کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
گەڤەر؛ منداڵێك و كەسێكی تر دەستبەسەركران
لەگەڤەر منداڵێك و كەسێكی تر لە ٩ی تەشرینی یەكەمەوە دەستبەسەركرابوون، زیندانی كران. بەگوێرەی زانیاریەكان لەكاتی لێپرسینەوە ولەبن چاودا گرتندا، توندوتیژیان بەرامبەر بەكارهێناون. -
نه‌په‌گه: ده‌بێت ئێدی به‌رخۆدان سه‌ربكه‌وێت- بەشی یەکەم
فه‌رمانده‌یی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل"نه‌په‌گه"، ده‌ستنیشانكرد، شه‌ڕی تۆنێلهكان و ژێر زه‌وی و شه‌ڕی تیمی شاره‌زا و پسپۆری كوردینهكراو، بنه‌مای ئه‌ساسی شه‌ڕی شۆڕشگێڕيی گه‌له. -
هه‌په‌گه: داگیركه‌ران ٢٧ جار چه‌كی كیمیایی و بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراویان به‌كارهێنا
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه توانای به‌رامبه‌ر به‌رخودانی گه‌ریلاكانی كوردستان نییه، قورسایی خستووه‌ته‌سه‌ر به‌كارهێنانی بۆمبی قه‌ده‌غه و چه‌كی كیمیایی. هه‌په‌گه رایگه‌یاند، سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ ٢٧ جار به‌بۆمبی قه‌ده‌غه و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كراون. -
هەبەدەهە لەسوری ئامەد پۆلیسی توركیان كردە ئامانج
جەنگاوەرانی وڵات چیا لەهەبەدەهە لەناوچەی سوری ئامەد لەبەرامبەر ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسی تورك چالاكیان ئەنجامدا. لەراگەیەندراوێكی هەبەدەهەدا هاتووە؛ "ئێمە لێپرسینەوە لەسور، جەزیرە، نێسیبین و كۆمەڵكۆژی گار لەئەنكەرە بكەین". -
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٢ شه‌هیدی راگه‌یاند
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی دوو گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له گه‌ڤه‌ر شه‌هید بوون و رایگه‌یاند، " بوونه به‌رجسته‌ترین نمونه‌ی گیانبازی و خاوه‌ن ئیراده‌بوونی ئاپۆیی. بۆ هاوڕێیانیان بوونه هێز و وره، هه‌روه‌ها بوونه رێنیشانده‌ری تێكۆشان". -
لە ٢٤مین ساڵیادی پیلانگێری نێونەتەوەییدا، لە کەرکوک سیمینارێک سازکرا
لە ٢٤مین ساڵیادیدا، دەربارەی پیلانگێری نێونەتەوەیی، ٩ی تشیرینی یەکەم لەسەر ڕێبەر ئۆجەلان، لە کەرکوک سیمینارێک سازکرا. -
هاوڵاتیانی کەرکوک: بەهێزی گەلی شۆرشگێر ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین
هاوڵاتیانی شاری کەرکوک دەڵێن: "ئامانج لە پیلانگێری نێونەتەویی ٩ی تشرینی یەکەم لێدان بو لە پرۆسەی دیموکراسی لە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوراست". -
دا‌غ و ئەڕ کۆتای‌یان بە رۆژوی مردن هێنا
مەزلۆم دا‌غ و عەبدولرەحمان ئەڕ کە لە زیندانی هەولێردان، دوای ئەوەی داواکاریەکانیان قبوڵکران، کۆتای‌یان بە رۆژوی مردن هێنا. -
کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کەجەکە: باڵیۆزی تورک لە بەغدا دانی بەوەدانا کە ئاکارسەلیان تیرۆر کردوە
کەجەکە رایگەیاند کە باڵیۆزی باڵای تورک لە بەغدا، دانیبەوەداناوە کە ناگیهان ئاکارسەل ئەندامی ناوەندی لێکۆلینی ژنۆلۆژی لەلایەن دەوڵەتی تورکیەوە لە عێراق\باشوری کوردستان تیرۆر کردووە و تیرۆرکردنیش بەردەوام دەبێت. -
کۆمسیۆنی ئەنجومەنی پەرلەمانتارانی ئەوروپا فشاری رژێمی ئێرانی لەسەر ژنان شەرمەزار کرد
کۆمسیۆنی یەکسانی و رێگریکردن لە جیاکاری ئەنجومەنی پەرلەمانتارانی کۆنسەی ئەوروپا کە فەلەکناس ئۆجا پەرلەمانتاری هەدەپەش ئەندامە تێیدا، بە راگەیەنراوێک فشاری رژێمی ئێرانی لەسەر ژنان شەرمەزار کرد. -
لە بانە و پیرانشار ٢ کۆڵبەر کوژران
هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە بانە و پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کۆڵبەریان کوشت. -
هەپەگە: ١٢ داگیرکەر سزادران و دوو گەریلا شەهید بوون
لە چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا ١٢ داگیرکەر سزادرا، ١١ داگیرکەر بریندار بوون. لە چالاکیەکاندا ٢ سیستمی کامێرای مۆبێس لەناوبران، گورز لە شۆفڵێک، ٢ چادری سەربازی و سەنگەرێک وەشێنرا. لە پێکدادانەکاندا ٢ گەریلا شەهید بوون. -
كاڵكان: له ساڵی ٢٥میندا به دڵنیاییه‌وه پیلانگێڕی شكست ده‌هێنێت - نوێکرایەوە -
