هۆزەکانی سەر بە دیمەشق لە دژی سوەیدا دەستیان بە هێرشکرد
بانگەشەی ئەوە دەکرێت ئەندامی ٤١ هۆزی عەرەبی سەر بە حکومەتی کاتی دیمەشق بۆ هێرشکردنە سەر خەڵکی سوەیدا لە جموجوڵدان.
بانگەشەی ئەوە دەکرێت ئەندامی ٤١ هۆزی عەرەبی سەر بە حکومەتی کاتی دیمەشق بۆ هێرشکردنە سەر خەڵکی سوەیدا لە جموجوڵدان.
باس لەوەدەکرێت بە هەزاران چەکداری سەر بە ٤١ هۆزی سەر بە حکومەتی کاتی دیمەشق بۆ هێرشکردنە سەر هەرێمی سوەیدای کۆمەڵگەی دروز، لە جموجوڵدان.
لەو دیمەنانەی لەسەر میدیای دیجیتاڵی بڵاوکراونەتەوە، بەڵام هەندێکی پشتڕاستنەکراوە ئەوە دەبینرێت گروپێک بانگەوازی تەکبیر دەڵێنەوە، بە ماتۆڕسکیل بەرەو هەرێمەکە دەڕۆن، ئەمەش تاکتیکی سەرەکی چەتەکانی داعشە.
لە دوای شەڕوپێکدادانێکی سەخت لە سوەیدا زیاتر لە ٥٠٠ کەس کوژران، لە نێوان حکومەتی کاتی سووریا و میلیشیاکانی دروزدا ئاگربەست ڕاگەیاندرا. لە دوای ڕێکەوتنەکە حکومەت زۆرینەی یەکەکەکانی لە هەرێمەکە کشاندنەوە.
لە دوای کشانەوەکەش 'ڕیش سپی و ڕێبەرانی ئایینی دروزی' بە مەبەستی ئەمنیەتی ناوخۆی سوەیدا ئەرکدارکران.
هەر لە دوای ئاگربەستەکە لە نێو گرووپە بەدەوییەکان هەم لە نێو گرووپە دروزەکاندا لە ئاستی هەرێمەکەدا هێرش، ئۆپراسیۆنی تۆڵەسەندنەوە و جموجۆڵی کۆچبەری دەستیپێکرد.