موراد قەرەیلان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پەکەکە دەربارەی گۆشەگیریی رەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال، بۆ ڕادیۆی دەنگی وڵات قسەی کرد.
بەشی یەکەمی چاوپێکەوتنەکە لەلایەن ئاژانسەکەمانەوە بڵاوکرابووەوە کە لینکەکەی لە ژێرەوە هەیە. بەشی دووەم و کۆتایی چاوپێکەوتنەکەش بەم شێوەیەیە:
لە١٧ و ١٨ی ئابدا دوو هێرش کرایە سەر شەنگال. فەرماندەی یەبەشە سەعید حەسەن، ٥ شەڕڤانی یەبەشە و ٤ هاوڵاتی لەو هێرشانەدا شەهید بوون کە ناوەندی شار و نەخۆشخانەکەی کردە ئامانج. ئامانجی دەوڵەتی تورک لەو هێرشانە چیە؟ دەبێت مرۆڤ لەو هێرشانە چی تێبگات؟
هەندێک کەس کە لەناویاندا کوردیش هەیە و دەوڵەتی تورک بەو قسەیەی کە دەڵێن "پەکەکە لەوێیە"، شەرعیەت بە هێرشەکانمان بۆسەر گەلی کورد دەدەن. من هیچ لەو بارەوە بۆ دەوڵەتی تورک ناڵێم، ئەوان دەیانەوێت هەمووان پەکەکە نیشان بدەن. بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر دەستکەوتەکانی کورد، بەڵام دەمەوێت شتێک بەو ئێزدی و کوردانە بڵێم کە باسی ئەو شتانە دەکەن.
ئەمە درۆی تورکی داگیرکەرە. با بڕۆن سەیری شەنگال بکەن، ئایا لەوێ پەکەکە و هەپەگە هەیە؟ شتێکی بەو شێوەیە نییە. بۆ ئەوەی گەلی ئێزدی بکەنە ئامانج، دوژمن ئەو درۆیەی بڵاوکردوەتەوە. لەوێ رۆڵەکانی ئێزدی شەهید دەبن. ئایا ئەو ١٠ کەسەی لەوێ شەهید بوون رۆڵەکانی ئەوێ نین؟ ئایا ئەوان هاوڵاتی عێراقی نین؟ ئێستا ئەمە ڕاستیەکەیە. ڕێبەر ئاپۆ خاوەنداری لە خەڵکی ئێزدیمان کرد. تا ئێستا چەندین سەرنج و ڕێنمایی راگەیاندووە بۆ پاراستنی خەڵکی ئێزدیمان و ژیانەوەی ئەم کلتورە. ئێمەش وەک هەپەگە لەو چوارچێوەیەدا جوڵاینەوە. لەسەر ئەم بنەمایە دەستوەردانمان کرد و ڕێگریمان لە کوشتارێکی گەورە کرد. لە هەموو کۆمەڵگایەک و لە نێو ئێزدییەکاندا بیروڕای جیاواز هەیە، بەڵام بۆ بەرخۆدان، بۆ پاراستنی گەلەکەمان، زۆربەی خەڵکی ئێزدیمان سەرنجیان خستە سەر بیروبۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆ. ئایا ئەمە تاوانە؟ بەڵام دەوڵەتی تورک خەڵکی ئێزدیمان بەم هۆیەوە دەکاتە ئامانج.
