کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ده‌وڵه‌تی تورك ناوچه‌ی تل عوزێری شه‌نگالی بۆردومان كرد
ناوچه‌ی تل عوزێری شه‌نگال له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆردومان كرا. -
هه‌په‌گه: ١١ داگیركه‌ر سزادران
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه رایگه‌یاند، كه هێزه‌كانیان له ٢٢ و ٢٣ ی ئه‌یلولدا له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ٩ چالاكییان كردووه و لانیكه‌م ١١ داگیركه‌رییان سزاداوه. -
به چه‌كی قورس له هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر درا
یه‌كینه‌كانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌هید به‌دران گوندیكرهمۆ رایانگه‌یاند، كه له دژی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به چه‌كی قورس چالاكیان ئه‌نجامداوه. -
هەپەگە ناسنامەی ٤ شەهیدی بڵاوکردەوە کە لە زاپ شەهید بوون
هەپەگە ناسنامەی ٤ شەهیدی بڵاوکردەوە کە لە زاپ شەهید بوون و وتی، " بەڵێن دەدەین تاوەکو تۆڵەی هەموو شەهیدان نەکەینەوە و خەیاڵیان بۆ ئازادی جێبەجێ نەکەین، بەردەوامی بە تێکۆشانمان بە بڕیارداریەکی گەورەوە بدەین." -
کاڵکان: شۆڕشگێریی جیهان پێویستە تێکۆشانێکی هاوبەش بەڕێوەببات
دوران کاڵکان رایگەیاند کە زلهێزەکانی زۆر بڵاو و لێکدابڕاون و ئەمەش بۆ چالاکی دیموکراسی دەرفەتێکە. کاڵکان ئاماژەی بە نەبوونی هەڵوێستێکی یەکگرتوو شۆڕشگێری لە جیهاندا کرد. -
یەپەسە لەدژی جاشەکان کە دار دەبڕنەوە چالاکی ئەنجامدا
تیمی وڵامدانەوەی یەپەسە لەدژی ئەو جاشانەی کە لە بەستا دار دەبڕنەوە چالاکی بە بۆمب ئەنجامدا. -
دەوڵەتی تورک فەرمانی کوشتنی بزنەکێویەکانی شاری وانی دەرکرد
وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستانەکانی تورک بڕیارێکی لەبارەی کوشتنی بزنەکێوەیەکانی ناوچەی پایزئاوای وان دەکرد و ئاشکرای کرد هەر کەسێک ٣٠ هەزار لیرە بە وەزارەتەکە بدات، دەتوانێت بزنەکێویەکان بکوژێت. -
پژاک و کۆدار: یەکێتی گەلانی شۆڕشگێڕ ، کۆتایی ستەمکاری و دیکتاتۆڕیەتی وەلایەتی فەقێیە
پژاک و کۆدار: شەهادەتی ژینا ئەمینی و بوونی ئەو بە ڕەمزی شۆڕش ، دەورێکی نوێی لە ڕاپەڕین و بەرخۆدان هێنایە کایەوە کە ژنان پێشەنگایەتی ئەویان گرتۆتە ئەستۆی خۆیانەوە . ئەو پێشەنگایەتییە گرێ کوێرەی چۆنیەتی دەرچوون و بێ چارەیی کردەوە. -
لە رۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەی ئەو کەسانەی لەلایەن هێزەکانی رژێمێ ئیرانەوە شەهیدکراون گەیشتە ١٤ کەس
ناڕەزایی گشتی لە دژی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی رژێمێ ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە. تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان راپۆرتێکی لەبارەی ژمارەی شەهیدکردنی هاوڵاتیان بڵاوکردەوە. -
ژنانی کۆمۆنیستی شۆڕشگێر پشتگیری خۆیان بۆ راپەرینی رۆژهەڵات نیشاندا
ژنانی کۆمۆنیستی شۆڕشگێر پشتگیری خۆی بۆ راپەرینی رۆژهەڵاتی کوردستان پیشاندا و وتی، " ئێمە گەورەکردنی ئەم جووڵانەوەی گەل بە پێشەنگایەتی ژنان، لەدژی رژێمی ئێران وەک ئەرکی خۆمان دەبینین. -
زیلان ڤه‌ژین: له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی ژنان هیچ رهوایهتیهك بۆ سیستمی ئێران نامێنێته‌وه
زیلان ڤه‌ژین هاوسه‌رۆكی (په‌ژاك) به ئاماژه‌دان به خۆپیشاندانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران به پێشه‌نگایه‌تی ژنان رایگه‌یاند، كه له هه‌ر شوێنێك ژنان دژ ده‌وڵه‌ت سه‌رهه‌ڵدانیان كرد، ئه‌و سیاسه‌ت و سیستمه چیتر هیچ ره‌وایه‌تیه‌كی نامێنێت. -
هه‌په‌گه: ٢ هه‌ڤاڵمان شه‌هیدبوون، ٩ داگیركه‌ر سزادران
هه‌په‌گه رایگه‌یاند، كه له چالاكییه‌كانی گه‌ریلادا له بۆتانه‌وه تا زاپ و مه‌تینا ٩ داگیركه‌ر سزادراون و ٢ گه‌ریلاش شه‌هیدبوون. -
قه‌ره‌یلان: كێ چی له‌ده‌ست دێت ده‌بێت بیكات! -نوێکرایەوە-
موراد قه‌ره‌یلان باسی له‌وه‌كرد، كه ٣ مانگی داهاتوو زۆر گرنگن و وتی، "له‌م كاته‌دا كێ چی له‌ده‌ست دێت هبێت بیكات. گه‌نجان ده‌بێت بێنه ناو ریزه‌كانی گه‌ریلا. ژنان، وڵاتپارێزان، هه‌موو كه‌س ده‌بێت ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن". -
