کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
٦٧٠ رۆشنبیر بانگەوازێکیان بۆ زینی وەرتێ بڵاوکردەوە
٦٧٠ رۆشنبیر نامەیەکیان بۆ بەرپرسانی باشووری کوردستان لەبارەى زینی وەرتێ نوسیوە و تیایدا هاتووە "ئیمە شەڕی براکوژیمان ناوێت". داواشیانکردووە، ئەو هێزەى لە زینی وەرتێ جێگیرکراوە پاشەکشەى پێ بکرێت. -
حیزب و رێکخراوە کوردستانییەکان دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانى هەدەپەیان ئیدانەکرد
حیزب و رێکخراوە کوردستانییەکان لە ئەوروپا لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانى هەدەپە وەستانەوە و داوایانکرد، لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل بەرخودان و تێکۆشان بەهێزتر و گەورەتر بکرێت. -
دەستەی دەستپاکی: ئەوانەی هۆکاربوون لە دواکەوتنی مووچەی خانەنشینانی کەرکوک دەستگیر کران
دەستەی دەستپاکی عێراق دەستگیر کردنی ئەو کەسانەی ڕاگەیاند کە هۆکاربوون لە دواکەوتنی مووچەی خانەنشین کراونی شاری کەرکوک. -
وەزارەتی تەندروستی ٩ تووشبووی نوێی کۆرۆنای لە سلێمانی ڕاگەیاند
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمرۆ ١٨ی ئایار ٩ حاڵەتی تووشبووی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی ڕاگەیاند. -
نەپەگە: شەهیدان سەرچاوەی بنچینەیی بەهێزکردنی رێگای سەرکەوتنی ئێمەن
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل-نەپەگە لە کەسایەتی شەهیدانی مانگی گوڵاندا هەموو شەهیدانی شۆڕشی بە ڕێز و حورمەتەوە یاد کردەوە و رایگەیاند، شەهیدان بۆ ئێمە واتە سەرچاوەی بنچینەیی ژیان. -
فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەر بۆردوومانی بادینان دەکەن
فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک بۆردوومانی دەڤەری باڵایان و شارەدێی کانی ماسیان کرد لە سنووری بادینان. -
لە کەرکوک هەشت مۆڵگەی داعش خاپور کران
لە ئۆپراسێۆنێکی دژە تیرۆری عێراق لە قەزای دووبزی سەر بە پارێزگای کەرکوک ٨ مۆڵگەی چەکدارانی داعش خاپورکرا و ژمارەیەک چەکدار کوژران. -
گەنجێک لە سلۆپی لە لایەن پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکرا
لە ناوچەی سلۆپی شڕنەخ گەنجێک بە ناوی محەمەد ئایاس لە لایەن پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکرا. -
پیتە کوردییەکانى فەرهاد کورتای
چیرۆکی ئەو پیتە کوردییانە، کە فەرهاد کورتای لە زینداندا لە ژێر قورسترین ئەشکەنجەکاندا کێشاونی و چیرۆکە پڕ لە ئازار و ژانەکەى بنەماڵەى کورتای و چیرۆکی وێنەکانی نازانرێن... -
١٢ کەس لە دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکەی دهۆک ئازادکران
دوای سێ ڕۆژ لە دەستگیرکردنیان، ١٢ کەس لە دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکەی دهۆک بە کەفالەت ئازادکران. -
هەنگاوی جەنگی حەفتانین: ٣ سەربازی تورک کوژران
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوی جەنگی حەفتانیندا لەدژی سەربازانی تورک چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٣ داگیرکەر کوژران و ٢ داگیرکەریش برینداربوون. -
کەجەکە: لەدژی قڕکردن کاتی بەهێزکردنی تێکۆشانە!
کەجەکە ڕایگەیاند کە کارەکتەری ئەم دەسەڵاتە لەسەر دوژمنایەتی کوردان بنیاتنراوە و ئامانجی قڕکردنی کوردە و ئاماژەی بەوەدا، لەدژی قڕکردن ڕۆژ ڕۆژی تێکۆشانە و بەهێزکردنی تێکۆشانی ناسنامە، کەلتور و زمانە و بەرخۆدانی بەدڵنیایەوە سەردەکەوێت." -
باقرخان: دەسەڵاتی ئێستا سیاسەتێکى زۆر قێزەون بەڕێوەدەبات
تونجەر باقر خان یاریدەدەری هاوسەرۆکانی هەدەپە لەبارەى دەستبەسەرداگرتن و زەوتکردنی شارەوانییەکانەوە رایگەیاند، دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە هێرش دەکەنە سەر هەموو شتێکى کوردان و ئەوەى بە ناوی کوردانەوەیە. -
ژن؛ رەنج و کەن...