بۆ نموونە ئێستا هەندێک کەس دەڵێن با پەکەکە لەوێ بچێتە دەرەوە. کاتێک دەڵێن 'ئەمانە پەکەکەن' مەبەستیان کێیە! سەعید حەسەن ماڵی خۆی هەیە، هۆزەکەی سەدان ساڵە لەوێن. چۆن لەوێ بچێتە دەرەوە! سەعید حەسەن خەڵکی رەسەنی شەنگالە، کەواتە باسی کێ دەکەن؟ کام پەکەکەیە لەوێیە؟ لەوانەیە ئێزدی باکوور، ئەرمەنی، ڕووسی یان ناوچەکانی تر بن کە پێشتر لە نێوانماندا بوون و دەیانویست دوای فەرمانەکە خزمەتی ئێزدیەکان بکەن. ئەگەر باسی ئەوان دەکەن، ئەوە شتێکی ترە. ئەوان زۆر کەمن. بەڵام هیچ کەس بە شێوەیەکی جەماوەری یان ڕەسمی گرێدراوی ئێمە نین. ئەگەر دەوڵەتی تورک هەر کەسێک کە ڕێبەری ئاپۆیان خۆش دەوێ بکاتە ئامانج، ئەوا خەڵکێکی زۆر لە ئەوروپا، ئەمریکای لاتین، ئەفریقا و زۆر لە ناوچەکانی جیهان رێبەر ئاپۆیان خۆش دەوێ. چارەسەرێک بۆ ئەو پرسیارانە دەدۆزنەوە کە بیردۆزی رێبەر ئاپۆدان. ئەمە بەو مانایەیە کە ئەوانیش بکرێنە ئامانج؟ ئایا کێ رێبەر ئاپۆی خۆشبوێت، پەکەکەیە؟ ئایا دەکرێت ئەو هەمووە وەک پەکەکە حسابیان بۆبکرێت؟
ڕاستە گەلەکەمان لە شەنگال دەیانەوێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ لەسەر بیروبۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆ بژین. دەیانەوێ خۆیان بپارێزن و خۆیان لە سیستەمێکی خۆبەڕێوەبەریدا بەڕێوە ببەن، بەڵام ئەمانە هەمووی هاوڵاتی ئەوێن. لە کاتی بەرخۆدانی دژی داعشدا، کاریگەریان هەبووە، گۆڕانکاریان لە کەسایەتیی خۆیاندا کردووە و دەیانەوێت کۆمەڵگای ئێزدی بکەنە ئیرادەیەک. هەڤاڵ سەعید حەسەن پێشەنگی ئەمە بوو. ڕاستیەکە ئەوەیە. ئێستا دەبێت مرۆڤ ئەمە ببینێت. گەلی ئێمە کە خۆیان وەک بێلایەن دەزانن، دەبێت هەموو کورد و ئێزدیەکان ئەم ڕاستییە ببینن. ئەمڕۆ دەوڵەتی تورک هەموو کوردەکان بە ئامانج دەگریت کە دەیانەوێت پێگەیەک بەدەست بهێنن، یان پێگەیان هەیە. ئێمە دەزانین کە ئەمڕۆ دەوڵەتی تورک تیرۆری دەوڵەت لە دژی کورد و عەرەب و ئاشووری جێبەجێ دەکەت. هێرشیان کردووەتە سەر نەخۆشخانەیەکی شەنگال و لەو نەخۆشخانەیەدا ٨ کەس شەهید بوون. هەروەها بریندار هەیە. ئەوە چۆن ڕوودەدات؟ لەناو شەنگالدا تیرۆر دەکەن و سەرکردەیەکی بەنرخ و سەربەرزی کۆمەڵگەی ئێزدی شەهید دەکەن. ئەم شتانە قابیلی قبوڵکردن نین. ئەمە نادادپەروەرییەکی گەورەیە. پێویستە هەموو کەس دژایەتی ئەم بێ ڕەوشتییە بکات.
دەوڵەتی تورک لە ئێستادا تەنها هێرش ناکاتە سەر شەنگال، هەموو ڕۆژێک لە باشووری کوردستان گوندنشینان لە هرۆر و کێستا دەکوژێت. لە ڕۆژئاوا و تل تەمیر ٤ ئەندامی ئەنجومەن شەهید بوون. لە زرگان ژنێک و منداڵەکەی کوژران. من بە ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانەمان دەکەمەوە. دەوڵەتی تورک تیرۆر دەکات. ئێستا لە ئیدلب بۆ خواکورک دەوڵەتی تورک لە هەموو شوێنێک بە بۆمب هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد و عەرەب. بەم شێوەیە تیرۆری دەوڵەت ئەنجام دەدات. پشت بە ئەمریکا و ڕووسیا و ئەوروپا دەبەستێت و هێرش دەکات. بە پشتیوانی ناتۆ دەوڵەتی تورک بووەتە منداڵێکی بییۆم، ئەمڕۆ ئەخلاق و یاسا ناناسێت و توندوتیژە. بۆ ئەوەی هەموو کەس لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا بێت. بۆیە دەبێت ئەم ڕاستییە ببینرێت.
