ژنان لە ئەفریقای باشوورەوە بڕیاری لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی و شەریفە موحەمەدییان شەرمەزارکرد

بە ئامانجی شەرمەزارکردنی بڕیاری لە سێدارەدانی ژنە ڕۆژنامەوان و چالاکوانی مافەکانی ژنان پەخشان عەزیزی و شەریفە موحەمەدی، ژنان لە شاری پریتۆریا چالاکییان ئەننجامدا.

لە ٢٣ی تەمموز سزای لە سێدارەدان بۆ ڕۆژنامەوان پەخشانی عەزیزی و هەروەها لە ٤ی تەمموز سزای لە سێدارەدان بۆ شەریفە موحەمەدی بڕدرایەوە، ئەو دوو ژنە چالاکوانە لەو چەند هەفتەیەیی دەستگیرکردنیادا ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی و قورس و دژە مرۆڤایەتیش بوونەوە.

کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) لە ١٤هەمین ساڵوەگەڕی لە سێدارەدانی شیرین عەلمهولی و هاوڕێکانیدا کە لە ٩ی گوڵانی ٢٠١٠دا دەستیان بە کەمپینی "نا بۆ لە سێدارەدان، بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد بۆ ئێران" کردبوو.

ژنانی ئەفریقای باشووریش بۆ پشتگیردان بۆ ئەو کامپینە، لە ١٠ی ئاب لە پێش باڵوێزخانەی ئێران لە شاری پریتۆریا بۆ ئەوەی بەشداری دەنگی یەکگرتووی کەمپینەکە بن، خۆپیشاندانیان پێکهێنا.

لە چالاکیەکەدا ئاماژە بەوەکرا "بەشداری دەنگی جیهانی کە زوڵمی ئێران شەرمەزار دەکەن" دەبین.

لە راگەیەندراوەکەیاندا ژنان ئاماژەیان بەوەدا: "پلانی ئەوەمان هەیە کە بە رۆحی یەکێتی ژنانەوە، ئەوانەی کە بەهۆکاری ناحەقی لە سێدارە دەدرێن و ڕووبەڕووی ڕوودای دیکە دەبنەوە، تا ئازادی سەرجەمیان لە خەباتمان بەردەوام دەبین، درێژە بە رێکخستنبوونمان و خەباتی هاوبەشمان دەدەین".