تەژەئا: سیاسەتی چاوترساندن و چەوساندنەوە قبوڵ ناکەین

تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) لەبارەی ئەندامیان غەریبە گەزەر کە لە زیندان ئەشکەنجەدراوە رایگەیاند، سیاسەتی چاوترساندن و چەوساندنەوە قبوڵ ناکەن.

تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) لەبارەی ئەندامیان غەریبە گەزەر کە لە زیندان ئەشکەنجەدراوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) ناڕەزایی لەبەرانبەر ئەشکەنجەی زیندانەکان دەربڕی و دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد.

لە راگەیەنراوەکەی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)دا هاتووە، "لە کەسایەتی غەریبە گەزەردا هەوڵ دەدەن ژنانی کورد و ژنانی زیندانی بترسێنن و بچەوسێننەوە. سیاسەتی چاوترساندن و چەوساندنەوەمان قبوڵ نەکردووە و قبوڵیشی ناکەین. لە زیندان و لە دەرەوە بەردەوامی بە تێکۆشانی خۆمان دەدەن و لە هەموو بارودۆخێکدا تێکۆشان بەردەوام دەبێت و بە بڕیارەوە پێداگیری لەسەر ئازادی ژنان دەکەینەوە."

ف.ق