هەپەگە: لە دەرسیم و جولەمێرگ ٦ سەربازی سوپای تورکیا کوژران
هەپەگە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا ئاشکرای کرد کە هێزەکان-یان لە دەرسیم وجولەمێرگ، بەگشتی ٦ سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر کوژران.
هەپەگە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا ئاشکرای کرد کە هێزەکان-یان لە دەرسیم وجولەمێرگ، بەگشتی ٦ سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر کوژران.
هەپەگە ئەوەی خستووەتە ڕوو کە تا ڕێکەوتی ٢٠ی حوزەیران/٣٠ جۆزەردان لە هێرشە ئاسمانییەکاندا هیچ زیانێک بەر هێزەکانیان نەکوتووە و هەموو ئەو بانگەشانەی میدیاکانی ئاکەپە دوورن لە ڕاستی.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لە جولەمێرگ و دەرسیم ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە.هەپەگە لە ڕاگەیەنراوەکەی خۆیدا ئەوەی خستە ڕوو کە لە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕۆژانی ڕابردوودا هیچ زیانێک بەرهێزەکانیان نەکەوتووە و بانگەشەکانی میدیاکانی ئاکەپە درۆیە.
' لەدەرسیم ٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژرا و٢ سەربازی دیکە بریندار بوون'
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئۆزان و شەهید ڕۆزا دەرسیم دا لە ڕێکەوتی ١٩ی حوزەیران/٢٩ی جۆزەردان گەریلاکانی یەژاستار لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ لە دژی یەکێکیی سەربازی سوپای تورکیا کە بەنیازبوون لە گردی ئیرمان-ی دەرسیم جێگیرببن ،چالاکییان ئەنجامدا. هێزەکانمان لە دوو قۆڵەوە سەنگەرەکانی دوژمنیان کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا ٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و ٢ سەربازی دیکەش بریندار بوون. دوای ئەو چالاکییە سوپای تورکیا بە چەکی قوورس ئەو ناوچەیەی تۆپباران کرد و دواتر کوژراوو بریندارەکانیان بە هیلیکۆپتەر گواستەوە.
' لەگەڤەر سەربازێکی دوژمن کوژرا'
لە چوارچێوەی هەلمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگریدا هێزەکانمان لە ڕێکەوتی ١٩ حوزەیران/٢٩ی جۆزەرداندا لە کاتژمێر ١٠:٠٠ لە دژی سوپای تورکیالە گردی بایە-ی گەڤەر-ی جولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا.
' هێرشی ئاسمانی لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا'
فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا لە ٢٠ی حوزەیران/٣٠ی جۆزەردان هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا-یان بۆردمان کرد. لەو چوارچێوەیەدا لە کاتژمێرەکانی ٤بۆ ٥ی ئێوارە دەوروبەری گوندی سورەدێ-ی هەرێمی قەندیل، گردری بەربیزینا-ی خواکورک، ناوچەی کانی قیڕێژ، دەوروبەری گوندی سینین-ێ و جەمی لۆلانیان بۆردمان کردووە. بەهۆی ئەو بۆردمانانەوە خەسارێکی زۆر بەر باخ وباخاتی خەڵک کەوتووە.
' بانگەشەکانی دەوڵەتی تورکیا درۆیە'
دەوڵەتی تورکیای داگیرکەربۆردمانەکانی ئەم چەند ڕۆژەی پێشوو، بە بڵاو کردنەوەی هەواڵی دوور ە ڕاستی و بانگەشەی شەڕی تایبەت دەکات و دەڵێت کە هێرشەکان سەرکەوتوو بووە. لە ئەو هێرشە ئاسمانیانەی سوپای تورکیا تا ٢٠ی حوزەیران/٣٠ی جۆزەردان هیچ زیانێک بەرهێزەکانمان نەکەوتووە. ئەردۆغان و بەرپرسانی ئاکەپە بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە لە قەندیل بەرپرسانی گەورە گیانیان لە دەست داوە. هەموو ئەو بانگەشانە سەرانسەر بەرهەمی شەڕی دەرونییە. هاوکات ئەو هەواڵانەی کە گوایە کۆماندۆکانی تورکیا لەقەندیل دابەزیون و لەگەل گەریلا شەڕدەکەن، هەموو درۆیە و دوورە لەراستی. لە هەرێمی برادۆست سوپای داگیرکەری تورکیا چەند گردێکیان داگیر کردووە، بەڵام بە هۆی چالاکیی گەریلاوە ناتاوان جموجووڵ بکەن وهەرڕۆژە لێیان دەکوژرێت. پێش هەلبژاردنەکان لە تورکیا وباکووری کوردستان ، ئەردۆغان و دەوڵەتی ئاکەپە ومەهەپە هەر ڕۆژ للەسەر میدیاکاندا خەریکی درۆکردنن. دەیانەویت گەلی تورکیا بخڵەتێنن وهەواڵی کوژرانی سەربازەکانیان بشارنەوە. دەبێت گەلی وەڵاتپارێزی ئێمە و گولی تورکیا بزانن کە ئەو پڕوپاگەندانەی میدیاکانی ئاکەپە سەرتا بن درۆیە وهیچکات بەوهەواڵانە باوەڕ نەکەن.
ک-ش