یەپەسە: ٢ سیخوڕی هۆکاری شەهیدکردنی گەریلاکانی باگۆکی مێردین سزادران

یەپەسە ٢ سیخوڕی سزادا، کە ببوونە هۆی شەهیدبوونی گەریلا لە باگۆک و ڕایگەیاند: "سەرەتا داوا لە ژنان و گەنجان و لە هەموو گەلەکەمان دەکەین لەسەر بنەمای ڕاستیی گەلی جەنگاوەر لە هەموو شوێنێکدا خۆیان بەڕێکخستن بکەن و پشتیوانی لە گەریلا بکەن".

تیمی وەڵامدانەوەی شەهید بروسکی یەپەسە ڕایگەیاند: "لە هەزەخ ٢ سیخوڕ سزادران، کە ببونە هۆی شەهیدبوونی گەریلا لە باگۆکی مێردین".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەم زانیارییانەی خوارەوە هاتووە:

"ئێوارەی ڕۆژی ٣ی ئایار و لە کاتژمێر ٢١:٠٠دا لەسەر ڕێگای گوندی کارلاری سەر بە هەزەخ، سیخوڕان حوسێن ئۆنەر و عومەر کایا لەلایەن ئەندامانی تیمی وەڵامدانەوەی شەهید بروسکەوە، بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵانە و لە ئەنجامی چالاکییەکەدا سزا دران.

ئەو دوو کەسە بەشداربوون لە تاوانی شەهیدکردنی کۆمەڵێک گەریلا، کە لە ژێر فەرماندەیی و پێشەنگایەتیی فەرماندەی ئەیالەتی مێردین هەورام ئاویەر (حەسەن مەحمودی) دا بوون و هەروەها تاوانی شەهیدکردنی گەریلاکانی یەژا ستاری ژێر فەرماندەیی و پێشەنگایەتیی هەڤاڵ هیرا (دەنیز ئۆراک)یان ئەنجامدابوو.

ئێمە دەتوانین وەڵامی هێرشە داگیرکارییەکانی سەر ناوچەی زاپ  بە خۆپاراستن و گەریلایەتی لە شارەکاندا بدەینەوە. لەم پرۆسە و قۆناغەدا ئەوەی لەسەر شانی گەلەکەمانە، ئەوەیە کە لە چوارچێوەی ستراتیژیی شەڕی گەلی شۆڕشێگڕێدا هەڵوێست وەربگرن و چالاکی ئەنجام بدەن. پێش هەموو شتێک داوا لە ژنان و گەنجان و لە هەموو گەلەکەمان دەکەین، کە لەسەر بنەمای ڕاستیی گەلی جەنگاوەر خۆیان لە هەموو شوێنێک دا بەڕێکخستن بکەن و پشتیوانی و خاوەنداری لە گەریلا بکەن".

ژ.ت