کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لەدژی کوشتنی ئاکارسەل لە ٥١ شار چالاکی ئەنجام دەدرێن
ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە بە مەبەستی شەرمەزارکردنی ناگیهان ئاکارسەل ئەندامی ناوەندی لێکۆلینەوەی ژنۆلۆژی لە ٥١ شار چالاکی ئەنجام دەدات. -
'ئەگەر بکەرانی ئاکارسەل ئاشکرا نەکرێن، حکومەتی هەرێمیش دەکەوێتە بەر شەپۆلی شۆڕشی ژنان'
ئەكادیمیای ژنۆلۆژی لەسەر تیرۆری ژنە تێكۆشەر و ئەكادیمی و ئەندامی دەستەی وەشانی گۆڤاری ژنۆلۆژی كە ئەمڕۆ لەئەنجامی كردەوەیەكی تیرۆریستی لەشاری سلێمانی تیرۆر كرا، راگەیەندراوێكیان بۆ رای گشتی و دەزگاكانی راگەیاندن بڵاوكردەوە. -
له سلێمانی به درۆن هێرش ئهنجامدرا
له سنووری پارێزگای سلێمانی له باشوری كوردستان به درۆن ئۆتۆمبێلێك كرایه ئامانج. -
ئامەد؛ یەپەسە ـ ژن ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسی كردە ئامانج
یەپەسە ـ ژن لەناوچەی فەرقینی سەر بە ئامەد بەبۆمبی دەنگی ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسیان كردە ئامانج. -
ههپهگه: له گۆڕهپانهكانی بهرخودان ٥ داگیركهر سزادران
ناوهندی راگهیاندن و چاپهمهنی ههپهگه رایگهیاند، كه له چالاكی گهریلاكان له دژی سوپای توركی داگیركهر، لانیكهم ٥ داگیركهر سزادراون. -
کاڵکان: سارا و روکەن فەرماندەن و ئێمە شەڕڤانی ئەوانین -نوێکرایەوە-
دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند، تێکۆشانی مێرسین دوایین بەش و ئەڵقەی پاراستنی ڕێبەر ئاپۆیە لە دژی پیلانگێڕییەکە، پراکتیک و کردەوەیەکە لە شێوەی زیلان. سارا و روکەن فەرماندەی ئێمەن و ئێمە شەڕڤانی ئەوانین. -
ئهندامی ناوهندی لێكۆڵینهوهی ژنۆلۆژی ئاكارسهل له سلێمانی تیرۆر كرا-نوێكراوهتهوه
له شاری سلێمانی باشوری كوردستان، ئهندامی ناوهندی لێكۆڵینهوهی ژنۆلۆژی ئهكادیمیسیان ناگیهان ئاكارسهل له هێرشێكی چهكداریدا تیرۆركرا. -
لە گەڤەر دوو تەقینەوە لە نزیک بنکەی پۆلیس ڕوویاندا
دوو تەقینەوەی گەورە لە نزیک بنکەی پۆلیس لە ناوچەی گەڤەر لە پارێزگای جۆلەمێرگ ڕوویاندا. پۆلیسی تورک دوای تەقینەوەکان چەندین کەسی دەستگیرکرد. -
چادری پرسە بۆ گەریلای هەپەگە باهۆز مژینی دانرا
لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی چادری پرسە بۆ گەریلای هەپەگە باهۆز مژینی دانرا، کە لە ٤ی تەمووزی ٢٠٢٢ لە کاتۆ ژیرکا شەهید ببوو. -
پاکتاوی سیاسی لە ئەرزڕوم و وان
لە چوارچێوەی دۆسیەیەکی لێپرسینەوەی داواکاری گشتیی ئەرزڕومدا ٦ بەڕێوەبەری هەدەپە و لە وانیش ئەندامی لیژنەی ناوەندی دەبەپە ئۆککەش کاوە دەستگیرکران. -
تهرمی ئهو گهریلایهی له بهستا شههیدببوو رادهستی بنهماڵهكهی كرا
تهرمی گهریلای ههپهگه مهزڵوم بههادر كه له ههرێمی بهستای شڕنهخ له ئهنجامی شهڕ و ئۆپراسیۆنی دهوڵهتی توركی داگیركهر شههیدببوو، رادهستی بنهماڵهكهی كرایهوه. -
له چالاكییهكانی گهریلادا ١٠ سهربازی داگیركهری سوپای تورك سزادران
له ٨ چالاكی گهریلاكانی ئازادیی كوردستان دا ئهوهندهی یهكلا بووهتهوه، ١٠ سهربازی داگیركهری سوپای تورك سزادران. -
كهجهكه یادی مام جهلالی بهرز راگرت
كهجهكه له پهیامێكدا رایگهیاندووه: " لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە بەبنەما وەرگرتنی کەسایەتی نەتەوەیی و نیشتمانی و هەروەها لێهاتوویی سیاسی و شارەزایی دیپلۆماسی و هونەری ئاشتەوایی و دیالۆگی سەرۆک مام جەلال هەیە". -
سهرۆكوهزیرانی عێراق له ههولێره
سهرۆكوهزیرانی عێراق مستهفا كازمی بهمهبهستی چهند دیدارێك گهیشته ههولێر. -
هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای شەهیدی بڵاوکردەوە
هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای شەهیدی بڵاوکردەوە ڕایگەیاند: "بە تێکۆشانی خۆیان بوونە نمونەیەکی جەوهەری و بنەڕەتی دڵسۆزی بۆ بەهاکانی ئازادی و بە بڕیاربوون و باوەڕ بوون". -
تەرمی گوڵسن ئەیاز لە مەخمور بەخاک سپێردرا
تەرمی گوڵسن ئەیاز لە کامپی مەخمور، کە دوێنێ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا، بە مەراسیمێک بەخاک سپێردرا. -
زۆزان تۆلان: ڕژێمی ئاکەپە - مەهەپە دەرفەتیان بۆ تێکۆشانی دیموکراتیک - یاسایی نەهێشتووەتەوە
دەوڵەتی تورک بانگەشەی ئەوەی بڵاوکردەوە، کە گوایە گەریلای هەپەگە زۆزان تۆلان لە مێرسین چالاکیی فیدایی ئەنجامداوە، بەڵام زۆزان بە ئاژانسەکەمانی ڕایگەیاند، ڕژێمی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپە دەرفەتی تێکۆشانی دیموکراتیکیان نەهێشتووەتەوە، بۆیە چووەتە سەر چیاکان. -
لە زیندانی هەولێر هەڕەشەی سەر ژیان و ئاسایشی عەبدولڕەحمان ئەر و مەزڵوم داغ بەردەوامە
کۆمیتەی پشتیوانی لە عەبدوڕەحمان ئەر و مەزڵوم داغ ڕایانگەیاند، هەڕەشە لەسەر ژیان و ئاسایشی ئەر و داغ بەردەوامە و داوای هەستیارییان کرد. -
لە دورگەی کاناریا کەشتی پەنابەران ژێرئاوکەوت
لە دورگەی کەناریای ئیسپانیا کەشتی پەنابەران ژێرئاوکەوت و ٤ پەنابەر گیانیان لەدەستدا و ٢٩ پەنابەریش بێسەروشوێنن. -
باوکی ژینا ئەمینی: پەیامەکانی بەرپرسانی ئێران بۆ هاوخەمی راست نین
ئەمجەد ئەمینی باوکی ژینا ئەمینی ئاماژەی بە قسە و پەیامەکانی بەرپرسانی ئێراندا لەبارەی کوشتنی کچەکەی و رایگەیاند، هەموو قسەکانیان دوورن لە راستیەوە. -
ئۆتۆمبێڵی پەنابەرانی مەخمور تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو: کەسێک گیانی لەدەستدا و ٣ کەس بریندار بوون
ئۆتۆمبێڵی پەنابەرانی مەخمور کە لە نەخۆشخانە لە سلێمانی دەگەڕانەوە تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو. لە ئەنجامدا ژنێک بەناوی گولسن ئایاز گیانی لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون. -
زیلان ڤەژین كۆمەڵكۆژی بەلووچستانی شەرمەزار کرد کە لەلایەن رژێمی ئێرانەوە ئەنجامدرا
هاوسەرۆكی پژاک لەپەیامێكدا كۆشتنی هاوڵاتیانی بەلووچی لەلایەن رژێمی ئێرانەوە شەرمەزار کرد و سەرەخۆشی لەبنەماڵە و كەسوكاری گیانبەختكردووان و گەلی بەلووچ کرد. -
رێخراوی مافی مرۆڤی ئێران: ژمارەی کوژراوەکانی راپەرینی ئێران و رۆژهەڵات گەیشتە ١٣٣ کەس
خۆپیشاندانی سەرتاسەریی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان ١٦ رۆژە بەردەوامە و خوێندكارانی زانكۆ و هاوڵاتییان دەستیان بە خۆپیشاندانەكان كردەوە. ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێرانیش ئامارێكی نوێی لە بارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەکانەوە بڵاوكردەوە. -
قەرەیلان: بەرخۆدانی ١٦٠ ڕۆژ بناغەی سەرکەوتنێکی گەورەی داناوە و بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت-نوێکرایەوە-
موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی نەپەگە ڕایگەیاند، بەرخۆدانی ١٦٠ ڕۆژی ڕابردوو بووەتە بناغەی سەرکەوتنێکی گەورە و ڕایگەیاند، ئەم ئەزموون و تێکۆشانە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا بە ئەنجام دەگات. -
ناوچەکانی بەرخۆدان بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بۆردومان دەکرێن
سوپای داگیرکەری تورک ١٨ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بۆردومانی ناوچەکانی خۆڕاگری کردووە، ٢ جار بە فڕۆکەی جەنگی، ٤٧ جار بە کۆپتەری هێرشبەر و دەیان جار بە هاوەن و تانک بۆردومان کردووە.