کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ناسنامەی ١٧ گەریلای شەهیدی چەکی کیمیایی بڵاوکرایەوە
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل ناسنامەی ١٧ گەریلای بڵاوکردەوە، کە لە هێرشەکاندا بە چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهید بوون. فەرماندەیی نەپەگە ڕایگەیاند، بەهۆی بێدەنگی و پشتیوانیی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانەوە هێرشە کیمیایەکان زیادی کردووە. -
پەژاک بروسکەى پیرۆزبایی بۆ لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری نوێی عێراق بڵاوکردەوە
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) بروسکەیەکی پیرۆزبایی بۆ لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری نوێی عێراق بڵاوکردەوە. -
سمکۆیەک لەسەر رێگا و پەیجۆری سمکۆ سەرهەڵدان
نە سمکۆ سەرهەڵدان یەکەم پاڵەوانی ڕۆژهەڵات بوو و نە سمکۆ سورکێو دوا پاڵەوانێتی. ئەم گەلە بۆ پاراستنی خاکی خۆی هەزاران سمکۆی گەورە کردووە... -
لە کەرکوک ٩هەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادی پیرۆزکرا
لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان ٩هەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان پیرۆزکرا. -
ڤیان: بۆ ئازادی پێویستە راپەرین بەردەوام بێت
پەیمان ڤیان ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژار رایگەیاند کە ئەگەر ئێران وڵامی داواکاریەکانی ژنان و گەلان نەداتەوە دەڕوخێت و گوتی، " پێویستە راپەرین بەردەوام بێت." -
ئایسەل توغلوک لە دۆخێکی خراپی تەندروستیدایە
مەڕال دانش بەشتاش سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە و دیرایەت دیلان تاشدەمیر پەرلەمانتاری هەدەپەی ئاگری سەردانی ئایسەل توغلوکیان کرد لە زینداندا و رایانگەیاند، توغلوک لە دۆخێکی خراپی تەندروستیدایە. -
ساڵیادی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادی پیرۆز دەکرێت
بە بۆنەی نۆهەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، هێز و لایەنە سیاسیەکانی باشوری کوردستان پیرۆزبایی دەکەن و ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتیش دەڵێت تێکۆشانیان بۆ هەموو عێراق فراوان دەکەن. -
تیمە پرۆفیشناڵەکانی گەریلا چالاکیان ئەنجامدا: ١٣ داگیرکەر سزادران
لە چالاکیەکانی تیمە پرۆفیشناڵەکانی گەریلادا، گورزی قورس لە سوپای داگیرکەری تورک درا و ١٣ سەربازی تورک سزادران و یەکێکیش برینداربوو. -
١١ ساڵ و حەوت مانگ سزایان بەسەر لەیلا گۆڤەندا سەپاند
دادگاكانی دەوڵەتی تورك سەبارەت بە هاوسەرۆكی"كەجەدە"، لەیلا گۆڤەن بەبانگەشەی"پرۆپاگەندەی بۆ رێكخستن"كردوە، سزای ١١ ساڵ و حەوت مانگی بەسەر لەیلا گۆڤەندا سەپاند. -
گروپە کۆنتراکانی دەڵەتی تورک بە ناوچەی بەرواریی سێرت دا دەگەڕێن
لە ناوچە شاخاوی و دەشتایەکانی ناوچەی بەرواری لە پارێزگای سێرتی باکووری کوردستان گروپێک لە جەردەوانان، کە کاری کۆنتراگەریلا (دژە گەریلا) دەکەن، دەستیان کردووە بە گوشارخستنە سەر گوندنشینانی ناوچەکە. -
دەوڵەتی تورک بۆ جارێکی دیکە رێگریی لە بڵاوکردنەوە و دابەشکردنی رۆژنامەی خۆبوون كرد
پۆلیسی تورك رێگەی نەدا رۆژنامەی خۆبوون لەئامەدەوە بەرەو ئەستەمبۆل بەرێ بكرێت و هەڕەشەی لە شەوفێری ئەو ئۆتۆمبێلەش كرد، کە کاری دابەشکردن و گواستنەوەی رۆژنامەکە بوو. -
لە چیلیکانی سەمسور ٥ کەس دەستگیرکران
لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیدا لە ناوچەی چیلیکان لە پارێزگای سەمسور لە باکووری کوردستان ٥ کەس دەستگیرکران. -
ڕاپەڕینی گەلان بۆ دواوە ناگەڕێتەوە و پێوستە خۆبەڕێوەبەریی گەل لە شارەکاندا دروست بکرێت
كۆدار لە شرۆڤە هەڵسەنگاندنی خۆی لەمەڕ دواپەرەسەندنەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران رایگەیاندوە؛ ڕاپەڕینی ئەمجارە لەئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان ئەوەندە ریشەیی و بەدیسپلینكراوە، کە ئێدی گەیشتووەتە قۆناخێك هیچ گەڕانەوە و پاشگەزبوونەوەیەكی نییە... -
هەپەگە: لە ماوەی ٦ مانگدا ٢ هەزار و ٣٤٦ داگیرکەر سزادراون و ١٠ هەلیکۆپتەریش تێکشکێنراون
