گرژی و ئاڵۆزییەکانی شەنگال بەردەوامە
خەڵکی شەنگال بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دوێنێ شەوی سوپای عێراق لە دژی شەڕڤانانی یەبەشە، گردبوونەوە و ویستییان ڕێپێوان بکەن. بەهۆی ئەو ڕێگریانەی لە بازگەی هێزەکانی سوپای عێراق ئەنجامدرا، گرژی و ئاڵۆزی درووستبووە.
خەڵکی شەنگال بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دوێنێ شەوی سوپای عێراق لە دژی شەڕڤانانی یەبەشە، گردبوونەوە و ویستییان ڕێپێوان بکەن. بەهۆی ئەو ڕێگریانەی لە بازگەی هێزەکانی سوپای عێراق ئەنجامدرا، گرژی و ئاڵۆزی درووستبووە.
شەوی ڕابردوو، سوپای عێراق لە گەڕەکی یەرمووکی ناوەندی شنگال، بۆسەیەکیان بۆ ئۆتۆمبێلێکی شەڕڤانانی یەبەشە دانا و ئۆتۆمبێلەکەیان گوللەباران کرد، بەپێی زانیارییە فەرمییەکانی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە) بەهۆی دەستڕێژییەکەوە سێ شەڕڤان بریندار بوون کە یەکێکیان بارودۆخی تەندرووستی ناجێگیرە.
دوای هێرشەکە، سوپای عێراق چەندین هێزی جیاوازی ناردە ناو شارۆچکەی شنگال و باری نائاسایی ڕاگەیاندرا و هێشتا بارودۆخی ناوچەکەدا ئاڵۆزە.
ئەمڕۆ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەڕیی شنگال لەگەڵ هەموو دامەزراوەکانی، بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە هێرش و پرۆڤاکاسیۆنی هێزەکانی عێراق، لە ڕێگەی دەشتی چیای شنگالەوە، بە کاروانێک لەگەڵ گەل ویستیان بێنە ناو شاری شنگال، بەڵام لەلایەن خاڵی پشکنینی سوپای عێراق، کە دەکەوێتە نێوان چلمێران و شنگال و بەو ناوچەیە دەڵێن (عاموود)، ڕێگریان لێکرا.
لە ئێستادا گەنجان و خەڵکی شنگال بە درووشمی “بژی بەرخۆدانی یەبەشە” ناڕەزایی دەردەبڕن دژی سوپای عێراق.
ئاڵۆزی لە نێوان خەڵک و سوپادا بەردەوامە، سەربازانی عێراق دەیانەوێت ڕێگری لە ژنان و دایکان بکەن و خەڵک بە چەک دەترسێنن.