ڕۆشبیرانی کەرکووک داوای دەرکردنی باڵوێزی تورکیا لەعێراق دەکەن

چالاکانی سیاسی و ڕۆشنبیرانی کەرکووک نیگەرانی خۆیان لەهەمبەروتەکانی باڵوێزی تورکیا نیشاندا کە کەرکووک-ی وەکو شاری باب وباپیرانی ناوهێنابوو، ڕۆشنبیرانی ئەو شارە داوای دەکرکردنی باڵوێزی تورکیا لە عێراق دەکەن.

ڕؤشنبیرانی شاری کەرکووک دەستنیشانیان کرد کە ئەم وتانەی باڵوێزی تورکیا سووکایەتیە بە خەڵکی کەرکووک وبێڕێزییە بە سەروەری خاکی عێراق، ڕۆشنبیرانی شاری کەرکووک ئەوەیان دووپات کردەوە کە ئەگەرئەم وتانەی باڵوێزی تورکیا لە هەر وەڵاتێکی دیکە بیکردایە ئەوا لەو وەڵاتە دەردەکرا.

لە کاتی نوێژی جەژندا لە کەرکووک فاتیح یەڵدز باڵوێزی تورکیا  لە کەرکووک ئامادە بوو وئەو شارەی وەک شاری باب وباپیرانی ناولێبرد کە ئەمە تووڕەیی وکاردانەوەی خەڵک وڕۆشنبیرانی شاری کەرکووک-ی لێکەوتەوە. رۆشنبیران ئەووتانەی باڵوێزی تورکیا بە بێ ڕێزی وسووکایەتی بەرانبەربە خەڵکی کەرکووک وسەروەری خاکی عێراق دەزانن وڕەخنە لە بێ هەوڵێستی حکومەتی عێراق و دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان دەگرن، داواش دەکەن بە زووترین کات لێپرسینەوە لە باڵوێزی تورکیا بکرێت ولە عێراق دەربکرێت.

'سەردانی باڵوێزی تورکیا نایاساییە'

لەتیف فاتیح فەرەج یەکێک لە ڕۆشنبیرانی شاری کەرکووک وێڕای دەربرینی نیگەرانی خۆی بۆئاژانسی هەواڵی فورات دوا و وتی :"هاتنەکەی فاتح یەڵدز خۆی نایاسایی بوو لەبەرئەوەی، لە کەرکووکدا کێشەیەکی کۆن هەیە کە پێی دەڵێن ناوچە کێشە لەسەرەکان وتائیستا چارەسەرنەکراوە، نا یاسایی بوو لەبەرئەوەی لایەنگری یەک پێکهاتەی کرد لە شارەکە وسەدرانی ئەو چەکدارانەی کرد کە نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکان ناکات".

فاتێح ئاماژەی بەوەشدا:" دەبوایە حکومەتی عێراقی و دەسەڵاتی شارەکە و حکومەتی هەرێمیش ئەو پێشێلکاریەیان قبوڵ نەکردایە، فاێح وتی واهەست دەکەی ئەم وڵاتە بێ خاوەنە بەتایبەتی کەرکووک ، ناکرێت لە پایتەختەوە بێت لە دووزخوورماتوولابدات دواتربێتە کەرکووک ، نوێژی چەژن بکات ،باسی ئەوە بکات ئەمە شاری باب و باپیڕانیەتی.

فاتێح فەرەج ئاماژەی بەوەدا کە ئەوقسانەی باڵوێزی تورکیا ئابڕوچوونێکی گەورە بوو بۆ دەسەلات.

' تورکیا وەکو وڵاتێکی داگیرکەرلەگەڵ عێراق وهەرێمی کوردوستان مامەڵە دەکات'

شوان داودی ئەندام-ی پێشووی پەرلەمانی عێراق دەربارەی هەمان پرس بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات دوا، شاوان داودی ڕایگەیاند: " سەردانی باڵوێزی تورکیا بۆ کەرکووک وئەوهەڵسوکەوتانەی کردی لە دەرەوەی عورفی دیپلۆماسی بوو، ئەوکونسوول نییە ئەو باڵوێزی تورکیا لە وڵاتێکی وەکوعێراق. ئەم هەڵسوکەوتەی فاتیح یەلدزوبێ وەڵامی حکومەتی عێراقی لاوازی دەوڵەتی عێراق نیشان دەدات، لە هەر وەلاتێکی تردا بوایە، ئەوباڵوێزە دەنێردرێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی دەرەکرێت لەو وڵاتە ."

داودی جەختی لەوە کردەوە کە ئەو ڕەفتارانەی باڵوێزی تورکیا نا بەرپرسانەیە ، تورکیا وەکو وەڵاتێکی داگیرکەرلەگەڵ عێراق وهەرێمی کوردوستان مامەڵە دەکات. دەولەتی تورکیا بەتایبەت چاوی بڕیوەتە سەرکەرکووک، ئەوەی جێی داخە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرانبەر ئەو وتانەی باڵوێزی تورکیا بێ دەنگی نواند.

ک-ش