بزوتنه‌وه‌ی ژنانی كورد له ئه‌وروپا (تهژهكه-ئه) به بۆنه‌ی ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنانی ره‌نجده‌ر راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا له كه‌سایه‌تی رۆزا، سارا، بیرتا كاسێرێز تا ده‌گاته هه‌ڤرین خه‌ڵه‌ف ئه‌و ژنانه‌ی له تێكۆشانی ئازادی‌دا شه‌هید بوون به رێز و پێزانینه‌وه به بیرهێنرانه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "ئێمه ژنانی كورد، له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین كه ئامانجه‌كانی ژنانی خۆڕاگر به تێكۆشانی خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ین. تێكۆشانی ئازادی ژنانی كورد ئه‌مڕۆ بۆ ته‌واوی ژنانی جیهان بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی سودوه‌رگرتن. ژنانی كورد به رێكخستنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری خۆیان، خۆپاراستن، وشیاری ئازادی و سیستمی دیموكراتیكی خۆیان له مێژووی ئازادی ژناندا په‌ڕه‌یه‌كی نوێیان هه‌ڵداوه‌ته‌وه. خوڵقێنه‌ری ئه‌و تێكۆشانه‌ش رێبه‌ر ئاپۆیه".
تهژهكه-ئه رایگه‌یاند، كه له كه‌سایه‌تی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالاندا ئازادی كۆمه‌ڵگا له هه‌موو كاتێك زیاتر نزیكه و ئاماژه‌ی بهوهكردوه، "به ناوی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی كورد له ئه‌وروپا ئێمه به‌و تێگه‌یشتنه‌وه پێشوازی له ٨ی ئادار ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین، 'ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ ئازادی ئێمه‌یه'.
وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی ژنانی كورد له ئه‌وروپا، له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵمه‌تی 'له دژی پاكتاوی ژنان، كات كاتی پاراستنی كۆمه‌ڵگا و ژنی ئازاده' تێكۆشان و به‌رخودانی خۆمان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین. ٨ی ئادار ٢٠٢٢ش له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان هه‌ڵده‌سه‌نگێنین و به دروشمی 'خۆڕاگری بكه‌ن، خۆت رێكبخه و به شێوه‌یه‌كی ئازاد بژی' پێشوازی لێده‌كه‌ین".
له هه‌ر وڵاتێك به رۆژه‌ڤی جیا چالاكی به‌ڕێوه‌ده‌چن
تهژهكه-ئه رایگه‌یاند، له هه‌ر وڵاتێك به رۆژه‌ڤی جیاجیا چالاكیه‌كانی ٨ی ئادار به‌ڕێوه‌ده‌چن. به‌و پێیه‌ش:
"له ئه‌ڵمانیا ژنان له دژی پاكتاوی ژنان له شه‌نگال و عه‌فرین ده‌ڕژێنه شه‌قامه‌كان.
له فه‌ڕه‌نسا به تایبه‌تی له دژی كۆمه‌ڵكوژی كۆمه‌ڵكوژی پاریس له به‌رامبه‌ر كوشتنی سیاسی ئه‌و ژنانه‌ی له ناو تێكۆشانی ئازادی ژناندان، چالاكی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له سویسڕا له پێشه‌وه له كوردستان له دژی پاكتاو و تاڵانكردنی ژینگه له جیهان ئێمه ده‌چینه گۆڕه‌پانه‌كان.
له‌به‌لجیكا له به‌رامبه‌ر گوشار، ئه‌شكه‌نجه و كۆمه‌ڵكوژی ناو زیندانه‌كانی توركیا ئێمه له گۆڕه‌پانه‌كان ده‌بین.
له هۆڵه‌ندا له دژی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له كوردستان ئێمه چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
له وڵاتانی سكاندیناڤیا، له سوید، دانیمارك، نه‌رویج و فینله‌ندا له دژی تاڵانككردنی ره‌نجی ژنان ئێمه ده‌چینه سه‌ر شه‌قام.
له‌به‌ریتانیا له دژی توندوتیژی پیاوان له گۆڕه‌پانه‌كان ده‌بین".
تهژهكه-ئه رایگه‌یاند، كه له ١ تا ٨ی ئادار ئه‌وان له ده‌یان ناوه‌ندی ئه‌وروپا چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها له كه‌نه‌دا و ئوستراڵیاش ژنانی كورد له دژی پاكتاو و فاشیزم ده‌ڕژێنه گۆڕه‌پانه‌كان و ده‌نگی به‌رخودان به‌رزده‌كه‌نه‌وه.
له كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌و بانگه‌وازه كراوه، " بۆ ئه‌و چالاكیانه‌ی ئێمه به دروشمی 'خۆڕاگری بكه، خۆت رێكبخه و به شێوه‌یه‌كی ئازاد بژی'سازیان ده‌كه‌ین، داوای به‌شداریكردن ده‌كه‌ین".
هـ . ب