کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە دێرسیم مەراسیمێکی بەشکۆ بۆ شەهیدانی پێشەنگ
لە دێرسیم پێش ڕێپێوانە کە بە مەبەستی یاد کردنەوەی کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون ئەنجام درا، گەمارۆی گۆڕەپانی سەیدا ڕەزا درا لە ئەنجامی بەرخۆداندا هەڵگیرا و بە هەزاران کەس بەرەو گۆڕەپانەکە ڕێپێوانیان کرد. -
جەمیل بایک: لەسەر بنەمای ئازادی مرۆڤایەتی مانیفێستۆی دووەم پێشدەخەین
جەمیل بایک ئاماژەی بە تێکۆشانی سەردەمی نوێی دوای کۆنگرەی ١٢ـەمین کرد و گوتی: "تەڤگەرەی ئاپۆیی هاوشێوەیی ڕووبارێکە هەمیشە لە شەپۆلدایە" و ڕایگەیاند لەسەر بنەمایی پرسەکانی ئازادی و دیموکراسی ڕۆژهەڵاتی ناوین و مرۆڤایەتی 'مانیفێستۆی دووەم' پێشدەخەین. -
لە مەخموور چالاکییەکان لە دژی دەستگریکردنی شاندەکەی گەلی مەخموور بەردەوامە
لە ١٥ ی ئایارەوە خەڵکی کەمپی پەنابەرانی مەخموور لە دژی دەستگیرکردنی شاندی ئەنجوومەنی گەلی مەخمور کە لە گەڕانەوەیان لە بەغداد لە لایەن بەرپرسانی عێراقەوە لە بازگەی مەخموور دەستگیرکران، ڕێپێوانیان کرد و لە پێش بازگەکەدا بە هەڵدانی خێمە چالاکییان بەردەوامە. -
هەپەگە بە ڕێزداری و پێزانینەوە شەهیدانی شۆڕشی بیرهێنایەوە
هەپەگە لە ئاست بیرهێنانەوەی شەهیدانی پێشەنگی شۆڕشدا گوتی: "لە کەسێتی پێشەنگی مەزنمان هاوڕێ حەقی کارەردا هەموو شەهیدانی شۆڕش و شەهیدانی مانگی گوڵان بە ڕێزدارییەوە یاد دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین یادکردنەوەیان لە تێکۆشانماندا بە سەرکەووتن تاجدار بکەین." -
کەجەکە شەهیدانی مانگی گوڵانی بیرهێنایەوە
کەجەکە کادرانی پێشەنگی تەڤگەری سۆسیالیسی تورکیا و تێکۆشانی ئازادی کوردستانی بیرهێنایەوە کە لە مانگی ئایاردا شەهید بوون و گوتی: "دەبێت باشتر حەقیقەتی شەهیدان بناسین و خاوەنداری لە یاد کردنەوەیان بکەین. شەهیدان ئافرێنەری تێکۆشان و نوێنەری ڕاستەقینەمانن." -
قەرەسوو: هەڤاڵ فواد ڕۆڵێکی بنەڕەتی هەبوو بۆ تێگەشتنمان لە ڕێبەرێتی و بەهێزکردنی ڕێکخستن
یەک لە ئاپۆییە سەرەتاییەکان موستەفا قەرەسوو باسی لە ٥٢ ساڵەی هاوڕێیەتی خۆی و شەهید عەلی حەیدەر قەیتان کرد و وتی: "ڕۆڵی هاوڕێ فواد بۆ بەهێزکردنی ڕێکخستن و تێگەشتنمان لە ڕێبەرێتی زۆر گرنگ بوو." -
له شاری وان عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون یادیان کرایەوه
لە شاری وان بۆ کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون مەراسیمی یادکردنەوە بەڕێوە چوو، هەروەها پەیامی ڕێبەر ئاپۆ خوێندرایەوە -
لە دێرسیم بۆ یادی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون بانگەوازی بەشداربوون کرا
