"یەژاستار ١١٠ چالاکیی سەربەخۆی ئەنجامداوە"

یەژاستار لە ١١ مانگ دا ١١٠ چالاکیی سەربەخۆی ئەنجامداوە. لە ئەنجامی شەڕ و چالاکییەکاندا ٣ کۆنترا و ٣١٦ سەربازی تورک کوژران و ٢٨ی تریش بریندار بوون. لەو ماوەیەشدا ١١٢ گەریلای یەژاستار شەهید بوون.

زۆزان چەولیک فەرماندەی بڕیارگەى ناوەندیی یەژاستار رایگەیاند، بۆ هەموو جۆرە شەڕێک ئامادەن و راشیگەیاند، ساڵی ٢٠٢١ بە تێکۆشانی گەورە تێدەپەڕێت.

زۆزان چەولیک رایگەیاند، گەریلایەتی لە کوردستان، گەریلایەتیی ژن هێزی پێشەنگایەتیی خۆی لە پێش هەموو شتێکەوە لە دڵسۆزی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد وەردەگرێت.

زۆزان چەولیک باسی ئەوەیکرد، لە دێرسیم تاوەکو هەر چوارپارچەى کوردستان ژن لە هەموو شوێنێکدا خۆی دەپارێزێت و وتی، "گەریلایەتی لە چیا ئیرادەیە، هەڵوێست و ناسنامە دەستنیشان دەکات. بێگومان هێزی خۆی لە رێبەرایەتی، هاوڕێیانی شەهید و گەلەکەمان وەردەگرێت. یەژاستار هەم لە رووی ژمارە و هەم لە رووی چۆنایەتی و لێهاتوییەوە بە شێوازەکانی خۆی مۆری خۆی لە ساڵی ٢٠٢٠ دا. چالاکییەکانی یەژاستار هەم کاریگەر بوون و هەم ئەنجامگیر.

لە ساڵی ٢٠٢٠دا هێزەکانی یەژاستار تەکنیکی ئێستا و بەردەستی گەریلایان لە بەرزترین ئاستدا بەکارهینا و خستیانە خزمەت شۆڕش. ژمارەیەکی زۆر چالاکی لە حەفتانین ئەنجامدرا، کە لە رووی شێواز و ئاستی پسپۆڕی و لێهاتوویی لەبەکارهێنانی چەک دا لە بەرزترین ئاستدا بوون، بۆیە پیرۆزبایی لەو چالاکییە سەرکەوتوانە کرا. یەژاستار لێهاتووی و باڵادەستیی بەسەر چەک و پسپۆڕیی خۆی خستە خزمەت رێبازی تەکنیکی و بەو شێوەیە چەندین چالاکیی سەرکەوتوانەى ئەنجامدا. سەرکەوتویی چالاکییەکان بۆ پڕۆفیشناڵبوون و گەریلایەتی پسپۆڕانە دەگەڕێتەوە. بە دڵسۆزی بۆ سەرکەوتن، بە خوڵقاری و بڕوا بە کۆتایهێنان بە دوژمن، لەمساڵدا دەیان چالاکیی سەرکەوتوانە ئەنجامدران. ئەوانەش نیشانیان دا تەنها هێزی جەستەیی بەشی ئەو شەڕە ناکات و کاریگەرترین شێواز، کە ئۆپراسیۆن و هێرشەکانی دوژمن پووچ دەکاتەوە، عەقڵ و داهێنەربوونی ژنان بوو.

