فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی قه‌ندیل و برادۆستیان كرد
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر بۆردومانی بناری قه‌ندیل و ناوچه‌ی برادۆستیان كرد.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر بۆردومانی بناری قه‌ندیل و ناوچه‌ی برادۆستیان كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر ئه‌مڕۆ كاتژمێر ١٥:٣٠ بۆردومانی ده‌وروبه‌ری گونده‌كانی قه‌ڵاتوكان، سووره‌دێ و ده‌ڤه‌ری شه‌هید هاڕوونیان كردووه له هه‌رێمی قه‌ندیل. هاوكات فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی داگیركه‌ر بۆردومانی دۆڵی ڕه‌ش، لۆلان و شه‌كۆی ناوچه‌ی برادۆستیان كردووه له هه‌رێمی خواكورك.
ده‌رباره‌ی زیانه‌كانی بۆردومانه‌كه تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك ده‌ستنه‌كه‌وتووه و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش بۆردومان به‌رده‌وامه.
s.m