کۆدار: گەلەکەمان بە خاوەنداریکردن لە تەرمی شەهیدەکان درێژە بە ڕاپەڕینە سەرتاسەریەکەی بدات
کۆدار ڕایگەیاند، بە خاوەنداریکردن لە تەرمی شەهیدان داکۆکی لە ڕاپەڕینەکەتان بکەن و ئاستی داخوازییەکان گەشەی پێ بدرێت بۆ گۆڕینی ڕیشەیی و داواشی لە هەموو حیزب و رێکخراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش کرد، تێکۆشانی هاوبەش بۆ ئەم قۆناغە بەڕێوەببەن. -
تەرمی فەرجاد دەروێشی لە ورمێ بەخاکسپێردرا
تەرمی فەرجاد دەروێشی کە لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە کوژرا، لە شارۆچکەی باڵای ورمێ لەلایەن هەزاران کەس بەخاکسپێردرا. -
هه‌په‌گه: رێگه‌یان به داگیركاری و پاكتاوكاری نه‌دا
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٥ شه‌هیدی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، "له باكوری كوردستان چه‌ندین چالاكیان له دژی دوژمن ئه‌نجامداوه و نیشانیانداوه كه هه‌رگیز رێگه به داگیركاری و سیاسه‌تی له‌ناوبردن ناده‌ن. -
هه‌په‌گه: ٨ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران-نوێكراوه‌ته‌وه
له چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستاندا ٨ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران. گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودان ٢٠ جار به بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی و گازی بیبه‌ر، ١١ جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، به ده‌یان جاریش به كاتیوشا بۆردومان كران. -
له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ٧ خۆپیشانده‌ر ژیانیان له‌ده‌ستدا
خۆپیشاندانه‌كان له دژی كورژانی ژینا ئه‌مینی له تارانیش به‌رفراوان ده‌بێت. له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه كوژراون گه‌یشته ٧ كه‌س. -
له مه‌خمور یادی ده‌لال نورحه‌ق به‌رز راگیرا
له كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خمور یادی ده‌لال نورحه‌ق ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پاژك و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ژه‌كه، كه له هێرشێكی ئاسمانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ردا شه‌هیدببوو، به‌رزراگیرا. -
ئایاتا: تورکیا بووەتە ناوەندی تیرۆریزم
موزەفەر ئایاتا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە ڕایگەیاند، تورکیا بەهۆی ئیدارەی ئاکەپە - مەهەپەوە بووەتە ناوەندی تیرۆریزمی جیهانی و وتی: سەرچاوە، پەیوەندی، پشتیوانی و کۆمەک، پەروەردە و پەناگە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بۆ ئەو تیرۆریزمە دابین دەکرێت. -
عەلی کەریمی لە کتێبە نوێکەیدا پەردە لەسەر خیانەتەکانی قیادە موەقەتە هەڵدەداتەوە
نووسەر عەلی کەریمی لە دواین پەرتوکی خۆی بە ناوی 'سنورە ژێر پێ خراوەکان' پەردە لەسەر خیانەتەکانی قیادە موەقەتە هەڵدەداتەوە، کە بەشێکە لە مێژووی ڕەشی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. -
بوڵدان: تا کۆتایی بە خەباتی ئاپێ موساوە وابەستەین
لە ٣٠مین ساڵیادی کوشتنی، نووسەری کورد مو‌سا عەنتەر لە سەر گۆڕەکەی یادی کرایەوە. پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە لە یادەکەدا قسەی کرد و وتی: ئەو شتانە جێبەجێ دەبن کە تۆ خەباتت بۆ دەکرد. -
خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵات لەدژی کوشتنی ژینا ئەمینی بەردەوامە
خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دژی کوشتنی ژینا ئەمینی بەردەوامە و تاوەکو ئێستا پێنج کەس بە تەقەی هێزە ئەمنیەکان گیانیان لەدەستداوە. -
تاژێ: کوشتنی ژینا ئەمینی دەرئەنجامی سیاسەتی دوژمنایەتی بەرامبەر بە ژنانە
تاژێ ئیدانەی کوشتنی ژینا ئەمینی کرد و ڕایگەیاند کە کاتی ئەوە هاتووە ڕژێمی ئێران خۆی بگۆڕێت، ئەگەرنا وەک هەموو ڕژێمە دیکتاتۆر و دەسەڵاتدارەکان دەڕوخێت. -
مەلا نەزیر دوو ساڵە بێهۆکار لە زیندانی پەدەکەدایە
مەلا نەزیر کە ئەندامی کەنەکەیە و لە هەمانکاتدا بەرپرسی یەنەکە لە زاخۆیە، دوو ساڵ لەمەوبەر دەستگیرکرا و سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا. کەنەکە داوای کرد هۆکاری زیندانیکردنی مەلا نەزیر ئاشکرا بکرێت.