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه دوران كاڵكان ئاماژه‌ی بهوهكردن كه ساڵی ٢٥مین ده‌بێته ساڵێك كه به‌رخودان له دژی پیلانگێڕی ده‌گاته به‌رزترین ئاست. -
له بانه كۆڵبه‌رێك كوژرا و دوو كۆڵبه‌ریش برینداربوون
لەهەرێمی بانە لەرۆژهەڵاتی كوردستان لەئەنجامی هێرشی هێزە چەكدارەكانی رژێمی ئێران‌دا كۆڵبەرێك كۆژرا و دوو كۆڵبەری تریش بریندار بوون. -
دەزگای بنەماڵەی شەهیدان: كەمپەكانی باشوری شوێنی ئێزیدیان نییە
دەزگای بنەماڵەی شەهیدانی شەنگاڵ رایگەیاند، بەهزری رێبەری گەلی كورد، عەبدوڵڵا ئۆجالان لەشەنگاڵ یەكێتی خۆمان بۆنیاد ده‌نێین و راشیانگەیاند؛ كەمپەكانی باشوری كوردستان شوێنی مانەوەی ئێزدییه‌كان نییه و داوای كرد ئێزدییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێن و واری خۆیان. -
كه‌جه‌ره: پێویسته گه‌نجانی رۆژهه‌ڵات و ئێران به میكانیزمی به‌رگریی ره‌وا دوژمن بن بخه‌ن
ئەنجومەنی هەماهەنگی کۆمەڵگای جەوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان (كه‌جه‌ره) له راگه‌یه‌نراوێكدا له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رایگه‌یاند، پێویسته گه‌نجان به میكانیزمی به‌رگریی ره‌وا دوژمن شكست بده‌ن. -
دەوڵەتی تورك چەتەكان ده‌گوازێته‌وه بۆ هەرێمەكانی گەریلا و بەشداری شەڕیان پێ دەكات
ئاشكرا بووە كە دەوڵەتی تورك بەسەدان چەتەی لەهۆتێلەكان بەجێ كردوە و بەرێگەی ئۆتۆمبێلی تایبەت سەرەتا دەربازی جۆلەمێرگ و لەوێوە دەربازی هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا دەكرێن بۆ شەڕكردن. -
هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و وتی، " لە هەڵوێستی میلیتانیان تاوەکو بەشداریان لە شەڕدا بە شێوەیەکی فیدایی، ئەم هەڤاڵانەمان بوون بە پێشەنگ. رێپێوان لەسەر رێچکەیان و یادەوەریان، ئەرکی سەرەکی ئێمە دەبێت." -
کەجەکە یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی ئەنقەرەی کردەوە
بە بۆنەی حەوتەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژیی ١٠ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٥، كە لە كۆبوونەوەیەكی جەماوەریی هەدەپە لە ئەنقەرە ڕوویدا، كەجەكە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە، هاوكات لە زۆرێك لە شارەكانی باكووری كوردستان و توركیا یادی قوربانییانی ئەو كۆمەڵكوژییە كرایەوە. -
٨ داگیرکەر سزادران و ٢ سەنگەر رووخێنران
گەریلاکانی ئازادی کوردستان گورزی گەورەیان لە سوپای داگیرکەری تورک داوە. لە چالاکیەکاندا ٨ داگیرکەر سزادرا و ٢ سەنگەر و مۆبێسێک لەناوبران. -
پرەنسیپی بنەڕەتی شۆڕشگێڕی و وڵاتپارێزی
پێش هەر شت لەراستینەی دۆژمن و راستینەی شەڕ دابڕان و دووركەوتنەوە هەیە. وەكو ئەوەی كە هیچ دۆژمنێكمان نییە، ژیان و هەڵسوكەوتێك وەكو ئەوەی كە ئێمە ئازاد بووین لەنێو شەڕی مان و نەماندا بوونی هەیە. -
کاڵکان: پەکەکە بووە بە هێزی چارەسەری -نوێکرایەوە-
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە رایگەیاند، پەکەکە لە بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری جیهانی بووەتە هێزێکی چارەسەریی و لەسەر هێڵی نەتەوەیی دیموکراتیک خۆی کردووە بە هێزی چارەسەری. -
ئاسایشی ئێزدخان: رێگه ناده‌ین هیچ كه‌سێك ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر شه‌نگال
ئاسایشی ئێزدخان له دووه‌مینی ساڵیادی رێككه‌وتنی ٩ی تشرینی یه‌كه‌مدا پێداگری خۆی بۆ پاراستنی شه‌نگال دووپاتكرده‌وه و له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه، "رێگه ناده‌ین كه‌س ده‌ستدرێژی بكاته شه‌نگال و خۆی بكاته خاوه‌نی شه‌نگال". -
لە شاری سلێمانی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم ئیدانە کرا
پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری سلێمانی بە ئەنجامدانی چالاکییەک ئیدانە کرا و داوای ئازادکردنی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان کرا. -
تورکیا دانی بەوەدا نا، کە ناگەهان ئاکارسەلی لە سلێمانی تیرۆر کردووە
عەلی رەزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دانی بەوەدا نا، کە ئەکادیمیسیەن و ڕۆژنامەنووس ناگەهان ئاکارسەلی-یان تیرۆر کردووە.