رێگەنادرێت نێرگس محەمەدی لە زیندان چارەسەری پزیشکی وەربگرێت

دەوڵەتی ئێران ڕێگری لە چارەسەروەرگرتنی پزیشکی زیندانی سیاسی نێرگس موحەمەدی دەکات، بنەماڵەکەی داوایان لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد، لەسەر ئەو بابەتە هەڵوێستیان هەبێت.

بنەماڵەی نێرگس موحەمەدی ڕایانگەیاند، لە زیندانی ئێڤین ڕێگری لە نێرگس موحەمەدی دەکرێت سەردانی نەخۆشخانە بکات، دەشڵێن، داوا لە بەرپرسانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بکەن.

بنەماڵەی نێرگس موحەمەدی سەبارەت بە بارودۆخی ناوبراو لە ڕاگەیەندراوێکدا بەمشێوەیە زانیارییان خستوەتەڕوو.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەپێی دەستنیشانکردن و راپۆرتی پزیشکی پسپۆڕی دڵ بڕیار بوو لەم مانگەدا نێرگس محمەدی بۆ پشکنینی دیکە سەردانی نەخۆشخانە بکاتەوە، بارودۆخی تەندرووستی جێگر نییە، بەڵام لە لایەن بەرپرسانی زیندانیی ئێڤین ڕێگری لێکراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بە وتەی پزیشکەکانی نێرگس موحەمەدی بڕیاردراوە دەستبەجێ نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت.

دەشڵێن، لە دژى بەربەستەکان دەوەستینەوە و داوا لە بەرپرسانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بکەن.