هێزەکانی یەژاستار لە ماوەی ئەمساڵدا بە بەکارهێنانی چەکی قورس، سابوتاژ، نیشانەشکێنی، چەکی نیوە ئۆتۆماتیک و مووشەک رۆڵێکی گەورەیان لە شەڕدا گێڕا. لە مێژووی ئێمەدا بۆ یەکەمجار ئەمساڵ هێزی پاراستنی ئاسمانیی شەهید دەلال چالاکیی ئاسمانییان ئەنجامدا.  یەکەم شەهیدی پارامۆتۆری هێزی بەرگریی ئاسمانیی هاوڕێ دۆگا زیلان بوو. ئەو چالاکییانەى لەلایەن هێزی بەرگریی ئاسمانییەوە ئەنجامدران نوێبوونەوە بوو لە رێبازدا. چالاکیی هاوڕێ دۆگا نەک تەنها چالاکییەک لە تەکنیکی گەریلادا بوو، بەڵکو لە هەمان کاتدا ورە، هۆشمەندی و ئازایەتیی کاریگەرانەى هێزەکانی یەژاستاری لە شەڕی ساڵی ٢٠٢٠دا سەلماند. ئەو چالاکییە ورە و بڕوا و متمانەى هەڤاڵانی زیاتر کرد. بۆ نمونە، سەرباری هێرشەکان بە تەکنەلۆژی چڕ و قورسی دوژمن، تەنها دوو هەڤاڵمان دەتوانن بە شێوەیەکی پرۆفێشناڵانە و رێبازی گەریلایی پرۆفیشناڵانە چالاکیی ئەنجام بدەن.

لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە رووی رێباز، تاکتیک و تەکنیکەوە چەندین پێشکەوتن روویاندا، لەبەر ئەوەش لە ناو گەریلاکانی یەژاستاردا بڕوا و متمانەیەکی بەهێز و گەورە دروستبوو. بێگومان ئێمە وەک سوپای یەژاستار خاوەنی ئەزموونێکی زۆر بەهێزین. ئێستا سەدا لە سەدا گۆڕانکاری لەو شەڕانەدا روویداوە، کە ئەنجام دەدەرێن. لەبەر ئەوەش فەرماندەیی ئێمە، گەریلاکانمان پشت بە ژمارە نابەستن، بەڵکو زیاتر پشت بە لێهاتوویی و چۆنیەتیی بۆ ئەنجام بەدەستهێنان دەبەستن. دەتوانم بڵێن، لە ماوەى ساڵی ٢٠٢٠دا، رێباز، تاکتیک و ژمارەیەکی زۆر ئۆپراسیۆنی دوژمن تێکشکێنراون. پسپۆڕیی هێزەکانی یەژاستار لەو کەرتەدا و رۆڵی کاریگەرانەیان لە رێباز و تاکتیک دا مۆری خۆی لەو ساڵە دا و پێشەنگایەتیی بۆ کرد. لە هەمان کاتدا ئەمساڵ، ئێمە بە کردار پرۆژەی سەرلەنوێ بونیاتنانەوەمان بینی، ئەوەش بۆ ئێمە ئەزموونە. لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە زۆرێک لە ناوچەکاندا گەریلاکانی ژن لە چالاکییەکاندا بە رۆڵی پێشەنگایەتی هەستاون".

زۆزان چەولیک لەبارەی بەشداریی هێزەکانی یەژاستار لە هەڵمەتەکەى کەژەکە و کەجەکە دا وتی، "ئەم قۆناغەى ئێستا بۆ ئێمە زۆر گرنگە. لە ماوەى ئەمساڵدا بە پێشەنگایەتیی ژنان و گەنجان دەستکەوتی گرنگ بەدەستهاتن. بەڵێ، لە دژی رێبەرەکەمان و ژنان کرداری فاشیستانە و پاکتاوکارانە بەردەوامییان هەیە. ئەوەى زۆرترین فاشیەتی لە دژی رێبەرمان، گەلی کورد و گەریلا ئەنجامدا، فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بوو. فاشیزم بە ئامانجی پاکتاوکردنی رێبەرایەتی و بزووتنەوەکەمان دەستی بە ساڵی نوێ کرد. ئێمە تاوەکو کۆتایی ساڵ و کاتێک سەرنجی لە هێزەکەى بەرامبەرمان دەدەین، بەڕاستی ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت، کە ئێمە ئیمتیاز و لە پێشدابوونی زۆر گەورەمان هەیە. توانای ئەوەمان هەیە، کە بتوانین کۆتایی بە فاشیزم بهێنین. ئێمە بۆ ئەوە دەڵێن؟ چونکە ئیدی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هیچ رێبازێک نەماوە بەکاری بهێنێت. سەرباری هەموو ئەوانەش ئیدی ئاکەپە ناتوانێت خۆی بەهێز بکات و لە لاوازترین سەردەمیدایە. بە تایبەتی لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەوە زۆر باشتر دەبینرێت، ئەو هێزەى کە پشتی پێ بەستبوو، گورزی لێدرا، ئیدی ئەو پشتەیان نەما، کە بتوانن بەردەوامی بە دەسەڵاتەکەیان بدەن. راستە لە سیاسەتی کۆمەڵکوژی و پاکتاوکارانەیاندا هەندێک نۆکەر و هێزی ریسوایان لەگەڵدایە، بەڵام هیچیان پێناکرێت.  