لە شاری دێرسیم، ١٧ی ئایار بۆ کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون مەراسیمێکی جەماوەری یادکردنەوە بەڕێوەدەچێت. -
دیمەنەکانی کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە بڵاو کرایەوە
دیمەنەکانی گفتوگۆ و وەرگرتنی بڕیارەکانی کۆنگرەی ئاوارتەی ١٢هەمینی پەکەکە،کە لە ئەنجامدا بڕیاری کۆتایی هێنان بە پێکهاتەی ڕێکخستنی و تێکۆشانی چەکداری پەکەکە تێدا وەرگیرا. -
ڕەزا ئاڵتون: عەلەوییەکان لە نێو پڕۆسەکەدان
"وەک عەلەوییەکان لە ڕیزەکانی پەکەکە و لە نێو پڕۆسەکەدا بەشدارین. پڕۆسەی چارەسەری لەگەڵ دیموکراتیکبوون، بۆ عەلەوییەکانیش چارەسەری دێنێت." -
كۆمیتەی شەهیدان، یادی کۆمەڵکوژیی هەولێری کردەوە و ڕایگەیاند مانگی گوڵان مانگی شەهیدانە
كۆمیتەی شەهیدانی پەكەكە لە باشووری کوردستان شەهیدانی كۆمەڵكوژی هەولێر، کە ٢٨ ساڵ پێش ئێستا ٨٣ تێكۆشەری گەلەكەمان تێدا کۆمەڵکوژ کران، بە ڕێزدارییەوە یاد کردەوە. -
جومعە بلکی: ئێمە پابەندین بە ستراتیژی ڕێبەر ئاپۆوە
یەکێکی دیکە لە نوێنەرانی کۆنگرەی ١٢هەمی پەکەکە، جومعە بلکی لە میانەی کۆنگرەکەدا ڕایگەیاند؛ ئەگەر دەوڵەتی تورک ڕێبازی کۆمەڵگەی دیموکراتیک قبوڵ نەکات، دەبێت جێگرەوەیەکی دیکە هەبێت، و ڕایگەیاند کە ئەوان پابەندن بە ستراتیژی ڕێبەر ئاپۆوە. -
لە مەخمور بەرخۆدان لە دژی گەمارۆدانی عێراق بەردەوامە
لە دژی گەمارۆدانی حکومەتی عێراق لەسەر کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) و دەستگیرکردنی دانیشتووانی کەمپەکە، خێمەی چالاکی خەڵکی کەمپەکە لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە. -
لە دێرسیم بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لە یادی پێشەنگەکانی پەکەکە کرا
لەدێرسیم بۆ یادی کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون کە لە ١٧ی ئایار بە مەراسیمێکی گەورە یادیان دەکرێتەوە، بانگەوازی بەشداربوون کرا. -
جەمیل بایک: هەڤاڵ فواد ژیانێکی فیدایی بوو بۆ پەکەکە، گەل و ئازادی مرۆڤایەتی
جەمیل بایک پەیوەست بە شەهید عەلی حەیدەر قەیتانەوە ئاماژەی بەوەدا، هاوڕێ فواد ژیانی خۆی تەرخان کردبوو بۆ پەکەکە، هاوڕێیەتی، گەلی کورد و ئازادی و گوتی: "هەموو ئە پنتانەیی خزمەت بەم ئامانجەی نەدەکرد لە خۆدا کوشت، خۆیی لێیان گرتەوە و کەسێتییەکی مەزنی لە خۆدا -
بەستا بۆتان: پەکەکەیبوونمان شانازی و شکۆمەندییە
لە ئەندامانی کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە بەستا بۆتان ئاماژەی بەوەدا بەهۆی پەکەکەیبوونمانەوە هەمیشە شکۆمەند و سەربەرزین. -
سەبری ئۆک: پێویستە باوەڕ بە خۆمان و ڕێبەر ئاپۆ بکەین