لە دژی ئەمە چی بکرێت؟ پێویستە گەلی کورد و خەڵکی ناوچەکە پێش هەموو شتێک سیخورەکان لەناو خۆیاندا پاک بکەنەوە. دەبێت خۆیان لە دژی سیخوڕکان ڕێکبخەن و لەناو خۆیاندا نەیانهێڵن. جگە لە هێزی خۆمان، نابێت پشت بە هیچ شوێنێک ببەستین. ئێمە دەبێت بەرگری لە خۆمان بکەین. ئەگەر خۆمان لە دژی ئەم دەوڵەتە دڕندە و فاشیست و تیرۆریستە بەهێز و بە ئیرادە بکەین، ئەوا دەتوانین خۆمان بپارێزین. هیچ کەس ناتوانێت بە بانگەوازی خۆی بپارێزێت. بە کورتی دەبێت خۆمان ڕێکبخەین، دەبێت بەرگری لە خۆمان بکەین، ڕێگە نەدەین سیخوڕەکان لەناوماندا جێگیر بن. ئەمە چارەسەرە.
ڕاستە ڕەنگە ئێمە وەک بزووتنەوەیەک لەوێ نەبین، بەڵام هەرکاتێک پێویست بێت ئامادەین هاوکاری کۆمەڵگەی ئێزدیمان بکەین. ئێمە هەرچییەک لە دەستمان بێت دەیکەین بۆ گەیشتن بە مافە رەواکانیان. خەڵکی ئێمە دەبێت ئەمە بزانن، ئێمە هەمیشە لەگەڵ تێکۆشانی شکۆدار و پیرۆزداین. گەلەکەمان دەیانەوێت خۆیان بەڕێوە ببەن و خۆیان بپارێزن. هیچ شتێک لەمە ڕەواتر و ڕاستتر نییە. لەم ڕووەشەوە ئێمە هەمیشە پشتیوانیان دەکەین.
سەعید حەسەن و هەڤاڵانی لەکاتی بەڕێکەوتنیان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، روبەروی هێرش بونەوە. کازمی خۆی لە شەنگال بوو کە هێرشەکە ئەنجامدرا، بەڵام حکومەتی عێراق و کازمی لەو بارەیەوە هیچیان نەگوتووە. دەتەوێت لەم بارەیەوە چی بڵێیت ؟
ئەمە خاڵێکی سەرنجڕاکێشە، سەرۆک وەزیرانی عێراق دێت بۆ شەنگال، پێش ئەوەی بێتە شەنگال، ئەو کەسانەی بۆ گەیشتنی ئەو ئامادەبوون، ڕووبەڕووی ئەو هێرشە دەبنەوە. هەر وەک راگەیەنرا، سەعید حەسەن کاتێک دەیەوێت بەشداری لەوەفدی کۆبوونەوە بکات، یان کاروباری وەفدەکە ڕاپەڕێنێت، دەکرێتە ئامانج. ئەو هێرشە دژی سەعید حەسەنە، بەڵام هەروەها پەیامێکە بۆ کازمی کە ئەگەر بە دروستی هەڵبسەنگێنرێت، ئەوا هێرشکردنە بۆ سەر سەرۆک وەزیرانی عێراق.
بەڵام لەلایەکی دیکەوە گەلەکەمان لە شەنگال و چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن کە عێراق لەم هێرشەدا بەشدارە. زۆر لایەنی ئەم قۆناغە هەیە کە مرۆڤ دەتوانێت گفتوگۆی لەسەر بکات. ئەوەش بابەتی لێکۆڵینەوە لە سەر ئەم هێرشە.
خراپیش ئەوەیە کە کازمی بە پلەی سەرەکی، حکومەتی عێراق بە گشتی لەبەرانبەر هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەکە و سەبارەت بەو کەسەی کە ڕۆژانە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبێتەوە و وەک بەرپرسێکی عێراقیە، هەڵوێستی پیشان نەداوە . ئەمە بابەتێکی زۆر گرنگە. بە بڕوای من ئەمە بۆ عێراقیش گرنگە. ئەوەندەی ئێمە نیگەرانین، هەندێک لەسیاسەتمەدارانی عێراقیش هەڵوێستی خۆیان لەسەر ئەم بێدەنگییە دەربڕیوە، چونکە ئەمە بابەتێکی گرنگە. پێویستە دەوڵەت پارێزگاری لە ئیرادەی گەلی عێراق بکات و هەڵوێستی خۆی دەرببڕێت، بەڵام لە جیاتی دەربڕینی هەڵوێستی خۆی، ئەوەندەی لە میدیاکانی باشوورەوە گوێمان لێبووە، وەزیری بەرگری عێراق چووەتە تورکیا و لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا کۆبووەوە. (هولوسی ئاکار) کێیە؟ ئەو بکوژە. ئەمە ئەو کەسەیە کە فەرمانی بە کۆمەڵکوژی شەنگال داوە. ئەوەی کە مرۆڤ دەتوانێت لەو بارەوە بڵێت، ئەوەی کە بێئەخلاقیە. ئەو کەسە هاوڵاتیەکەتی شەهید کردووە، بەڵام ڕۆژی دواتر لەگەڵیدا دادەنیشێت! هەموو دەوڵەت و دامەزراوەیەک تایبەتمەندی خۆی هەیە، دەبێت پارێزگاری لەو شتانە بکات. ئەگەر تۆ ئەم شتانە نەپارێزیت، چۆن دەبیت؟ ئەمەش کێشەیەکی گەورەیە بۆ حکومەتی عێراق.
