ژنان لە هامبۆرگ بۆ ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانیان کرد
بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنانی ڕۆژبین بۆ ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا.
بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنانی ڕۆژبین بۆ ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا.
چەندین کەس لەسەر بانگەوازی ئەنجوومەنی ژنانی ڕۆژبینی هامبۆرگ کۆبوونەوە و ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا. لە ڕێپێوانەکەدا پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ و پانکارتی "ڕۆژبوونی تۆ، ڕۆژبوونی ئێمەیە" و ئاڵای تەڤ_دەم و یەژەکە_ئە هەڵگیرا. بێ وەستان درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "ڕۆژبوونت پیرۆز ئەی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.
پێویستە گۆشەگیری هەڵبگیرێت
لە چالاکییەکەدا، لەسەر ناوی ئەنجوومەنی ژنانی ڕۆژبین، ڕۆزا ژیان قسەی کرد و ڕایگەیاند دەبێت دەستبەجێ گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ هەڵبگیرێت، گوتی: "ئەم فەلسەفەیە زیندوو ڕادەگرین. نموونەی هەرە بەرچاوی ئەمەش، ڕۆژئاوایە. ملیۆنان کەس پارادایمی ڕێبەرێتی دەپارێزن".
لە درێژەدا گوتی: "هەتا ڕێبەرێتی ئازاد نەبێت، لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشتی و دیموکراسی نایەتەدی. چارەسەری لەڕێگەی بەڕێز ئۆجالانەوە دێتەدی. دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێت".
لەدەوری ڕێبەرێتی یەکدەگرین
لەسەر ناوی تەجەشە فەرهاد مێردین ڕایگەیاند ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ بووەتە لەدایکبوونەوەیەک بۆ کوردستان، بانگەوازی کرد بۆ مەزنکردنی تێکۆشان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، گوتی: "وەک تەجەشە و تێکۆژن، هێڵ و پارادایمی ڕێبەرێتی دەپارێزین. ئەم تێکۆشانە بۆ هەموو گەلانی جیهانە".
ڕێپێوانەکە بە سروودی ئازادی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.