ساڵی ٢٠٢٠ ئەو ساڵەیە، کە گەلی کورد زۆر باشتر سیاسەتەکانی ئاکەپەی ناسی. لە سیاسەتی پەیوەندیدار بە ژنان و گەنجان دەمامکی رووی خرایە خوارەوە، هیچ هێزێک بڕوای بە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە نەماوە. هەروەها لە لایەنی ئابووری و بێکارییەوە تورکیا لە قەیراندایە. لە رووی تەندروستیشەوە لە هەمان دۆخدایە. لە ناو ئاکەپەدا دەست لەکارکێشانەوە یەک لە دوای یەک روودەدەن، بۆ ئەوەش ئێستا باس لە ریفۆرمان خستووەتە رۆژەڤەوە، بەڵام هیچ ریفۆرمێک ناتوانێت رزگاریان بکات. ئێمەن دەست بە ساڵێکی نوێ دەکەین، فاشیزمی ئاکەپە تەنها هاندان و دنەدانی شەڕی بە دەستەوە ماوە. ئێمە بە هەڵمەتی 'گۆشەگیری، داگیرکەری و فاشیزم بەسە، کات کاتی ئازادییە" ی کەجەکە و کەژەکە دەست بە ساڵی نوێ دەکەین. بزووتنەوەى ژنان بە دروشمی 'لە دژی پاکتاوکردنی ژنان، کاتی ئازادیی، ژنان و پاراستنی کۆمەڵگەیە' بەشداری ئەو هەڵمەتە بوون. بە بەشداربوونی ژنان، گەنجان و هێزە دیموکراتیکەکان هەڵمەتەکە تاوەکوم ئاستێک بەڕێوەچوو، بەڵام ئەوە بەس، یان وەک پێویست نییە، دەبێت بەشداربوونێکی کاریگەرانەتر هەبێت.

بە ناوی یەژاستارەوە ئێمە بەشداری ئەو هەڵمەتە دەبین. ئەوە کاتی نییە، قۆناغێکە، بۆ رووخاندن و تێکۆشاندنی فاشیزم، عەقڵییەت و سیاسەتی فاشیزم، بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیری لەسەر رێبەرمان بە هەموو  هێزمانەوە بەشداری تێکۆشان دەبین. بە بانگەشەى بەهێزەوە ئێمە پێشەنگایەتیی ئەو هەڵمەتە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا دەکەین".