هەپەگە ئاماری شەڕی ٦ مانگی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ٢ هەزار و ٣٤٦ داگیرکەر لە ئەنجامی ٢ هەزار و ٢٥٦ چالاکیدا سزادراون. ١٠ هەلیکۆپتەر و ٢ تانک و چەندین ئۆتۆمبێلی زرێپۆشیش تێکشکێنراون. لە شەڕەکەشدا ١٥٣ گەریلا شەهید بوون. -
هەپەگە: بەڕێزەوە یادی فەرماندەکانمان بەدرەدین و ئایدن دەکەینەوە
هەپەگە بەڕێزەوە یادی بەدرەدین ئامانۆس و ئایدن ئامانۆس فەرمانددە پێشەنگەکانیان کردەوە کە لە ئامانۆس شەهید بوون و وتی، " لە کەسایەتی فەرماندە قاڕەمانەکانماندا بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە شۆڕشی ئازادی بە سەرکەوتوویی بگاتە ئامانج." -
دەوڵەتی تورک برادۆستی تۆپباران کرد: ژنێک بە قورسی بریندار بوو
دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هەرێمی برادۆستی باشوری کوردستانی تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا ژنێک بە قورسی بریندار بوو. -
هەپەگە: ٥ داگیركەر سزا دران و سەنگەرێكیش تێكشكێندرا
لە چالاكیی گەریلاكانی ئازادیی كوردستاندا ٥ سەربازی توركی داگیركەر سزا دران و ٢ سەربازی تریش بریندار بوون. هاوكات سەنگەرێك و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانیش تێكشكێندران. -
ئاریۆ بەرزەن: نەوەی نوێ كوێلایەتی قەبوڵ ناكات و هەموو شوێنێكی کردووەتە جێگەی سەرهەڵدان
ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری كۆدار "ئاریۆ بەرزەن" دەستنیشانیكرد، گەلی كورد لەهەر قۆناخێكی مێژووییدا پێشەنگایەتیی بۆ ئازادی و رزگاری كردووە و دەڵێت؛ بۆ نەوەی نوێ هەموو شوێنێك، جێگای سەرهەڵدان و تێكۆشانە. -
هاوسەرۆکی کۆدار: گەلانی ڕۆژهەڵات و ئێران پشت بە هیچ هێزێک نابەستن و بەهێزی خۆیان داوای ئازادی دەکەن
گوڵان فەهیم هاوسەرۆکی کۆدار وتی: گەلانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پشت بە هیچ هێزێک نابەستن، بە هێزی خۆیان بۆ ئازادی تێدەکۆشن و وتیشی: ئەگەر دەوڵەتی ئێران گوێ لە گەل بگرێت ئەوا دەتوانێت بە شێوەیەکی دیموکراسییانە کێشەکان چارەسەر بکات. -
کۆدار: رژێمی ئێران بەرپرسە لە پاراستنی ژیانی زیندانیانی ئازادیخواز و ڕاپەڕیوانی زیندان
کۆدار لەبارەی ڕووداوەکانی زیندانی ئێوین لە تاران ڕاگەیاند، "رژێمی ئێران بەرپرسە لە پاراستنی ژیانی زیندانیانی ئازادیخواز و ڕاپەڕیوانی زیندان" و داوای لە گەلی کورد و گەلانی ئێران کرد بۆ پاراستنی زیندانیان بڕژێنە گۆڕەپانەکان. -
حەسەن بارام: عێراق سەروەریی لەدەستداوە و بە ئاشکرا خاکی داگیر دەکرێت
حەسەن بارام چاودێری سیاسی دەڵێت: "ئەو دابەش بوونەی لە عیراقدا هەیە ڕێگرە لەوەی، کە پێش لە هەڕەشەی هەرێمی و نێودەوڵەتی بگرن". -
"١٦ی ئۆکتۆبەر" پەڵەیەکی دیکەی ڕەش لە مێژووی کورددا
پێنج ساڵ پێش ئێستاو لەدوای کەمتر لە مانگێک بەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان، تەواوی ناوچە جێناکۆکەکان کەوتە ژێردەستی حکومەتی عێراق و تا ئێستاش دەسەڵاتی کوردیی خەون بە بەدەستهێنانەوەی ئەو ناوچانەوە دەبینێتەوە. -
تەڤگەری ئازادی: پێویستە هەمووان رووبەرووی دەستوەردان و تیرۆری دەوڵەتی تورک ببنەوە
تەڤگەری ئازادیی ڕایگەیاند، باڵوێزی تورکیا بێ پەردە هەڕەشە لە تەواوی ئازادیخوازان و پێشەنگانی ئەم گەلە دەکات، پێویستە حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەھەموو ئاستەکانی سیاسی و دیپلۆماسیدا، ڕووبەڕووی ئەو دەستێوەردان و داگیرکاریی و تیرۆرە ببنەوە. -
کەجەکە: رووداوەکەی بارتین کۆمەڵکوژیە و بکوژەکانیشتی ئاکەپە و مەهەپەن
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو کرێکارانە کرد کە لە ئەنجامی تەقینەوەی کانە خەڵوزەکەی بارتیندا گیانیان لەدەستدا و وتی، " رووداوەکەی بارتین کۆمەڵکوژیە و بکوژەکانیشتی ئاکەپە و مەهەپەن." -
داگیرکەران بە بۆمب و چەکی قەدەغەکراو هێرشیان کردە سەر گۆڕەپانەکانی گەریلا
دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لە بەرانبەر بەرخۆدانی گەریلا ناتوانێت بەرگری لەخۆی بکات، ٣٦ جار گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بۆردومان کرد. سوپای تورک ٢ جار بە فڕۆکەی شەڕ و ٢٢ جار بە هەلیکۆپتەری شەڕ هێرشی کرد.