بڕیاره سبەینێ بانگەشەی هەڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان دەستپێبکات
ئەگەرچی هێشتا گفتوگۆ و کێشمەکێشم لەسەر ئەنجامدان یان دواخستنی هەڵبژاردن هەیە، بەڵام بڕیاره سبەینێ لە باشووری کوردستان بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێبکات.
ئەگەرچی هێشتا گفتوگۆ و کێشمەکێشم لەسەر ئەنجامدان یان دواخستنی هەڵبژاردن هەیە، بەڵام بڕیاره سبەینێ لە باشووری کوردستان بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێبکات.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە باشووری کوردستان ڕایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە لە ٣٠ی ئه‌یلوول بەڕێوەبچێت، دەتوانرێت سبه‌ینێ دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن بکرێت.
بەڕێوەبەری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە باشووری کوردستان کاروان جەلال ڕایگەیاند، ئەو پارتە سیاسی و هاوپەیمانه‌تییانه‌ی کوردستان کە مۆڵەتیان پێدراوە، دەتوانن لە سبەینێوە دەست بە بانگەشە بکەن بۆ هه‌ڵبژاردنی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان.
ناوبراو گوتیشی: تەواوی پاڵێوراوان و پارتە سیاسییەکان کە بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمان دەکەن، دەتوانن لە سبەینێوە لەو چوارچێوەیەی کە کۆمسیۆن بۆی دیاریکردوون، دەست بە هەڵواسینی پۆستەری خۆیان بکەن. به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمسیۆن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه بانگەشەی هەڵبژاردن هەتا ڕۆژی ٢٨ی ئه‌یلوول بەردەوام دەبێت.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هه‌رێمی کوردستان، پێشتر ڕایگه‌یاندبوو کە ٣١ لیست و هاوپەیمانه‌تی بە ٧٠٩ پاڵێوراوەوە مۆڵەتیان پێدراوە کە بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن. پارت و هاوپەیمانه‌تییه‌كانی پێكهاته‌كانی تورکمان، مەسیحی و ئەرمەن بە گشتی ٦٤ پاڵێوراویان هەیە.
پەرلەمانی کوردستان ١١١ کورسی هەیە. لەو ڕێژەیە ٥ کورسی بۆ تورکمانەکان و ٥ كورسیش بۆ کلدانی - ئاشووری - سوریانی و ئەرمەنەکان دانراون. سەرنجڕاکێشه کە هیچ پشکێک بۆ ئێزدییەکانی باشووری کوردستان دیاری نەکراوە.
بەرهەم ساڵح سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری به‌ر له چەند ڕۆژێک ڕایگه‌یاند، پارتەکەی ئەو بەشداری هەڵبژاردنی ٣٠ی ئه‌یلوولی په‌رله‌مانی کوردستان ناکات.
هاوكات یوسف محەمەد سه‌رۆكی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به ڕادیۆی دەنگی ئەمەریکای ڕاگه‌یاندووه، لەگەڵ هەریەک لە هاوپەیمانیی دیموکراسی و دادپەروەری، کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی لە گفتوگۆدان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی دواخستنی هەڵبژاردن یان بایكۆت بده‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه بێ ئەوەی هیچ بیانوویەکی قانوون‌یان هەبێت، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم به بڕیارێكی سیاسی مۆڵه‌تی به تەڤگەری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان نه‌دا بەشداری له‌و هەڵبژاردنه‌دا بکات. ئەوە لە کاتێکدایە کە تەڤگەری ئازادی بەشداری له هەڵبژاردنی ئه‌مساڵی عێراق کردبوو.
ژمارەی پاڵێوراوان
ژمارەی پاڵێوراوانی ئەو پارت و هاوپەیمانه‌تییانه‌ی کە بەشداری له هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن:
لیستی په‌ده‌كه (پارتی دیموكراتی كوردستان): ١٠٠ پاڵێوراو
لیستی یه‌نه‌كه (یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان) : ١٠٠ پاڵێوراو
لیستی بزووتنەوەی گۆڕان: ١٠٠ پاڵێوراو
لیستی سەردەم: ١٠٠ پاڵێوراو
لیستی چاکسازی (یەکگرتووی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی): ٦١ پاڵێوراو
لیستی نەوەی نوێ: ٥٠ پاڵێوراو
لیستی ئازادی: ٤٣ پاڵێوراو
لیستی کۆمەڵی ئیسلامی: ٤٠ پاڵێوراو
s.m