سەردانی پرسەی شەهید جیهاد کرا
سەردانی مەراسیمی سەرەخۆشی گەریلای هەپەگە دژوار جیهاد کرا، مەراسیمەکە پاش ٧ ساڵ لە ناوچەی جزیری شەرناخ بەڕێوەچوو.
سەردانی مەراسیمی سەرەخۆشی گەریلای هەپەگە دژوار جیهاد کرا، مەراسیمەکە پاش ٧ ساڵ لە ناوچەی جزیری شەرناخ بەڕێوەچوو.
لە ناوچەی جزیری شەرناخ سەردانێکی جەماوەری کرا بۆ مەراسیمی سەرەخۆشی گەریلای هەپەگە دژوار جیهاد (فەرهاد ئەرکول). شەهید دژوار جیهاد ساڵی ٢٠١٧ لە زاپ شەهید بوو، لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی نووری ناوچەی جزیر مەراسیمەکە بەرێوەچوو. گەل و ئەندامانی بەشێک لە پارت و ڕێکخراوەکان بەشداری مەراسیمەکە بوون.
پەرلەمانتاری دەم پارتی شەرناخ نەورۆز ئویساڵ ئاسڵان تیشکی خستەسەر تێکۆشانی چەندین ساڵەی گەلی کورد، گوتی: "گەلی کورد ساڵانێکە دژی ستەم بەرخۆدان دەکات. لەم تێکۆشانەدا گەلەکەمان قوربانی مەزنی داوە. تاکە هۆکاری ئەمەش تێکۆشانە بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە. داخوازیی ژیانێکی ئازاد و یەکسانە".