داعش لە مەخمور هێرشی ئەنجامدا: سەربازێک کوژرا و مەدەنیەکیش رفێنرا

چەتەکانی داعش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دەورەبەری مەخمور هێرشێکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا سەربازێکی عێراق کوژرا و سەربازێکیش بریندار بوو. چەتەکان هەروەها گوندنشینێکیان رفاند.

لە دەورەبەری مەخمور جموجووڵی چەتەکانی داعش زیادی کردووە. چەتەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە هێرشیان ئەنجامدا.

راگەیەنرا کە لە هێرشەکەدا سەربازێک کوژراوە و سەربازێکیش بریندار بووە.

چەتەکانی داعش لە هەمان ناوچە هەڵیانکوتایە سەر گوندی کوردیبوری مەخمور.

بەپێی زانیاریەکان، لە هێرشەکەدا گوندنشینێک رفێنرا.

ف.ق