ئامادەرییەکان بۆ گردبوونەوەی کۆڵن بەردەوامە

لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد'دا ١٦ی تشرینی دووەم لە کۆڵن ڕێپێوان و گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدرێت. ئامادەکارییەکانی چالاکییەکە دەستیپێکردووە.

هەڵمەتی ئازادی

ئامادەکارییە تەکنیکییەکان بۆ ڕێپێوان و گردبوونەوەی ١٦ی تشرینی دووەمی شاری کۆڵنی ئەڵمانیا لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە کۆڵن دەستیپێکردووە.

چەندین کەس و نوێنەری لایەنە سیاسی و ڕێکخراوەییەکان کە هاوسەرۆکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە ئەڵمانیا، زوبەیدە زومروت و ئەنگین سەڤەریشی تێدایە، بۆ بەشداریبوونی بەهێزی گەل لە ڕێپێوانەکەدا لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە ئامادەکردنی ئاڵا و پێدوایستی دیکەدان بۆ چالاکیەکە. هەروەها بە ئامانجی بەشداری بەهێزی گەل لە چالاکیەکەدا نوسراو ئامادە دەکرێت و بڵاودەکرێنەوە.

لە بارەی چالاکیەکەوە هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە زوبەیدە زومروت باسی لەوەکرد ماوەیەکی زۆرە لە ئامادەکارییدان و ئاماژەی بەوەدا هەموو ئەنجدامانی ئەنجومەنی کۆڵن لە کار و خەباتدان و وتی: "لەگەڵ دامەزراوەکانمدان لە ئەڵمانیا ژن و گەنجان ئامادەکارییە تەکنیکیەکان دەکەن. دەبێت کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنین و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکەین."

هەر لەبارەی ئامادەکارییەکانەوە هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە ئەگین سەڤەر دەستنیشانیکرد ماوەی مانگێکە لە ئامادەکارییدان و لە هەموو ڕوویەکەوە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کاری بەرفراوان دەکرێت.