تەرمی شەهید عەگید ئیپەک گەریلای هەپەگە بەخاکسپێردرا
تەرمی عەگید ئیپەک گەریلای هەپەگە کە لە دەرسیم شەهید ببوو، لە مێردین بەخاکسپێردرا.
تەرمی عەگید ئیپەک گەریلای هەپەگە کە لە دەرسیم شەهید ببوو، لە مێردین بەخاکسپێردرا.
تەرمی عەگید ئیپەک گەریلای هەپەگە کە لە ساڵی ٢٠١٧ لە دەرسیم شەهید ببوو دوای ٣ ساڵ لە ڕێی پۆستەخانەوە ڕادەستی خانەوادەکەی کرا و خانەوادەکەی تەرمەکەیان بۆ مێردین برد.
گوندێکی گەڕەکی تیزیانی سەر بە ناوچەی ئارتوکلوی مێردین کە تەرمی شەهیدی تێدا نێژرا، سەرەتا لە لایەن جەندرمەکانەوە گەمارۆدرا. هاتوچۆ بۆ گوندەکە قەدەغەکرا و ڕێگە نەدرا بە شێوەیەکی جەماوەری مەراسیمی بەخاکسپاردن بەڕێوەبچێت.
جەندرمەکان بە تەنها ڕێگەیان بە ٣ کەسدا کە تەرمی شەهید عەگید بەخاکبسپێرن، ڕێگا بە دایکی شەهیدیش نەدرا بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی کوڕەکەیدا بکات.
ف.ق