فەرماندەیی یەکینەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان (یەرەکە - YRK) راگەیاندراوێکی لەبارەی بۆردومانکردنەکەى ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە گوندی گەڵاڵە لە ناوچەى شارباژێڕی پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە. یەرەکە رایگەیاند، لە ئەنجامی هاوپەیمانیی نێوان دەوڵەتى داگیرکەری ئێران و تورکیا ئەو بۆردومانە ئەنجامدراوە و ٢ هەڤاڵمان شەهید بوون.
دەقی راگەیاندراوەکەى یەرەکە
بۆ رای گشتی:
وەکوو دەزانرێ بە هاوپەیمانی دەوڵەتانی داگیرکەری ئێران و تورکیە لە دژی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان یەرەکە و هەپەژە هێرش زێدە بوە و هەوڵ ئەدەن لە رێی بۆردوومان بە باڵەفڕ و پیلان گێڕی زیان بگەێننە هێزەکانی ئێمە. هەر لەو چوارچێوەشدا لە رێکەوتی ١٩-٠٦-٢٠٢١ کاتژمێر بەر لە ٧ی ئێوارە لە گوندی گەڵاڵە لە ناوچەی شارباژێڕی سەر بە سلێمانی لە ئەنجامی هێرشی باڵەفڕێکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیە سەیارەیەک بۆردوومان کرا.
کاتێک هەواڵانی ئێمە پاش راپەڕاندنی ئەرکی رێکخستنی دەگەڕانەوە جێی خۆ، کەوتنە بەر پەلاماری هێرشی داگیرکەری تورکیە. لەو بۆردوومانەدا دوو هەواڵی ژن بە ناوەکانی ئەکین و ئادارشەهید بوون . دواتر سەبارەت بە روودانی ئەو هێرشە و هەواڵانی شەهید زانیاری زێدەتر رادەگەێنین.
هەروەها لەو هێرش و بۆردوومانەی دەوڵەتی فاشیستی تورکیە دا زەرەر و زیانێکی زۆر بەر باخ و باخچە و ماڵی گۆندەکە کەوتوە.
ئێمە وەک یەکینەکانی رۆژهەلاتی کوردستان سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید ئەکین و شەهید ئادار و هەروەها هەموو گەلی وەڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێنی بەردەوامکردنی رێبازی ئەو شەهیدانە ئەدەین.
ژ.ت