کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە ئامەد بە گردبوونەوەی جەماوەری ١ی ئایار پیرۆز کرا
لە ئامەد بە هەزاران کەس لە کرێکار و ڕەنجدەر کۆبوونەوە و بە درووشمی "بۆ ئازادی ڕەنج و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە گۆڕەپانی ١ی ئایارداین" ١ی ئایار رۆژی جیهانی کرێکار و رەنجدەرانیان پیرۆز کرد. -
چالاکی ١ی ئایاری وان: پێداگریی لەسەر سۆسیالیزم لە پێداگریی ئازادی ڕەنجی ژناندایە
بە هەزاران کەس بەشداری پیرۆزکردنی ١ی ئایار بوون و لە چالاکییەکەدا بە هەڵکردنی درووشمی "بژی ١ی ئایار" پەیامی "پێداگریی لە سۆسیالیزم لە پێداگریی ئازادی ڕەنجی ژناندایە" درا. -
سەندیکای کرێکارانی گەرمیان لە دژی ڕێگرییەکانی حکومەت هەڵوێستی نیشان دا
بە بۆنەی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکارەوە سەندیکای کرێکارانی گەرمیان بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک ڕێگرییەکانی حکومەتی لەسەر خزمەتکردنی کرێکارانی هەرێمەکە شەرمەزار کرد و گوتی: "لە سنورەکەدا بەر شەپۆلێکی مافیاگەرایی کەووتین و دەست بۆ قوتی خەڵک دەبرێت." -
لە شەنگال ١ی ئایار پیرۆز کرا
شارەوانی گەلی شەنگال بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک ١ی ئایار رۆژی جیهانی کرێکار و ڕەنجدەرانی پیرۆز کرد و بانگەوازی بۆ پێکهێنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کرد. -
لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لە وان ٢٨ کەس برینداربوون
لە ناوچەیەی وەستانی وان، پاسێکی گەشتیاران وەرگەڕا، لە ئەنجامدا ٢٨ کەس برینداربوون. -
پەژاک: کرێکاران هێزی بنیاتنەری ژیانی ئازادن بەرامبەر دەسەڵاتە قۆرخکارەکان
پەژاک بە ڕاگەیاندراوێک، ١ ی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکارانی پیرۆز کرد، بانگەوازی لە گەلی کورد و کرێکاران و زەحمەتکێشان و ژنان و گەنجان کرد، تێکۆشانی بێوچانیان فراوانتر بکەن و چالاکییەکان لەسەر بنەمای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد بگەیەننە لوتکە. -
هەپەگە: هێرشی کرێخۆرانی شەڕخواز بەردەوامە
هەپەگە ڕایگەیاند لە کاتی ڕاگەیاندنی ئاگربەستەوە تاوەکو ئێستا هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هیچ کاتێک نەوەستاوە و ئاماژەی بەوەشداوە هێزەکانی سەر بە پەدەکەیش لە هەوڵەکانی گەمارۆ، ڕێگە داخستن و هەواڵگری بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک درێژەیی هەیە. -
بەڕێپێوانێکی جەماوەری گەمارۆدانی کەمپی مەخمور لە لایەن عێراقەوە شەرمەزار کرا
بەڕێپێوانێکی جەماوەری گەمارۆدان و فشارەکانی عێراق بۆسەر کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور شەرمەزار کرا. -
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە لە ڕاگەیاندرواێکدا ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد کە لە زاپ شەهید بوون و بە ڕێز و پێزانینەوە یادی کردنەوە و گوتی: "بوون بە پێشەنگی شکۆدارترین بەرخۆدان کە مێژوو بەخۆیەوە بینیوێتی." -
دیمەنی تێکشکاندی ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی سوپای تورک بڵاوکرایەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی تێکشاندنی ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی سوپای تورکی داگیرکەری لە لایەن گەریلاکانی ئازادی کوردستانەوە بڵاوکردەوە، کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدییدا لە پێگەی هێرشکردندا بوو. -
لە شەنگال شەهیدان یادکرانەوە
لە شەنگال بە مەراسیمێک شەهیدانی مانگی ئادار و نیسان کە لە کاتی جیاوازدا شەهیدبوون یادکرانەوە. -
هەپەگە: سوپای تورکی داگیرکەر ٧٤٨ جار هێرشی کردووە
هەپەگە ڕایگەیاند سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوامە لەسەر هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و ٧٤٨ جار هێرشی جۆربەجۆری ئەنجام داوە و لەبەرانبەردا گەریلا ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی داگیرکەرانی تێکشکاندووە. -
کۆمیتەی ١ی ئایار: لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە باشووری کوردستان ١٢ کرێکار گیانیان لەدەستداوە
سەندیکای کرێکاران و کۆمیتەی ١ ی ئایار لە کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسیدا ئاماری گیانلەدەستدانی کرێکارانیان بڵاوکردەوە. -
بەهۆی تەقینەوەی درۆنێکەوە لە ئامێدی ٣ پێشمەرگە برینداربوون
ئەمڕۆ درۆنێک لەسەر خاڵێکی پێشمەرگە لە گوندی بلاڤەی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی لە باشووری کوردستان تەقییەوە، لە ئەنجامدا سێ پێشمەرگە برینداربوون. -
هەپەگە شەهیدانی گوهەرزی بە بیرهێنایەوە
هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە گوهەرز شەهید بوون و ڕایگەیاند: "هەموو ساتێکیان بە بەرخۆدان تێپەڕاند، لە نێو هاوڕێکانیاندا بە شەڕڤان، ڕەنجدەر و فیداکار دەناسران." -
بەیاننامەی پەکەکە سەبارەت بە ١ی ئایار و پەیامی گرنگ سەبارەت بە پرۆسەکە...
