ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی حەفتانین و هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکرد، " لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا کە لە هەرێمی حەفتانینی هەرێمی پاراستنی میدیا بەردەوامە، هێزەکانمان یەژاستار ١١ی نیسان کاتژمێر ١٠:٢٠ لەدژی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەسەر گردی پارتیزان چالاکیان ئەنجامدا. لە دوو لاوە لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمنیاندا و لە ئەنجامدا سیستمی ڕاداری سەر گردەکە تێکشکێنرا و سەربازێکیش کوژرا.
٩ی نیسان فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گۆڕەپانی بەکتوریای سەر بە هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بووردۆمان کرد. هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە."
ف.ق