حکومەتی پێش حکومەتی کازمیش داوای کرد تورکیا باشیک بەجێبهێڵێت، بەڵام تورکیا بەجدی وەرینەگرت. پاشان تورکیا دوو جەنەڕاڵی عێراقی لە کەلاشینی دیانا شەهید کرد. عێراق هیچ هەڵوێستێکی بەرامبەریان نەگرتەبەر. ئێستا ئەو هێرشە ئەنجام دراوە و لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا بێدەنگ بووە. با سەیری بکەین، سبەی هێرشەکە لە کوێ ئەنجام دەدرێت! ئەم جۆرە هەڵوێستانە هەستی شۆڤێنیانەی دەوڵەتی تورک پەرە پێدەدات کە تورکیا دەیەوێت موسڵ و کەرکوک داگیربکات. بێدەنگی حکومەتی کازمی هەڕەشەیە بۆ سەر ئایندەی گەلانی عێراق. چونکە ئەمە هانی ئامانجە هەژمۆنییەکانی دەوڵەتی تورک دەدات. ڕاستیەکە ئەوەیە، هەر شتێک ڕوو بدات، دەبێت مرۆڤ دژی ئەو هێرشانە بێت، ڕەنگە لە هەندێک ناوچەدا لاواز بن، بەڵام لە هەموو هەلومەرجێکدا دەتوانن نوێنەرایەتیی ئیرادەی گەلی عێراق بکەن. ئەوان دەتوانن خۆیان بڕیار بدەن، بەڵام من پێم وایە لەم بوارەدا کێشەیەک هەیە.
شتێکی تر، ئێستا هێزێکی زۆر هەیە کە سەر بە سوپای عێراقن لە شەنگال. سوپای عێراق خۆی چوو بۆ ئەوێ و بینی کێ لەوێیە. هەموو کەس دەزانێت کە پەکەکە لەوێ نییە، ئایا سوپای عێراق ناتوانێت بە دەوڵەتی تورک بڵێت" تۆ درۆ دەکەیت، من هاتووم، من لێرەم، من حاکمم لێرە. دەتوانێت بڵێت، ڕاستە لەوێ یەبەشە هەیە، هاونیشتیمانیانی منن، بەڵام وەک ئێوە دەڵێن، هیچ هێزێکی بیانی لێرە نییە. ئەو ناتوانێت ئەوە بڵێت. ئەمە کێشەیەکی گەورەیە، دەوڵەتی تورک بەو کارە بوێر دەبێت و هێرش دەکات. بۆیە کێشەیەکی گەورە هەیە. ئەمەش پەیوەندی بە عێراقەوە هەیە. دیارە دەوڵەتی تورک ڕۆژ بە ڕۆژ کۆنترۆڵی خۆی لەسەر عێراق زیاتر دەکات و هەنگاو بە هەنگاو حساب لەسەر خاکی عێراق دەکات. ڕاستیەکەی ئەوەیە کە دەبێت ئەمە ببینن و رێگری لە دەوڵەتی تورک بکەن.
هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی هەڵۆکانی زاگرۆس و شەڕی خابوور کە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەڕێوەدەچن، ماوەی ٤ مانگە بەردەوامە. راتان چییە لەبارەی ئەو شەڕەی کە بە شێوەیەکی سەخت بەڕێوە دەچێت؟
ڕاستە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی هەڵۆکانی زاگرۆس و شەڕی خابوور بۆ ماوەی چوار مانگە بەردەوامە. ئەو بەرخۆدانەی کە تا ئێستا ئەنجام دراوە لاپەڕەیەکی نوێی لە مێژووی خەباتی خەڵکی کوردستان کردووەتەوە. بێگومان ئەمە لەسایەی شەهیدە قارەمانەکانمان کراوە. ئەو میلیتانانەی کە خۆیان بە ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ ڕازاندەوە، کە سەرحەت گیراوی سەرۆکایەتی دەکرد، بەرخۆدانیان کرد و داستانیان نووسی. لە کەسایەتی هەڤاڵان سەرحەت و ساریا بەڕێزەوە یادی ئەو هەڤاڵانە دەکەمەوە کە لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی بازەکانی زاگرۆس و شەڕی خابووردا شەهید بوون. ئەو بەڵێنەی بە شەهیدە قارەمانەکانمان داوە دووبارە دەکەمەوە.
