یەپەسە ژن: پاسێکی سەر بە فاشیستێک-مان ئاگر تێبەردا

یەکینەکانی وڵامدانەوەی شەهید بەندا ئامەد لە هێزەکانی یەپەسە-ژن، ڕایانگەیاند کە پاسێکی سەر بە فاشیستێکیان لە ئەستەنبوڵ سووتاندووە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "شەوی ١٤ی ئابی ٢٠٢٤، لە گەڕەکی سانجاک تەپەی شاری ئارناڤوتکۆی ئەستەنبوڵ، یەکینەی وەڵامدانەوەمان ئاگری لە پاسێکی گەورەی سەر بە فاشیستێک بەردا و لە ئەنجامدا پاسەکە سووتا."

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش ڕاگەیەندراوە کە هەر چالاکییەک کە دژی فاشیزم ئەنجامی دەدن بۆ ئازادی و بوونی گەلەکەیانە و ئەوەش وتراوە، "بە ڕۆحی جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئاب هەموو شتێکی دوژمنانی فاشیست و لایەنگرانیان دەستنیشان دەکەین و دەیکەینە ئامانج."