کۆردیناسیۆنی بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) لە سەروبەندی ساڵیادی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا بەبیرهێنراوەتەوە کە دوو ساڵ بەر لە ئێستا شەهیدبوونی ژینا (مەهسا) ئەمینی لەلایەن 'پۆلیسی ئەخلاق' لە ئێران بووە مایەی ئەوەی ژنان بڕژێنە شەقام و گۆڕەپانەکان و قۆناغی سەرهەڵدانێکی گەورە لە دژی کردەوەکانی دەووڵەتی ئێران دەستپێبکەن.
لە راگەیەندراوەکە ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەو بەرخودانەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستیپێکرد هەموو جیهانی تەنیەوە و فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی'ی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە جیهابوو، بە هەموو زمانەکان بووە کۆد و رەمزی تێکۆشانی ئازادی ژنان.
تەژەکە-ئە دەستنیشانی کرد کە سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' مۆرکی خۆی لە سەدەی ٢١ی داوە و بەم جۆرە جێگەی لە ناو لاپەڕە شکۆدارەکانی مێژوودا کردووەتەوە.
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتوووە، "رژێم هێزی تێکۆشانی ژنانی بینیوە، بە کردەوەی دژە مرۆیی وەڵامی تێکۆشانی ناسنامە و ئازادی ژنانی داوەتەوە" و ئەوەشی خستەڕوو، "سەپاندنی سزای لە سێدارەدان بەسەر رۆژنامەوان و بەرگریکاری مافەکانی ژنان پەخشان عەزیزی و بەرگریکاری مافەکانی کرێکاران شەریفە موحەمەدی دەرەنجامێکی ئەوەیە. هەربۆیە کەمپینی 'نا لە دژی سێدارە، بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد' کە بە پێشەنگایەتی کەژار دەستیپێکراوە، لەم کاتەدا زۆر گرنگە.
بە دروشمی 'نا بۆ سێدارە، بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد' تائێستا چەندین چالاکی و کەمپینی واژۆ سازکراون، وەک ژنانی تەژەکە-ئە ئێمە جارێکی دیکە رایدەگەیەنین کە ئەو ژنانەی بەرگری مافەکانی ژنان، دادپەروەری و رەنج بە تەنیا جێنەهێڵین، لە بەرامبەر ئەو بڕیارەی لەسێدارەدان تێکۆشانی خۆمان گەورەتر بکەن. ئێمە داوا لە رێکخراوە نێونەتەوەییەکان و بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤ دەکەین کە دەستبەجێ بکەونە جموجۆڵەوە".
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە لە نێوان ١٢-١٦ی ئەیلولدا لە چەندین شاری ئەوروپا چالاکی و خۆپیشاندان سازدەکەن و بۆ بەشداری لەو چالاکیانە بانگەوازی راگەیاندووە:
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، بەرنامەی چالاکیەکە بەم جۆرەیە:
چالاکیەکانی ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٤:
مونیخ
کاتژمێر ١٦:٠٠
شوێن: Karlsplatz/Stachus
چالاکیەکانی ١٣ی ئەیلول
سویسڕا
زوریخ
کاتژمێر ١٧:٣٠
شوێنRathaus Zürich
Limmatquai 55
ئەڵمانیا
ئاوریچ/ ئۆڵدێنبورگ
کاتژمێر: ١٥:٠٠
شوێن: Marktplatz
هامبورگ
کاتژمێر ١٧:٠٠
شوێن: دەردەم میرکاجۆ
کیەل
کاتژمێر: ١٦:٠٠
شوێن: Europaplatz
چالاکیەکانی ١٤ی ئەیلول
ئەڵمانیا
برێمن
کاتژمێر:١٥:٠٠
شوێن: Domshof
هامبورگ
کاتژمێر: ١٨:٠٠
شوێن: Altonerstr. 63
هانوڤەر
دیدار
کاتژمێر ١٢:٣٠
شوێن: Am Kina Mahsa Amini Platz
مونستێر
کاتژمێر: ١٢:٠٠
شوێن: Hauptbahnhof
کۆڵن
سمینار
کاتژمێر : ١٤:٠٠
شوێن: Allerwelthaus/ Geisel Str. 3-5
بەرلین
کاتژمێر ١٧:٠٠
شوێن: Hermannplatz
فرانکفۆرت
کاتژمێر: ١٤:٠٠
شوێن: An der Hauptwache
دۆسێلدۆرف
کاتژمێر: ١٤:٠٠
شوێن: DGB-Haus/
Friedrich -Ebert-Str.
نەرویج
ئۆسلۆ
کاتژمێر:١٤:٠٠
شوێن: لە بەردەم وەزارەتی دەرەوە
سوید
ستۆکهۆڵم
کاتژمێر: ١٤:٠٠
شوێن: Norrabantorget
هێلسینگبۆرگ
کاتژمێر: ١٧:٠٠
شوێن: Stortorgett
بەلجیکا
بروکسێل
کاتژمێر: ١٤:٠٠
شوێن بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران
هۆڵندا
ئامستردام
کاتژمێر: ١٣:٠٠
شوێن: Amsterdam Beursplein
ئیتالیا
ڤینیسیا
کاتژمێر: ١٦:٣٠
شوێن: Piazza XXVII OTTOBRE davanti a COİN Mestre
چالاکیەکانی ١٥ی ئەیلول
فەرەنسا
پاریس
کاتژمێر: ١٤:٠٠
شوێن: Place De La Bastille a L’Hotel De Ville
چالاکیەکانی ١٦ی ئەیلول
ئەڵمانیا
شتوتگارت
کاتژمێر: ١٧:٠٠
شوێن: Herzog -Christoph-Denkmal/Schlossplatz
فینلەندا
هێلسینکی
کاتژمێر: ١٦:٣٠
شوێن: Narinkkatori, Kamppi
بەریتانیا
لەندەن
کاتژێمر: ١٤:٠٠
شوێن: 16 Princes Gaye, London SW7 1PT