بانگەشە بۆهەلبژاردنەکانی پەرلمانی هەرێمی کوردستان دواخرا
قەرار وابوو ئەمرۆ لەهەرێمی کوردستان بانگەشەکان بۆهەڵبژاردنی پەرلمانی کوردستان دەستی پێبکردایە، بەڵام دواخرا.
قەرار وابوو ئەمرۆ لەهەرێمی کوردستان بانگەشەکان بۆهەڵبژاردنی پەرلمانی کوردستان دەستی پێبکردایە، بەڵام دواخرا.
هەڵبژرادنی پەرلمانی باشووری کوردستان کە قەراروایە لە ٣٠ی ئەیلوول/٩ی خەزەلوەربەڕێوەبچێت، ئەمڕۆ وەک رۆژی یەکەمی بانگەشە بۆهەڵبژاردن دیاری کرابوو.بەلام وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلمانی کوردستان دواخرا بۆ ١١ی ئەیلوول/ ٢٠ی خەرمانان.
شێروان زاهیر وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە بەزۆرینەی دەنگ بڕیاردراوە کە وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی پەرلمانی کوردستان لە ١١ی ئەیلوول/٢٠ی خەرمانانەوە دەست پێبکات.
باس لەوەدەکرێت کە هۆکاری دواخستنی وادەی پرۆپاگەندەی هەڵبژاردنەکانی پەرلمانی کوردستان بۆ ناکۆکی نێوان پارتە سیاسییەکان دەگەڕێتەوە.
پارتی دیموکرات(پەدەکە)، کۆمەلی ئیسلامی ونەوەی نوێ ڕایانگەیاندبوو کە دەبێت هەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت.بەرەی دیموکراسی وحیزبی زەحمەتکێشان ئەوەیان خستووەتە ڕوو کە بەگومانن کە هەڵبژاردن لەکەشێکی ئازاد ودادپەروەرانەدا ئەنجام بدرێت وهەڵبژاردنەکانیان بایکۆت کردووە.
بزوتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی و یەکیەتیی نیشتمانی داوای ئەوە دەکەن کە هەڵبژاردن بۆ کاتێکی دیکە دوابخرێت. لایەنەکانی دیکەش هەوڵی ئەوە دەدەن کە هەڵبژاردنەکان دوا بخەن.
'١١١ کورسی هەیە'
بەرپرسی کۆمیسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کاروان جەلال دوێنی لە ڕاگەیەنراویکدا وتبووی، " پارتەسیاسییەکان و هاوپەیمانییەکان دەتوانن لە بەیانیەوە دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بکەن."
بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلمانی باشووری کوردستان٣١ لیست و قەوارەی سیاسی ٧٠٩ بەربژێریان دیاری کردووە کە ١١١ کەس وەک ئەندامی پەرلمان هەڵدەبژێردرێت.
ک-ش