کۆردیناسیۆنی پارتی ئازادی ژنی کوردستان (پاژک – PAJK) بە بۆنەی ٤١ مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"پەکەکە بە دروشمی 'کوردستان داگیرکراوە' دەستی بە شکاندنی زنجیری کۆیلایەتی لە کوردستان کرد. کاتێک ژنان کە کۆیلەکرابوون، بێئیرادە کرابوون و لە نرخەکانیان دوورکەوتبوونەوە، ئەو کاتە پەکەکە دەستی بە تێکۆشان کرد. پەکەکە واتای گەڕاندەوە بۆ نرخی کۆمەڵگای کرێکار، ڕەنجدەر، ژێردەستە کە لە لایەن دەسەڵاتەوە پشتگوێخرابوون و بەم شێوەیە دەستیپیکرد. بۆ ژیانێکی ئازاد ، بەیەکەوە بە شەرەفی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەکەکە دەستی بە بەرخۆدان کرد. ئێمە ٤٢ مین ساڵی تێکۆشان لە دامەزرێنەری ئەم ڕێپێوانەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدەکانمان، گەلی خەباتکارمان کە لە دژی هەرجۆرە زەحمەتیەک بەرخۆدان دەکات، لە هەڤاڵانی زیندان و بەرەکانی شەڕ لە دۆستەکانمان پیرۆز دەکەین.
پەکەکە هێزی فەلسەفەی خوڵقاند لە پێشەنگایەتی ڕاپەرینەکان دەکات
لە سەدەی ٢١ دا هیزە داگیرکەرەکان مردنیان پیشانی گەلانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا و بەم شێوەیە ڕازیان دەکردن. لە کاتێکدا کە هەڕەشەی لەناوبردن لە ڕەنجدەر، ژنان و ئەتنیکەکانی دەرەوەی دەسەڵاتداری دەکرا، زۆر ئایدۆلۆژیا رێگای ڕزگارییان دیاری دەکرد. ڕێباز و ئامێری ئایدۆلۆژیەکان بۆ رزگاربوون لە دەسەڵاتدارەکان جگە لە دەسەڵاتداری هیچ شتێکی تر نەبوو. لە ناو سازکردنی ئازادی کۆمەڵگادا لە سەدەی ٢٠ دا پارتی ناوەندی سەرەکی بوو. بەڵام پارتەکانیش بەدوای دروستکردنی دەسەڵاتداریی نوێ بوون، ئەو رێگەیە نەبوو کە کۆمەڵگا لە تەنگەتاوی سەردەستەکان و لە ژێردەستی ڕزگار بکات. ڕێبەر ئاپۆ واتەیەکی نوێی بە پارتیبوون بەخشی و پارتەکەی ئێمەی لەسەرەتاوە دامەزراند. پارتە نوێکەمان لە خوڵقاندنی ئازادی کۆمەڵگادا رێکخستنێکە کە پێشەنگایەتی بۆ خۆی کردە بناغە. ڕوح و لەشی پارتەکەمان کە لە سەدەی ٢١ دا لە دەرەوەی ئایدۆلۆژی، تئۆری و ئەنتەلەکتوەلی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست بە پەرسپەکتیفی ڕێکخستنی تێکۆشەر دەجولێتەوە لەگەڵ پەکەکە سەرلەنوێ بووە بە یەک.
پەکەکە خۆی وەک پارتی ژنان ڕاگەیاند و بۆ زۆرێک بزوتنەوەی ئازادی و ڕزگاری کۆمەڵگا سەرچاوەی رزگاربوونە. بە شێوەیەک هەڵویستی پیشاندا کە ئایدۆلۆژی چەپی لە کۆتایی رێگا ڕزگار دەکرد و لە کوردستان ژیانێکی ئازاد، لە جیهان ژیانێکی ئازاد و بەشەرەفی گشتی دەخوڵقاند. بەو هۆیەوە پەکەکە هێزی فەلسەفەی خوڵقاند کە پێشەنگایەتی ڕاپەرینەکان دەکات.