سەبری ئۆک ڕایگەیاند کە پەکەکە بەرخۆدانێکی ٥٢ساڵەی لە مێژوودا تۆمار کرد و وتی: "لە گەڵ ئەو هەنگاوە مێژووییەی کە ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت ئەنجامی بدات، پێویستە ئێمە بە مۆڕاڵ، هۆشیاری و بەرخۆدانێکی مەزنەوە دەست بە پرۆسەی نوێ بکەین. -
سی پی تی: دەوڵەتی تورک ٢٣ جار باشووری کوردستانی تۆپباران کردووە
ئەندامی (سی پی تی) کامەران عوسمان ڕایگەیاند پاش بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ هەمینی پەکەکە، دەوڵەتی تورک ئەمڕۆ ٢٣ جار باشووری کوردستانی تۆپباران کردووە. -
خەڵکی مەخمور خێمەی بەرخۆدانیان دانا
خەڵکی مەخمور بەهۆی زیادبوونی فشار و هەڕەشەکانی حکومەتی عێراق بەرامبەر خەڵکی مەخمور و دەستگیرکردنی شانی ئەنجوومەنی گەلی مەخمور، خێمەی چالاکییان دانا. -
جەمال ئامەد: کۆنگرەکە سەرەتای قۆناغێکی تێکۆشانی مێژوویی نوێیە
لە نوێنەرانی کۆنگرەی ١٢ هەمینی پەکەکە، جەمال ئامەد ڕایگەیاند ئەم کۆنگرەیە کۆتایی قۆناغێک، وە سەرەتای قۆناغێکی نوێی تێکۆشانی مێژووییە، گوتی: "ئەمە هەم کۆتاییهاتنە، هەم سەرلەنوێ بنیاتنانەوەیە". -
بۆزان تەکین: ڕۆحی ئاپۆیی بەردەوام دەبێت
بۆزان تەکین، یەکێک لە ئەندامانی کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە، سەرنجی خستەسەر گرنگیی ڕێکخستنی نوێی بەگوێرەی رۆح و پێویستی سەردەم و رایگەیاند: "ئاپۆیی ڕۆحێکە و ئەم ڕۆحە بەردەوام دەمێنێت." -
هێلین ئومێد: دەبێت بە دروستی لە ڕێبەرێتی تێبگەین و پرۆسەکە جێبەجێ بکەین
هێلین ئومێد لە کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند: "هەموو کەسێک پشکی خۆی لە حەقیقەتی پەکەکە وەگرتووە. پرۆسەی نوێ پێویستی بە گۆڕانکارییە." -
گەلی مەخموور: لە دژی ستەم دەوستینەوە و پێداگرین لە ئیرادەی خۆمان
بەهۆی گەمارۆدانەکانی حکومەتی عێراق لەسەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور) دانیشتوانی کەمپەکە ڕێپێوانێکیان ڕێکخست و پەیامی 'لە دژی ستەم دەوەستینەوە'یان دا. -
کەجەکە: بۆ بە فەرمیبوونی زمانی دایکیی کوردیی تیکۆشانمان بەرفراوان دەکەین
کۆمیتەی پەروەردەیی کەجەکە رۆژی زمانی دایکی کوردیی پیرۆز کرد و گوتی: "زمانی دەوڵەت-نەتەوە لەسەر گەلی کورد دەسەپێندرێت، تێکۆشانی بەرفراوانمان بۆ بە فەرمیکردنی زمانی دایکیی کوردییە." -
قەرەیلان: لە هەموو جێگەیەک پەرە بە سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەدەین
قەرەیلان ئاماژەی بەوەدا پەکەکە بە کۆنگرەی ١٢ لە پێناو چارەسەریدا گۆڕان و نوێبوونەوەی ئەنجام دا، بۆیە پێویستە دەوڵەتیش بۆ چارەسەری سیاسەتی خۆی بگۆڕێت و گوتی: "لە کورستان تا بگات بە هەموو جێگەیەکی ئەم جیهانە، سۆسیالزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیاد دەنێیین."