ئێمە شاهیدی رۆژێکی گەریلا بووین، رۆژێکی پڕ لە کەن و رەنج. گەریلا لە هەموو ئەو ساتانەدا کە رەنج دەدات دەم بە خەندەیە. کاتێک گەریلا دەکەنێت ناوچاویان دەبریسکێتەوە. -
تەندروستیی کەرکوک: پێنج تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە و تەنها ١٠ تووشبوو ماون
تەندوستیی کەرکوک ئەم شەو ڕایگەیاند، پێنج تووشبووی دیکەى کۆرۆنای چاکبوونەوەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان. راشیگەیاند، لە ئێستادا تەنها ١٠ تووشبووی دیکە ماون و ئەوانیش لە ژێر چاودێریدان. -
'بە رۆحێکی گەنج و خۆڕاگریی شەهیدان، تێکۆشان سەردەخەین'
کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی گەنجان، شەهیدانی کوردستانی بە رێز و حورمەتەوە بەبیر هێنایەوە و وتی:"بە رۆحێکی گەنجی شۆڕشگێریی شەهیدان، فاشیزم تێک دەشکێنین و تێکۆشان سەردەخەین." -
کۆگایەکی پلاستیک و باڵەخانەیەک و کەشتیەک سووتێندران
دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە ئەنتاڵیا و ئیزمیر کەشتیەکی گەشتیاری و کۆگایەکی پلاستیک و باڵەخانەیەکی ٤ نهۆمی فاشیستەکانیان سووتاند. -
مامۆستایانی كەركوك بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێم: چارەنووستان لە سەدام و قەزافی باشتر نابێت
مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک دەلێن: لە كەركوكی چەند جار فراشراوەوە، دەنگی ناڕەزایەتی خۆمان بەرز دەكەینەوە و دەسەڵاتدارانی هەرێم ئاگادار دەكەینەوە كە ژیان و گوزەرانی خەڵكی كوردستان لە ئەستۆی ئێوەدایە. -
سوپای تورک لەسەر سنور کوردێکی شەهید کرد
لە سەر سنوری باکووری و ڕۆژهەڵاتی کوردستان سوپای تورک کوردێکی شەهید کرد. -
کەجەدە یادی کورتای، ئانیک، زەنگین و ئونەری کردەوە
کەجەدە یادی فەرهاد کورتای، ئەشرەف ئانیک، مەحمود زەنگین و نەجمی ئونەری کردەوە و رایگەیاند، "بۆ ڕزگارکردنی ئابڕوی مرۆڤایەتی ئەوان لەشی خۆیان کردە قەڵغان." کەجەدە بۆ ژیانێکی ئابرۆمەندانە داوای یەکێتی و بەرخۆدان کرد. -
دادگای تورک بە شێوەیەکی شاراوە لێپرسینەوە لە هاوسەرۆکی شارەوانیەکان دەکات
دادگای تورک بە شێوەیەکی شاراوە لێپرسینەوە لە هاوسەرۆکی شارەوانی شاری ئیدر دەکات. -
هەپەگە: لە لێلیکان ٢ سەربازی دوژمن کوژران
هەپەگە ڕایگەیاند لە لێلیکانی هەرێمی خواکورک لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا ٢ سەربازی سوپات تورک کوژران. -
دەیانەوێت بە دروستکردنی بەنداوی کارۆئاوی چەم و دۆڵی زیلان لەناو ببەن
عەلی کالچک سەرۆکی کۆمەڵەی ژینگەپارێزانى وان ناڕەزایەتیی لە دژی دروستکردنی بەنداوی کارۆئاوی لە دۆڵی زیلان نیشاندا و وتی "دەیانەوێت وەک ئەوەى لە حەسکێفی مێژوویی کردوویانە بەنداویش لەسەر چەمی زیلان لە دۆڵی زیلاندا دروست بکەن و سروشتەکەى تێکبدەن. -
دەغڵ و دانی مەخموور سووتا
لە باشووری کەمپی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخموور) دەغڵ و دان سووتا. دانیشتووانی هەرێمەکە و شارەوانی کەمپەکە هەوڵ دەدەن ئاگرەکە بکوژێننەوە. -
کەجەرە: لەکەسایەتی شەهید هێرشدا یادی شەهیدانی مانگی گوڵان بەرز رادەگرین
کۆمەڵگای گەنجانی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەجەرە) بە بۆنەى ساڵیادی شەهادەتی هێرش کارزان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لەکەسایەتی شەهید هێرشدا، یادی سەرجەم شەهیدانی مانگی گوڵان بەرز رادەگرین".