دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی بنەماڵەیەکی کرد لە گوندی ئوم حەرمەلی زرگان، لە ئەنجامدا سێ ئەندامی بنەماڵەکە شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵە.
بە گوێرەی زانیارییەکان هێرشەکە لە کاتژمێر ٠٢:٣٠ی نیوە شەودا ڕوویداوە.
لە ئەنجامی هێرشە درۆنییەکەدا سێ ئەندام لە یەک بنەماڵە شەهید بوون، یەکێک لە شەهیدەکان منداڵە، وە چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
ناوی ئەو کەسانەی شەهید بوون بەم شێوەیە: ئیبراهیم عوبێد ئەل سەید (٥٠)، حەسەن عوبێد ئەل سەید (٣٥) و منداڵە شەهید بووەکەش ناوی جەمیل محمەد دەحام ئەل سەیدە.
ناوی ئەو کەسانەی لە هێرشەکەدا بریندرابوون بەم شێوەیە: شەهەد عوبێد ئەل سەید، تەرفا عەمۆ ئەل سەید، هند دەحام سەلیمۆ، سیهام دەحام ئەل سەید.