بەرفراوانتر دەبێتەوە
'
پاژک لە ڕاگەیەندراوەکەیدا، گرنگی بەردەوامیدان بە هەڵمەتی کات کاتی ئازادییە کە کەجەکە و کەژەکە ڕایانگەیاندوە بەبیر هێناوەتەوە و ڕایدەگەیەنێت: هەڵمەتەکە لە ئێستادا پشتیوانیەکی زۆری لەلایەن چین و توێژەکانی کۆمەڵگاوە لێدەکرێت و تا دەچێت بەشداری کوردان و دۆستانی تێیدا زیاتر دەبێت.
'چالاکی و مانگرتەنەکان ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و ژنان و کوردی لێدەکەوێتەوە'
پاژک بە گرنگییەوە باسیشی لە مانگرتنی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک لە گرتوخانەکانی ڕژێمی فاشیستی تورکیا و چالاکییەکان لە دەرەوەی زیندان دژ بە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئۆجالان کردوە و دەستنیشانی دەکات: چالاکی و مانگرتن بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە زیندان و دەرەوەی زیندان و شار و شارخ، لەگەڵ خۆیدا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و ژنان و گەلی کورد دێنێت و فاشیزم لەناو دەبات
'هێزە فاشیستەکان بە تێکۆشانی گەلەکەمان لەناو دەچن'
پاژک ئاماژە داوە بە هێرشەکانی داگیرکایەکانی ڕژێمی فاشیستی ئەدۆغان کە دەیانکاتە سەر گەلانی کوردستان، تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین و ڕۆڵی پەدەکە تێیاندا و ئاشکرای کردوە: ڕژێمی ئاکەپە- مەهەپە لەگەڵ پەدەکە هەوڵ دەدەن بەهێرشە سەربازی و سیاسیەکانیان ڕووی ڕاستەقینەی فاشیزم پەزدەپۆش بکەن. هەموو گەلانی کورستان و جیهان دەزانن کە پەکەکە دواڕۆژی ئازادی هەموو گەلان و ژنان دەپارێزێت. هاوکات بەهۆی ئەوەی ڕێبەرمان نوێنەرایەتی ئەو هێڵە دەکات لە ئیمراڵی خراوەتە گۆشەگیریەکی دژوارەوە. هەر کەس و لایەک بەتێگەیشتن لەو ڕاستیە، کارا بەشداری لە 'هەڵمەتی کات کاتی ئازادییە'ی کەجەکە و کەژەکە دەکات. هەڵمەتەکەش تا دەچێت بە بەشداری چین و توێژەکانی کۆمەڵگە فراوانتر دەبێتەوە ئەوەش هەڵوێستێکی هێژا و بەنرخە و جیێ ڕێز و ستاییشە. لە گرتوخانەکانەوە بەشداربوونی هەڤاڵانی پەکەکە و پاژک بەمانگرتن لە خواردن بۆ ئازدی ڕێبە ئاپۆ، هەڵمەتەکەی واتادارتر کردوە. ئەوەش وا دەکات تا بەرخۆدان لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ مەزن تر ببێتەوە و بەدڵنیاییەوە ئەوەق لەگڵ خۆی سەرکەوتن دەهێنێت.
'بەرخۆدانی شار و شاخ بە گرنگ و تەواوکەری یەکدی وەسف دەکات'
کۆردیناسیۆنی پاژک، بەرخۆدانی گەریلا لە کوردستان و بەرخۆدانی ژنان و گەلی کورد بەگشتی لەناوەوە و دەرەوەی وڵات بەبیردەهێنێتەوە و بە گرنگ و تەواوکەر یەکدی وەسفی دەکات و ڕایگەیاندوە: هێزەکانی گەریلا نوێنەرایەتی دواڕۆژی ڕووناکی هەموو گەلان و تێکۆشانی ئازادی ژنان و ورد و گەلانی بندەست دەکات.
'پەدەکە با دەستبەرداری خیانەت و هێز نەدانە ڕژێمی ئەردۆغان بێت'
کۆردیناسیۆنی پارتی ئازادی ژنێن کوردستان- پاژک سەبارەت بە هاوکاریکردنی ڕژێمی تورکیا لەلایەن پەدەکە-وە داواکارییەکی بەم شێوەیە ئاڕاستەی ئەو پارتە دەکات: پێویستە پەدەکە دەستبەرداری خیانەت ببێت و نەبێتەئامرازێک بۆ هێزدانە ڕژێمی فاشیستی ئەردۆغان. دەبێت هەر کەس و لایەک بەرپرسیارێتی خۆی لەم قۆناغە مێژوویەدا جێبەجێ بکات و لە تێکۆشان بۆ دواڕۆژی ئازادی گەلی کورد دا جێ بگرێت و بەرەنگاری داگیرکاری تورکیا ببێتەوە و بۆ ئازادی گۆڕ بە تێکۆشان بدات.
هـ.هـ