لە مووش ژنان باسی ئاشتی دەکەن و جەخت لەسەر ڕێکخراوەیبوونیان دەکەنەوە
لە گمگمی سنووری پارێزگای موش ژنان کە لە فێستیڤاڵی ژنان کۆبوونەتەوە، بە ڕێگەی وۆرک شۆپەوە باس لە سەر پرۆسەی سیاسی و تەوەرە سەرەکییەکانی رۆژەڤ دەکەن.
لە گمگمی سنووری پارێزگای موش ژنان کە لە فێستیڤاڵی ژنان کۆبوونەتەوە، بە ڕێگەی وۆرک شۆپەوە باس لە سەر پرۆسەی سیاسی و تەوەرە سەرەکییەکانی رۆژەڤ دەکەن.
لە ناوچەی گمگمی شاری موش، کە "فێستیڤاڵی ژن، سروشت و کولتوور" بە دروشمی "ژنی ئازاد، بە سروشت و کولتوور بەرەو کۆمەڵگای دیموکراتیک" دوو ڕۆژ دەخایەنێت، دەستیپێکرد. فێستیڤاڵەکە کە بە دەستپێشخەری شارەوانی گمگم بەڕێوەدەچێت، بە ڕێپێوانێک بۆ یادی قەدەر کەوسەر ئەلتورک (ئەکین وان) کە لەشەڕێکدا لە ١٠ی ئابی ٢٠١٥ شەهید دەبێت و تەرمەکەی بەشێوەیەکی دڕندانە بێ ڕێزی پێکرا و لەگەڵ ژنانی دیکە کە کوژران دەستیپێکرد. بە هەزاران ژن بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بە ناوەندی شارەکەدا ڕێپێوانیان کرد و دواتر ڕۆیشتنە شوێنی فێستیڤاڵەکە لە گوندێکی نزیکی ناوچەکە. لە میانەی دوو ڕۆژی فێستیڤاڵەکە، ژنان بە درێژایی ڕۆژ سەرقاڵی چالاکییەکان بوون و لەسەر ئاشتی، ئیکۆلۆژی و ژنولۆژی گفتوگۆیان کرد.
لە فێستیڤاڵەکەدا کە لە ناوچەیەکی سەوزایی بەڕێوەچوو، زۆرێک لە دامەزراوەکان کۆشکیان دانا و پانکارتی گەورەی "ژن، ژیان، ئازادی" و "شەڕ گەورەترین وێرانکاری ئیکۆلۆژییە" هەڵواسی بوو. لەوێ وۆرک شۆپ بەڕێوەچوو، هەروەها ژنانیش بە خواردنەکانیانەوە کە لە خەیمە و ماڵەکانیاندا ئامادەیان کردبوو، لە ناوچەی فێستیڤاڵەکە بەشدار بوون. بە کۆمەڵ نان دەخورا و ژنان پێکەوە قسەیان کرد و سەمایان دەکرد. یەکەم ڕۆژی فێستیڤاڵەکە بە وۆرک شۆپ و سەماکردن تێپەڕی. ژنان بە جۆش و خرۆشەوە باسیان لە فێستیڤاڵەکە کرد. ڕایانگەیاند کە ماوەیەکی زۆر بوو پێویست بە مەراسیمێکی لەو شێوە دەکرا و وتیان: "ڕێکخراوەیی بوونمان بەهێز دەکەین و بەم شێوەیە کۆتایی بە فێستیڤاڵەکەمان دەهێنین."
فێستیڤاڵێکی یەکجار مانادار و بەنرخ
کەوسەر ئاکچەلیک لە ئامەدەوە بەشداریی لە فێستیڤاڵەکە کرد، باسی لەوە کرد: "دوای ماوەیەکی زۆر، ئەمە یەکەم جارە لە گمگم خەباتێکی وا بەڕێوە دەچێت. ئەمە خۆی بەهایەکە و گرنگە. لەم دوو ڕۆژەدا لەگەڵ ژناندا گفتوگۆی قووڵ دەکەین. ئێمە هەم سەبارەت بە سیاسەت هەمیش بونیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک گفتوگۆ دەکەین. لەڕێی وۆرکشۆپەوە قسە لەسەر سەرەتای ئەم گفتوگۆ و سەرلەنوێ بونیاتنانە دەکەین. دیسانیش هێرشێکی جدی بۆ سەر ژینگە هەیە. دەیانەوێت ئەم زەویانە بێمرۆڤ بکەن و بۆ سەرمایەدارەکانی چۆڵبکەن. ئەمڕۆ کرانەوەی فێستیڤاڵەکە بە ڕێپێوان بوو. ئێمە بۆ بیرهێنانەوەی ئەکین وان ڕێپێوانمان کرد. ئێمە دژی سوکایەتیکردن بە جەستەی ژن، بەرەنگاربووینەوە. بەم ڕێپێوانە نیشانماندا کە ئێمە سیاسەتەکانی بەرامبەر ژن قبووڵ ناکەین. هەروەها ناڕەزایەتیمان بەرامبەر ئەو کوشتن و توندوتیژیە دژی ژنان دەربڕی کە لە مووش زیادی کردووە."
گۆڕەپانێکی هاوبەشـمان ئافراند
کەوسەر ئاکچەلیک دوای ئەوە وتی: "بەتەواویی بەشێوەیەکی بەکۆمەڵ لێرە کۆبووینەتەوە. بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لێرە لەسەر تەوەرە سەرەکییەکانی کێشە نەتەوەییەکان و چارەسەریی قسە دەکەین. ئێمە لە چوارچێوەی پڕۆسەی سیاسیدا ڕۆژەڤە سەرەکییەکانی تایبەت بە ژن هەڵدەسەنگێنین. باوەڕم وایە بەشێوەیەکی زۆر بەهێزتر و زۆر زیاتر پێشڕەوی پڕۆسەکە، لەم فێستیڤاڵەدا دەربکەوین."
پرسی ئیکۆلۆژیا، ئاشتی و ژنۆلۆژی هەڵدەسەنگێنین
ئەڤین تاشدەمیر لە ئیدرەوە بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵەکە هاتا گمگم، بۆچوونی خۆی لەبارەی فێستیڤاڵەکەوە بەم شێوەیە دەربڕی: "لە هەرێمی سەرحەد ئەمڕۆ ئێمەی ژن فێستیڤاڵێک بەڕێوەدەبەین. ئەم فێستیڤاڵە بۆ ئێمە زۆر بەنرخە. ئێمە قسە لەسەر ئیکۆلۆژیا و ئاشتی دەکەین. ژنان لەم فێستیڤاڵەدا کێشەکانی خۆیان و پرسەکانیان سەبارەت بە پڕۆسەکە نیشاندا. قسەکردن و گفتوگۆ بەلای هەموومانەوە باش بوو. لەم ساتەوەختەدا پێویستە چالاکی لەو شێوەیە تادێت زیاتر ئەنجام بدرێن."