لە چوار مانگی ڕابردوودا، چەندین تایبەتمەندی گرنگ دەرکەوتن. ئەوە ڕوون بوویەوە کە چۆن ئیرادەی مرۆڤ دەتوانێت تەکنەلۆژیای سەردەم تێکبشکێنێت، چۆن دەتوانێت سەربکەوێت. ئەو ئەنجامانەی کە تا ئێستا ڕوون بوونەتەوە بۆ ئێمە زۆر گرنگن، گەریلاکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتی، ڕێگای سەرکەوتنیان بە شێوەی تیمە شارەزاکان خستەڕوو. تا ئێستا سەرکەوتوو بوون و دەرکەوت کە لە ئێستاوە تا چ رادەیەک ئەنجامی گەورەتر بەدەستدەهێنن.
لەم بارەیەوە چەند هەڵسەنگاندنێکمان بە بۆنەی هەنگاوی مێژوویی ١٥ی تەباخ کرد. من بۆ دووبارە کردنەوە ناچمە سەر ئەم پرسانە، بەڵام دەتوانم بە کورتی ئەمە بڵێم: ئەم چوار مانگەی بەرخۆدان، لە ڕاستیدا زۆر گرنگە بۆ ئێمە و دەرئەنجامی گرنگی هەیە. ئێمە باوەڕمان وایە کە ئەم ئەنجامە دەبێتە بنەمای سەرکەوتنە مەزنەکان.
وەک دەزانرێت لە ئەفغانستانیش شەڕ ڕوویدا و لەم ڕۆژانەی دواییدا ئەم شەڕە کۆتایی هات. هەندێک ئەنجامیش لەو شەڕەدا دەرکەوتن. ئەگەر ئایدۆلۆژیای تاڵیبان وەلا بنێین، ئەمریکا و ناتۆ لە لایەن سوپاوە شکستیان هێناوە. ئێمە دەزانین کە ئەمریکا لە ڤیەینامیش شکستی هێنا و سەرنەکەوت. بەڵام ئێستا لە ئەفغانستان نەک تەنیا ئەمریکا، بەڵکو هەموو دەوڵەتانی ناتۆ شکستیان هێناوە. واتە تەکنەلۆژیای سەردەم شکستی هێنا. لەشەڕی دژی گەلی ئەفغاندا تەکنەلۆژیای سەردەمیهیچ ئەنجامێکی بەدەستنەهێناوە. واتە لێرەدا ئەوە ڕوون بۆتەوە کە ئەگەر کۆمەڵگایەک بەرخۆدان بکات ئەوا دەتوانێت تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی ئەو سەردەمە شکست پێ بهێنێت. بە کورتی لێرەدا ڕوون بوویەوە کە ئیرادەی مرۆڤ زۆر گرنگە. ڕاستیەکە ئەوەیە. لە لایەکی دیکەوە دەگوترێت کە 'ئەمریکا لەگەڵ تاڵیبان رێککەوتووە. راستە ئەمەی کردووە، بەڵام پێش ئەوە شکستی هێناوە. ئەمە دەبێت ببینرێت. لەم بارەیەوە دەتوانم ئەوە بڵێم: ڕەنگە بۆچوونەکان جیاواز بن، بەڵام شێوازەکانی شەڕ لە ئەفغانستان دەریانخست کە تەکنەلۆژیای سەردەم ناتوانێت هەموو شتێک بەدەست بهێنێت. سەرەکیترینیان مرۆڤە، هەموو کەس پێویستە لەمەوە ئەنجام بەدەستبهێنێت. هەمان شتیش بۆ ئەو شەڕەی ئێستا لە کوردستاندا دەگوزەرێت راستە. سەرەکیترینیان ئیرادەی مرۆڤ، باوەڕی مرۆڤ، داهێنانی مرۆڤە. لە ماوەی ٤ مانگ لە پرۆسەی جەنگدا جارێکی دیکە ئەم ڕاستییە ئاشکرا بووە.
ف.ق