پەکەکە ڕایگەیاند، تەڤگەری ئازادیی کوردستان و گەلی کورد لە ١ی ئایاردا تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادییان بەرزکردەوە و بەمەشێوەیە ژیانی زۆر بە نرخیان خوڵقاند. پەکەکە ١ی ئایاری پیرۆز کرد و سەبارەت بە پرۆسەکە پەیامی گرنگی ڕاگەیاند. -
لە خیزان و تەتوان ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەنجامدرا
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە چەند هەرێمێکی تەتوان و خیزان ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دەست پێ کرد. -
هەپەگە: لە ئەنجامی هێرشە کیماییەکانی سوپای تورکدا دوو گەریلا شەهید بوون
هەپەگە ڕایگەیاند سوپای تورکی داگیرکەر لە ١١ی نیسان بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغەکراو هێرشی کردە سەر تونێلەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی و لە ئەنجام دا هەردوو گەریلا بەسێ و میترا شەهید بوون. -
هێمن حەسیب: بە ئێستاشەوە جینۆسایدی سەر کوردسان بەردوامە
هێمن حەسیب چالاکوانی بواری جینۆساید و ئەنفال ئاماژەی بە کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەنفال لەسەر کۆمەڵگە کرد و گوتی: "تائیستا "کۆمەڵگای کوردی لەژێر کاریگەری نەرێنی پرۆسەکەدایە، پێویستە دامەزراوەیەکی نیشتمانی تایبەت بە جینۆساید لە کوردستان دابمەزرێت." -
ئاسایشی ئێزدخان بۆ پاراستنی سرووشتی شەنگال چەند بڕیارێک دەگرێتەبەر
ئاسایشی ئیزیدخان سەبارەت بە بڕینی دارەکانی چیای شنگال هۆشداری دا و ڕایگەیاند: "هەرکەسێک دارە سەوزەکان ببڕێت، دەستگیر دەکرێت و لێپرسینەوەی یاسای لەگەڵدا دەکرێت." -
لە ئامەد کۆنفرانسی یەکڕیزی پیرۆز کرا
لە ئامەد بە ناونیشانی "پرسەکانی کۆمەڵگە" وۆرک شۆپێک ئەنجام درا. بەشداربووان کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کورد کە لە شاری قامیشلۆ ئەنجام دەدرێت، پیرۆزیان کرد و بۆ بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ کۆمەڵگەی دیموکراتیک، بانگەوازی تێكۆشانیان کرد. -
فەرماندەیی یەرەکە ئارگەش هەورامانی بیرهێنایەوە
فەرماندەیی یەرەکە بە پەیامێک شەهید ئارگەش هەورامانی بیرهێنایەوە و گوتی: "ئێمە تا دوایی پێوەرەکانی شەهید ئارگەش بەبنەما دەگرین". -
لە شەنگال جەژنی جمای قوبەی شێخ مەند پیرۆز کرا
لە ڕۆژی دووەم و کۆتاییدا بە خوێندنەوەی سرووت و مەراسیمی ئاینی، گەلی ئێزدی لە شەنگال بە مەراسیمێکی بەفراوان جەژنی قوبەی شێخ مەندیان پیرۆز کرد. -
ڕابەر ڕەشید: ئۆجالان هەمیشە لەگەڵ ئاشتی و ئاشتەواییدا بووە
پێشمەرگەی دێرین لە باشووری کوردستان ڕابەر ڕەشید ئاماژەی بە گرنگی پەیامە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و وتی: "هەمیشە ئۆجالان لەگەڵ ئاشتی و ئاشتەواییدا بووە، نەک تەنها لە باکوری کوردستان بەڵکو بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان." -
دیمەنی چالاکییەکەی مەتینا بڵاوکرایەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییەکەی مەتینای بڵاوکردەوە، کە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا ئەنجامدرا.