هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەرێوەبەری بۆ شنگاڵ' ساڵێکی تێپەڕاند
هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەڕێوەبەری بۆ شنگاڵ' کە لە ناوەندی شنگاڵ دەستیپێکرد، ساڵێکی تێپەڕاند.
هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەڕێوەبەری بۆ شنگاڵ' کە لە ناوەندی شنگاڵ دەستیپێکرد، ساڵێکی تێپەڕاند.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەرێوەبەری بۆ شنگاڵ' کە لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دەستیپێکرد، عەرەب و ئێزدی دانیشتووی شنگاڵ بە چالاکییە جۆراوجۆرەکانیانەوە داواکارییەکانیان ڕاگەیاند.
هەروەها لەچوارچێوەی هەڵمەتەکە بە پێشەنگایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شنگاڵ و تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی، لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە شنگاڵ بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنە عەرەبەکانی شنگاڵ کۆنفرانسێک بەڕێوە چوو.
لە ٢٨ی تشرینی یەکەم ژنانی عەرەب بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان و خۆبەڕێوەبەری شنگاڵ ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا.
هەروەها لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، یەکێتی ژنانی گەنجی شنگاڵ و یەکێتی گەنجانی ئیزدخان بە دروشمی "کتێبەکانی ڕێبەر ئۆجالان بخوێننەوە و بۆ کەسی دیکەش بخوێننەوە" خاوەنداریان لە هەڵمەتەکە کرد.
لە چوارچێوەی هەڵمەتەکە، کە لە ٢٠٢٤ بە بەردەوامی بەڕێوە چوو، ڕێپێوان، وۆرکشۆپ، سیمینار، پانێڵ و چالاکیی خوێندنەوەی کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو و داواکارییەکانی ئازادی جەستەیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و خۆبەڕێوەبەری بۆ شنگاڵ ڕاگەیەندرا. ئەنجامدانی چالاکییەکانی پەیوەست بە هەڵمەتەکەوە لە بەشە جیاوازەکانەوە بوونە هۆی پشتیوانی لە گەلی ئێزدی.
هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ کێشەی کورد" بەمەبەستی گەیاندنی داواکاری گەلی شەنگال بە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و بۆ راکێشانی سەرنج بۆ سەر ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان و قەوارەی شەنگال، بە پێشێوەیەکی پێداگرانە بەردەوامە.