ئاماری ساڵی ٢٠٢٠ی هێزەکانی یەژاستار

فەرماندە زۆزان چەولیک لەبارەى ئاماری ساڵی ٢٠٢٠ی یەژاستارەوە رایگەیاند، "لەبەر ئەوەى هێشتا ئاماری مانگی کانوونی یەکەممان بە دەست نەگەیشتوە، ئێمە دەتوانین ئاماری ١١ مانگ بڵاو بکەینەوە. لە تێکۆشانی ١١ مانگ دا هێزەکانی یەژاستار ١١٠ چالاکیی سەربەخۆیان ئەنجامداوە، کە ٦٨ چالاکییان لە حەفتانین بووە، ١٩ چالاکییان سابوتاژ، ٤١ چالاکییان نیشانەشکێنی، ١٣ چالاکییان بە چەکی تایبەت و ٩ چالاکیی تریشیان بە چەکی نیوە ئۆتۆماتیک ئەنجامدراون. چالاکییەکان بە رێبازی دەستبەسەرداگرتن و لێدان لە کۆپتەرەکانی دوژمن بەڕێوەچوون. زانیاریی زیاتر لەبارەی وردەکاریی چالاکییەکانەوە هەیە، بەڵام بە کورتی باسی ئەوانە دەکەن. لە ماوەی ئەمساڵدا لە نێوان هێزەکانی یەژاستار و دوژمن دا ٣ جار شەڕ روویداوە. بە گشتی لە شەڕەکان و چالاکییەکاندا ٣ کۆنترا و ٣١٦ سەربازی دوژمن سزا کران و ٢٨ سەربازی دوژمنیش بریندار بوون.

لەو قۆناغەدا لە تێکۆشانی ١١ مانگدا ١١٢ هاوڕێمان شەهید بوون.

سەرباری ئەوەى ئێمە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هاتن و وەرگرتنی گەریلامان راگرت، بەڵام ١٦٠ ژن بەشداری ریزەکانی گەریلا بوون. پڕوپاگەندەکانی دەوڵەتی تورک، کە دەڵێن، "بەشداریکردن بۆ ناو ریزەکانی گەریلا نییە"، راست نییە. بە تایبەتی بەشداربوونی ژنان زۆرە. ژمارەیەکی زۆر کەسیش هەیە بە هۆی دۆخی تایبەتەوە ناتوانن خۆیان بە ئێمە بگەیەنن.

هەروەها لە شەڕی ئەمساڵدا تاوەکو ئێستا چارەنووسی ٢ هەڤاڵمان نادیارە و ٢ هەڤاڵیشمان لەلایەن دوژمنەوە دیلکراون و ٤ کەسیش خۆیان رادەستی هێزەکانی دوژمن کردووە".

ئامانجەکان بۆ ساڵی ٢٠٢١

لەبارەی ئامانجەکانی ساڵی ٢٠٢١ەوە فەرماندە زۆزان چەولیک وتی، "وادیارە دیدی دەوڵەتی تورکی فاشیست بۆ گۆشەگیریی سەر رێبەرمان و هێرش و شەڕەکانی بەردەوام دەبێت. لە هەمان کاتدا سیاسەتی پاکتاوکردن، دەستدرێژی و پەلاماردان لە دژی ژنان درێژە پێدەدات. لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان لە ساڵی ٢٠٢١ دا شەڕ لە نێوان تێکۆشانی ئازادی و هێزە فاشیستەکاندا بەردەوامیی دەبێت. ئێمە وەک هێزەکانی یەژاستار بەرامبەر بەوە هۆشیار و ئاگادارین. بە ناوی هێزەکانی یەژاستارەوە لە دژی سیاسەتێک، کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی رێبەرمان، گەل و ژنان بەرێوەدەبات، ئێمە شێوەی چالاک تێدەکۆشن. لە ساڵی ٢٠٢١ دا پلانی داگیرکەری بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامییان دەبێت و ئەوەش بە هاوکاریی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)، پشتیوانیی عێراق و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت. وەک هێزەکانی یەژاستار و گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، بۆ پاراستنی هێڵی ڕێبەری، لە دژی هەموو جۆرە شەڕ و عەقڵیەتێکی لەناوبردن، نکۆڵیکردن و باڵادەست خۆمان ئامادە کردووە.

تاوەکو گۆشەگیری لەسەر رێبەرمان کۆتایی پێنەیەت، بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەکەمان لە دژی دەوڵەتی داگیرکەر لەسەر هێرشەکان بۆ سەر گەل، وەک هێزەکانی یەژاستار ئێمە بەرخودانەکەى ئێستامان وەردەسوڕێنین بۆ سەرکەوتن. بەو بڕیار و پێداگرییەوە ئێمە دەست بە ساڵی ٢٠٢١ دەکەین".

ژ.ت