هێزی بەرخۆدانی لەدژی پیاوان سەرلەنوێ خوڵقاند
پەکەکە لە حوریەکان تا گوتیەکان، لە ئیمپراتۆری مەد – پەرس تا زەردەشت، لە کۆچگری تا دێرسم، لە تەڤگەری ئازادی تا بەرخۆدانی بەرزنجی، لە سمکۆی شکاک تا عوسمان سەبری لە نرخی کۆنی بەرخۆدانی کوردان لە هەموویان سوودی وەرگرت و هێزی بەرخۆدانی لەناو ملیۆنان کەس خوڵقاند کە بەرامبەر پیاو هەستن. ژن و پیاوانی کوردی قاڕەمان کە لە ئامەد، سەرهەد، بۆتان، خواکورد، شەکیف، دالاهۆ، شاهۆ، تل تەمر، قامشلۆ، کەرکوک و زاخۆ لە دژی دەوڵەتی زوڵم بەرخۆدان دەکەن، نوێنەری ئەو نرخە کۆنەن. لە سەر رێچکەی حەقی، کەمال، ساریا، شیلان، ڕوستەم، ڕەشید، دەلال و چیچەکەکان خەبات دەکەن و لە مێژووی خۆیان ئەزموون وەردەگرن و لە نرخی پەکەکە پەکەکە دەخوڵقێنن.
پەکەکە بە بەرخۆدان و بە بەرهەڵستی لەبەرامبەر ئاسیمیلاسیۆن و کۆیلایەتی ژن لە مێژووی شۆرشگێریدا لاپەڕەیەکی نوێی کردەوە. بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئازاد بژی، تێکۆشانی ئازادی ژنی کردە پێشەنگی تێکۆشانی شۆڕش. بە ژنی ئازاد و تێکۆشانی ئازادی کوردان، گەردوونی بوو.
بوو بە هیوای گەلانی ژێردەستە
پەکەکە کە پلانی داگیرکەری ناوەندی لە کوردستان تێکدا بۆ گەلانی جیهان بوو بە سەرچاوەی سوودوەرگرتن. فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ نرخی کۆمەڵگای بە نرخی ژنان کردە یەک، لە تێکۆشانی ئازادی دا نزیکایەتیەکی نوێی دروست کرد. بەم شێوەیە هەر کە ئازادی ژنان گەش بوو، بۆ گەلانی بێهیوا و ژیردەستە بوو بە هیوایەکی نوێ. ژنانی کورد لە کەسایەتی هاورێ ساکینە جانسز دا وەک ئەو ژنانەی کە لەبەردەم پیاواندا چۆکدانادەن پێناسەدەکرێن.
با تێکۆشانی ئازادی گەش بکەین
پەکەکە کە لەبەرامبەر زاڵمان چۆکی دانەدا خاوەن هێزێکی چارەسەریە کە دەتوانێت قەیرانەکانی هەرێم و جیهان چارەسەر بکات. با گەلەکەمان و هاورێکانمان بزانن ئەم قۆناغە، جەنگی جیهانی سێیەمینە، پرە لە زوڵم و زۆرداری. هەروەها پڕۆسەیەکی وایە کە بە بەرخۆدانی بەشەرەفی ڕێبەرایەتی، تەڤگەرەکەمان، کادرەکانمان، گەل و دۆستەکانمان سەرکەوتنیکی گەورە بەدەست دەهێنین. دوژمنەکانمان با باش بزانن بە بەرخۆدان و بڕیارەکانی ڕێبەر ئاپۆ، بە قاڕەمانێتی حەقیەکان، کەمالەکان، عەگیدەکان، ساریایەکان، شیلانەکان، ڕوستەمەکان، ڕەشیدەکان، سمکۆیەکان و چیچەکەکان گەیشتووەتە ئەم ئاستە و داهاتووش بنیات دەنێت.
بە ناوی پاژک ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە کە بە واتای جەژنی ژیانەوە دێت، لە رێبەر ئاپۆ، شەهیدەکانمان، دایک و گەلەکەمان ، قارەمانەکان کە تێدەکۆشن ، لە هاوڕیکانمان پیرۆز دەکەین. بۆ ئەوەی لە سەر خاکی میزۆپۆتامیا کە تەشیی کوردان بە لای ئازادی بادەدات، بۆ ئەوەی دیسانەوە بەرەکەت بکەوێتە سەر ئەم خاکە، بانگەوازی بۆ هەموو ژن و گەل دەکەین تێکۆشانی ئازادی گەش بکەن.
ف.ق