یەپەژە سڵاوی ئاراستەی بەرخۆدانی ژنان لە هیندستان کرد

یەپەژە سڵاوی لە بەرخۆدانی ژنانی هیندستان کرد و رایگەیاند: " فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' ڕێگەی ڕزگاربونی ژنانی لە بەرامبەر عەقڵێتی پیاوسالار و دەستدرێژیکەری پیشاندا."

فەرماندەی گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەژە) پەیوەست بە کوشتنی دکتۆرێکی گەنجی ژن لە هیندستان و بەرخۆدانەکانی ژنان لە هیندستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە تێکۆشانی ژنان کرد لە تەواوی جیهان و وتی: "تێکۆشانی ژنانی ئازاد تادێت بەرفراوانتر دەبێت، لەبەرامبەر ئەمەشدا سیستەمی سەرمایەداری پیاوسالار بە هەموو رێبازێکی توندوتیژی، دەستدرێژیکردن و قرکردنەوە هێرشی سەر ژنان دەکات و هەوڵی پاراستنی دەسەڵاتداری خۆی دەدات. لەمڕۆشدا لە هەندستان لەبەرامبەر کوشتنی ژنێکی دکتۆردا لە لایەن دەسەڵاتداری پیاوەوە، ژنان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازدی'یەوە هەڵوێستی خۆیان پیشاندا."

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا؛ یەپەژە ئەو ڕوداوە دڕندایەتییە شەرمەزار دەکات و هاتووە: "وەک هێزەکانی پاراستنی ژن ئەو ڕوداوە دڕندەیە شەرمەزار دەکەین و بانگەوازی لە تەواوی ڕێکخستن و بزوتنەوەکانی ژنان دەکەین لە بەرامبەر هەموو جۆرە گوشار، توندی، دەستدرێژی جەستەی لە دژی ژنان دەنگی خۆیان هەڵبڕن. بە دڵنیاییەوە پێویستە لێپرسینەوە لە بکوژ و دەستدرێژیکەران بکرێتەوە."

لە ڕاگەینادراوەکەدا ئاماژە بە قڕکردنی ژنانی ئێزدی بە دەستی داعش دەکرێت و دەڵێت یەپەژە لە پێناو ڕزگاری ژنانی ئێزدیدا بەرخۆدانی گەورەی کرد و هاتووە: "لەمڕۆشدا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریامان بەهێرشە ئاسمانییەکانیەوە، ژنانی تێکۆشەر، ئازادیخواز، فەرماندە و شەڕڤانانی یەپەژەمان دەکات ئامانج. لە هەرێمە داگیرکراوەکانماندا ڕۆژانە سوپای دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە دژی ژنان هێرشی دەستدرێژی، ڕفاندن و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. بێگومان لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا تێکۆشانمان بەرفراوان دەکەین و هێزی خۆپاراستنمان بەهێزتر دەکەین."

لەکۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا یەپەژە سڵاو لە بەرخۆدانی ژنانی هیندستان دەکات و رایدەگەیەنێت: "پشتگیری خۆمان لە ژنانی هیندستان دەرەبڕین. لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازی لە  ژنانی هیندستان و هەموو جیهان دەکەین بە لە تێکۆشانیان بەردەوام بن و بە فەلسەفەی ئازای ڕێبەر ئاپۆ 'ژن، ژیان، ئازادی' خۆیان بە ڕێکخستن بکەن و هیزی پاراستنی خۆیان دامەزرێنن. کە ڕێگەی ڕزگاری ژنانی لە بەرامبەر عەقڵیتی پیاوسالار و دەستدرێژیکەر پیشاندا."