لە مێردین ژمارەیەکی زۆر دەستگیرکران وئەشکەنجە دران

پۆلیسەکان لە مێردین هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ. ژمارەیەکی زۆریان دەستبەسەرکرد. ئەندامانی بنەماڵەی کاڵکانیان ئەشکەنجەدا کە یەکێکیان ژنێکی دووگیان بوو.

لەناوچەکانی ئارتوکلو و قۆسەری مێردین لەبەرەبەیانیدا بە شێوەیەکی هاوکات پۆلیس هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ. لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا دوو برا بە ناوەکانی سەرحەد ئاکپنار و باوەر ئاکپنار، رەمەزان کاڵکان، چەکدار ئەرمیش، روبار کایا و ژمارەیەکی زۆر کە ناویان نەزانراوە دەستبەسەر کراون.

لە هەڵکوتانە سەر ماڵی رەمەزان کاڵکاندا لە گەڕەکی ساراچۆغلو لە ئارتوکولودا کاڵکان دەستبەسەرکرا. هەروەها باوکی کاڵکان، داود کاڵکان، هەروەها عەگید کاڵکان و ئەمینەکان ئەشکەنجە دران و جەستەیان رەش و مۆر بووەتەوە و بە هۆی ئەشکەنجەوە برینداربوون و خوێنەکەیان بە سەر فەرشەکانی ئەو ماڵە دەبینرێت. ئەمینە کاڵکان کە ئەشکەنجە دراوە، دوگیانە.

ئەندامانی بنەماڵەی کاڵکان چوونە نەخۆشخانە و لەبارەی ئەشکەنجەدانیان سکاڵایان تۆمار کردووە.

هـ . ب