داگیرکردنی ڕۆژئاوا و ئەنجامەکانی
دەوڵەتی تورک کە بە ئامانجی داگیرکەری هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوا، شکستی هێنا. بە تەنها بە کشانەوە لەناو سنورەکانی ناتوانێت خۆی ڕزگار بکات.
دەوڵەتی تورک کە بە ئامانجی داگیرکەری هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوا، شکستی هێنا. بە تەنها بە کشانەوە لەناو سنورەکانی ناتوانێت خۆی ڕزگار بکات.
باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان لەبەرچاوی هەموو جیهان داگیرکرا. لەژێر ناوی ناوچەی ئارامدا هێرشەکان لەدژی گەلی کورد زیاتر بوون. بە داگیرکردنی سەرێکانی و گرێ سپی ناوچەیەیک بۆ چەتەکان دروستکرا. لەگەڵ ئەوەی گەل هەستا سەر پێ بەڵام لەبەرچاوی دەوڵەتان داگیرکەری ئەنجامدرا. لێدوان و بەڵێنەکان جێبەجێنەکران. ئاشکرا بوو ئەو ئاگربەستەی کە لە ئەنجامی بەرخۆدانی دژی داگیرکەریدا ڕاگەیەنرا، بۆ تێکبردنی بەرخۆدانەکە بوو. دەوڵەتی تورک ئەو تاکتیکەیان لە باکووری کوردستانیش بەکارهێنا و پێیان دەوت "پڕۆسەی چارەسەری". لە ڕۆژئاواش لەگەڵ ئەوەی باسی ئاگربەست دەکەن، بەڵام هێرشەکان بەردەوامن.
لەناو شەڕێکی بەم شێوەیەدا ئاساییە چاوپێکەوتنی دیپلۆماتیک بکرێت. دۆناڵد تڕەمپ لە وڵامی پرسیارەکان لەبارەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و کورد و تورک بە هەڵوێستێکی ناجددی وتی، "زۆر باشە". ئەمە هەڵوێستێکی ڕەتکردنە. دۆخەکە باش نییە. شتێک هەیە ئەویش بەرخۆدانی گەلی کوردە. لەبەرئەوەی لە باکووری کوردستان هێرشی قڕکردن لە ئاستێکی بەرزدایە. لە باشووری کوردستان هێرشی فڕۆکەکان بۆ فراوانکردنی داگیرکەری و لە ڕۆژئاوای کوردستانیش هێرشی داگیرکەری بەردەوامن. سەرەتا لە باکووری کوردستان و لە هەموو کوردستان کیشەی ئازادی و هەبوونی گەلی کورد چارەسەر نەکرێت هیچ شتێک باش نابێت.
بەرخۆدانی گەلی کورد بە پێشەنگایەتی پەکەکە بێوێنەیە. بەرخۆدانێکی بەو شێوەیەیە کە لەدژی هەموو زلهێزەکان کە بوونەتە یەک بە پێشەنگایەتی پەکەکە بەرخۆدان دەکرێت. بوونی خۆیان مسۆگەر دەکات. بۆ ئازادی تێدەکۆشێت و ئەو تێکۆشانەش لە هەموو جیهان ڕادەگەیەنێت. لە ٤٢ مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەدا جیهان هاواری ئازادی کوردانی گوێ لێبوو کە ئەمەش ئەنجامێکی بێوێنەیە.
'مێشکی ناتۆ مردووە'
پەیوەندیەکانی دەوڵەتی تورک لە دەرەوەی ناتۆ، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و تاوانی شەڕ هۆکاری دەستپێکردنی گوفتگۆی نوێیە. لە هەموو وڵاتە عەرەبیەکان تورکیا تەشهیر بووە. نرخی نەماوە. گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبینن و دەزانن دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکە سەرچاوەی شێرپەنجەیە.
فەڕانسا ڕایگەیاند، مێشکی ناتۆ مردووە. ئەم دۆخە بووە هۆی گوفتگۆکردن لەبارەی هاوسەنگی نوێی هێز. بەڵام ئیدی زلهێزەکان هاوسەنگی دروست ناکەن، سەردەمەکە بەو شیوەیەیە کە هاوسەنگی بە بەرخۆدانی گەلان دروست دەبێت. پارادیگمای نەتەوەی دیموکراتیک سەردەمێکی وای دەستپێکرد کە هاوسەنگی لە لایەن هیزە ئیمپڕیالەکانەوە دروست نابێت، بەڵکو لە لایەن گەلانەوە دروست دەبێت. مێشکی ناتۆ لە ئەنجامی شەڕی دەوروبەری تەڤگەری ئازادی کوردان دا مردووە. تەڤگەری ئازادی کوردستان کە پەکەکە بەر لە ٤١ ساڵ دەستیپیكرد،هەموو حکومەتەکانی تورکیایی لەناوبرد. ئێستا خاوەن ڕۆڵێکە کە توانیویەتی ناتۆش لە مێشکەوە تێکببات.
پەکەکە هاوسەنگیەکانی تێکدا
تێکۆشانی ٤١ ساڵی پەکەکە هاوسەنگی هیزە ئیمپریالیستەکانی تێکدا. جارا یەکەمین لەناو ئەمریکادا دوبەندی ناوخۆیی، جیاوازی بۆچوون بە شێوەیەکی ئاشکرا دروست بوو. هێزێکی وەک ئەمریکای ئیمپڕیاڵ لەبارەی کوردەوە ناکۆکی ناوخۆیی بەخۆیەوە بینی و ئەمەش بە ئاشکرا بینرا. ئەمەش ئاستی گۆڕانکاری پارادیگما پیشان دەدات. ئەمە سەرکەوتنی پەکەکەیە. مسۆگەرە کە دروشمی ژیانێکی شەرەفمەندانە بۆ گەلانی جیهان لە دەوری بەرخۆدانی پەکەکە و پارادیگمای نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت و دەبێتە بەرنامەیەکی بەهێزی ژیان، ئەوە مسۆگەرە.
دوو خاڵ چاوەڕێی تورکیا دەکەن
ڕۆژەڤێک هەیە کە لە دەوری تورکیا دروست دەبێت
*دەرچوونی تورکیا و چەتەکان لە ئیدلب، دەوڵەتی سوریا بۆ ئەو مەبەستە کار دەکات. هەوڵەکان کە چەتەکان وەک خەڵکی سڤیل نیشاندەدەن لە ئیدلب پووچەڵ دەبنەوە. چوونە دەرەوەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەفرین، جەرابلوس، باب و عەزاز خەریکە دەبێتەوە بە ڕۆژەڤ. تورکیا بە تەنها بە کشانەوە بۆ ناو سنورەکانی ناتوانێت خۆی ڕزگار بکات.
*دەرچوونی تورکیا لە ناتۆ گۆتوبێژی لەسەردەکرێت. ئەم پرسە نەک بە تورکیا، پەیوەندی بە هاوتەریبی وتووێژەکانی ناتۆوە هەیە. تورکیا لە ڕێگەی دۆخی جیۆستراتیژی لەگەڵ هیزە ئیمپڕیالەکان دەیەوێت بە سەلامەتی لە پڕۆسەکە بچێتە دەرەوە، بەڵام زیاتر زیانی پێدەگات و زیاتر تێک دەچێت.
ف.ق