"ئامەد پاسور لە نەیتوانی لە شارەکان بژی و ڕوویکردە چیا ئازادەکان"
بارش کان، بەناوی بزووتنەوەی ئامەد پاسورلە نەیتوانی لە شارەکان بژی و ڕوویکردە چیا ئاز و لە چیاکان درێژە بە تێکۆشان دەدات.
بارش کان، بەناوی بزووتنەوەی ئامەد پاسورلە نەیتوانی لە شارەکان بژی و ڕوویکردە چیا ئاز و لە چیاکان درێژە بە تێکۆشان دەدات.
بارش کان، بە ناوی بزووتنەوەکەی ئامەد پاسور ساڵی ١٩٩٥ لە ئەدەنە لەدایکبوو. ئەو لەبنەڕەتدا خەڵکی ئامەدە. هێرشەکانی دوژمنی داگیرکەر بۆ سەر گوند و شارەکانی کوردستان لە ساڵانی نەوەدەکاندا بووە هۆی ئەوەی کە بنەماڵەی بارش جان، وەک هەزاران خێزانی نیشتمانپەروەری کورد کۆچ بکەن بۆ شارەکانی تورکیا. خێزانەکە کۆچ دەکات بەڵام واز لە نیشتمانپەروەری ناهێنێت. منداڵەکانی بە کەلتووری کوردی پەروەردە دەکات. چونکە بارش دەتوانێت بەم کلتورە گەورە ببێت، هەستی نیشتمانپەروەری لەگەڵیدا گەشە دەکات و بزووتنەوەی ئازادی لە منداڵیەوە دەناسێت.
بارش دەتوانێت لە تەمەنێکی کەمدا شەڕی قێزەونی دژ بە گەلی کورد ببینێت و لە بەرامبەر ئەم شەڕەدا بێدەنگ نابێت. ئەو بەشدارە لە کاری گەنجاندا بۆ گەنجان پێشەنگی کۆمەڵگا دەکات. دوای ماوەیەک، شارەکان بۆ بارش جان ئێدی شوێنی ژیان نابێت و بارش جان بەناوی بزووتنەوەی ئامەد پاسورەوە، لە شارەکاندا ناحەوێتەوە. دەیەوێت بەرەو چیاکانی ئازاد بڕوات و لە چیاکان درێژە بە تێکۆشان بدات.
ئامەد پاسور لە ساڵی ٢٠١٣دا بەرەو کوردستان دەڕوات و دەچێتە چیا ئازادەکانی کوردستان. یەکەم وەستانی لە گارە دەبێت. لە گارێ بەشداری پەروەردە دەبێت. لە پرۆسەی پەروەردەدا زۆر بە مۆڕاڵ و جۆش و خڕۆش دەبێت. ڕەنگی خۆی دەدات بە ژیان. لەسەرەتای بەشداریکردنیدا دۆستایەتی لەناو پەکەکەدا دەبینێت و زۆر سەرسامە پێی. هەروەها دەیەوێت شایەنی ئەو هاوڕێیەتیە بێت و دۆستایەتی لەگەڵ هەڤاڵەکانی پەرە پێ بدات.
ئامەد پاسور بە خێرایی لەو تایبەتمەندیانەی کە لە سیستەمەکە وەرگرتووە رزگاری دەبێت. لە ماوەیەکی کورتدا کەلتوری پەکەکە وەردەگرێت. فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەناسێت و قوڵتری دەکاتەوە. بە ناسینەوەی شەهیدانیش بەڵێنیان پێ دەدات کە ئەویش بە ڕێڕەوی ئەواندا دەڕوات. خۆی بەپێی واقیعی شەهیدان ڕێکدەخات و بەم شێوەیەش بەشداری لە تێکۆشاندا دەکات.
ئامەد پاسور پەروەردەی تەکنیکی - سەربازی و ئایدیۆلۆژی لە گارێ دەبینێت. بەو ڕاهێنانەی کە لە رێکخستنەوە وەردەگرێت دەبێتە گەریلایەکی پیشەگەر. لە رووی ئایدیۆلۆژی و ڕێکخراوەییدا خۆی قوڵتر دەکاتەوە. چاوەکانی ئێدی ژیان باشتر دەبینێت. دوای پەروەردەی گارێ گەریلا ئامەد، ڕوو لە خواکورک دەکات.
ئامەد پاسور ئێستا لە خواکورکە، کە هاتووە بۆ زێدی بێریتان. خاکورک خۆبەدەستەوەدان قبوڵ ناکات، هەمیشە بەرهەڵستی دەکات. ئەو شوێنەی کە ڕێگە بە داگیرکەران و خائینان نادات. هەروەها گەریلا ئامەد، هەڵگری ئەو ڕۆحەیە لە دژی داگیرکەران و بەو شێوەیە شەڕ دەکات، بەرخۆدان دەکات بە دڵسۆزییەوە بۆ رێبەر ئاپۆ و لە ڕێگەی شەهیدان تێدەکۆشێت. لەم دواییانەدا لە لە ناوچەی ئەرموشی خواکورک دەست بە خەبات دەکات.
لە ١١ ئەیلولی ٢٠دا ئامەد پاسور لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا، لەگەڵ هەڤاڵە قارەمانەکانی بە ناوەکانی بەرخۆدان شەڕڤان و هەڵگورد سیابەند تێکەڵ بە کاروانی نەمران دەبێت.
ف.ق