پیرۆزکردنی نەورۆز لە دەپێ: دەبێت ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت

نەورۆز لە گۆڕەپانی 'کاوەی سەردەم' مەزڵوم دۆغان لە دەپێ بە جۆش و خرۆشی جەماوەرییەوە پیرۆز کرا. لە پیرۆز کردنەکەدا جەختکرایەوە لەوەی دەبێت ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت.

نەورۆز لە ناوچەی دەپێی خارپیت لە گۆڕەپانی مەزوڵم دۆغان، کە لە زیندانی ئامەد لە ٢١ی ئاداری ١٩٨٢دا لە ڕۆژی نەورۆزدا گیانی خۆی فیداکرد، پیرۆز کرا. وێڕای ئامادەبوونی سەدان کەس، سیاسەتمەدار گوڵستان کشناک، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و هاوسەرۆکی شارەوانی بەشداری ئاهەنگەکە بوون. ئامەدەبوانی پیرۆز کردنەکە بە جلی نەتەوەیی لە گۆڕەپانی ئاهەنگەکە بوون. جەماوەری گەل هەڵپەڕین و دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخۆدانی زیندانەکان"یان بەرزکردەوە.

پیرۆززکردنی نەورۆز بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادکردنەوەی جەنگاوەرانی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی دەستی پێکرد. پاشان ئەندامانی کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆز جەژنی نەورۆزییان لە ئامادەبوان پیرۆز کرد. هاوسەرۆکانی شارەوانی دەپی سونگول دوزگون و جافەر ئۆزگور و هاوسەرۆکی ناوچەی دەم پارتی بەکر پۆڵات بە کوردی قسەیان کرد. پۆڵات ئاماژەی بەوەدا لە ساتەوەختێکی مێژوویدان و هیوای خۆی دەربڕی کە ئەم پڕۆسەیە ئاشتیی و ئازادی بۆ هەمووکەسێک بێنێت.

ئاریفە یەڵدرم: با تێکۆشانی ئێمە ببێت بەهۆی ئاشتیی

خوشکی مەزوڵم دۆغان ئاریفە یەڵدرم گوتی: "با تێکۆشانمان ببێت بە هۆکاری ئاشتیی". هەروەها هێرشەکانی لە دژی عەلەوییەکان شەرمەزار کرد.

پاشان گروپی ژیانەوە چوونە سەر ستەیج و هونەری خۆیان پێشکەش کرد.

پەرلەمانتارانی دەم پارتی، سیاسەتمەدارانی کورد گوڵستان کشناک بە دروشمی "بژی نەورۆز" ئاگری نەورۆزیان کردوە.

پەرلەمانتاری چەولیکی دەم پارتی عومەر فاروق ئاماژەی بە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و ئاماژەی بەوەدا بانگەوازەکە بۆ ژیانی یەکسان و ئازادی گەلانە و نەورۆزی لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز کرد.

گوڵستان کشناک گوتی: "وەک گەل ئێستا کاتی ئەوە هاتووە بەرپرسیارێتی بخەینە ئەستۆی خۆمان. بە ڕێز ئۆجالان بە بەرپرسیارێتی هەستا و ئەم بانگەوازە مێژووییەی ڕاگەیاند. ئێستا کاتی ئەوەیە هەلومەرجی ئازادی بەڕێز ئۆجالان بئافرێنرێت و بەشداری پڕۆسەکە بکات".

هەروەها کشناک بانگەوازی لە ئەردۆگان کرد کە بە بەرپرسیارێتی هەستێ و گۆڕانکاری یاسایی ئەنجام بدات،  دەبێت سیاسەتی دیموکراتیکی بەرپرسیارانە هەستێت.

کشناک گوتی: "تەماشا ناکەین، چاوەڕێ نابین، بە بەرپرسیارێتییەوە هەڵوێست وەردەگرین بۆ ئەوەی کەسی دیکە گیان لە دەست نەدات. هەندێک زیاتر تێکۆشان بکەین، هەندێک زیاتر خۆمان بە ڕێکخستن بکەین و سەردەکەوین".

ئاهەنگی نەورۆز بە گۆرانییەکانی جوان ئادار کۆتایی هات.