دوای ١١٤ رۆژ تەرمی ٢ گەریلا رادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە

وەدات ئۆکلو و یوجەل یڵدز گەریلاکانی هەپەگە لە مانگی نیسان دا لە بەستا لە شەڕدا شەهید بوو بوون. لە دوای ١١٤ رۆژ تەرمەکانیان رادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە و لە وان بە خاکیان سپاردن.

گەریلاکانی هەپەگە وەدات ئۆکلو و یوجەل یڵدز لە ٨ی نیسان لە شەڕدا شەهید بوو بوون. تەرمەکانیان بەبێ ئاگاداریی بنەماڵەکانیان و بەب دزییەوە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە گۆڕستانی بێکەسەکاندا بە خاکسپێردرابوون، بەڵام بە پێداگریی بنەماڵەکان لە دوای ١١٤ رۆژ تەرمەکان وەرگیرانەوە.

بنەماڵەى گەریلاکان شەوی ٢٩ی ئەیلول تەرمی رۆڵەکانی خۆیان لە گۆڕستانی بێکەسەکان لە شرنەخ وەرگرتەوە.

تەرمی ئۆکلو لە گۆڕستانی سەڵاحەدینی ئەیوبی لە گەڕەکی خاچۆرت لە وان بە خاک سپێردرا.

تەرمی یڵدز لە گۆڕستانی گەڕەکی ئەخسێ لە دۆڵی زیلان لە ناوچەى ئەردیشی وان بە خاک سپێردرا.

ژ.ت