لە باشووری کوردستان ١٣ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستی باشووری کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩ کەس لە شاری هەولێر و ٤ کەسیش لە شاری سلێمانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەکرد کە لە ئیستادا ١٣٠٠ هاوڵاتی لە کەرەنتینەدان لە شارەکانی باشووری کوردستان و ٥٥٣١ کەسیش کەرەنتینەیان جێهێشتووە و چاک بوونەتەوە.

لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا ئاماژە بەوەکراوە، کۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بووەتو (٣٢٤) تووشبوو، کە (١٣٤) کەسیان چاکبوونەتەوە و  سێ کەسیان گیانیانلەدەستداوە.

ف.ق