داوا دەکرێت حکومەتی عێراق دەستدرێژییەکانی دەوڵەتی تورک ڕابگرێت

زیاتر لە ١٥٠ ڕۆژنامەنووس و میدیاکار و سیاسەتمەداری کورد و عێراقی داوای کۆتایهێنان بە دەستدرێژییەکانی دەوڵەتی تورک دەکەن لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و دەشڵێن، حکومەتی عێراق پێویستە ڕێوشوێنی توند لە دژی ئەو هێرشانە بگرێتەبەر.

١٥٢ ڕۆژنامەنووس و میدیاکار و سیاسەتمەداری کورد و عێراقی سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەناو خاکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیانداروەکەدا هاتووە، ئێمە کۆمەڵێکین پێکهاتووین لە ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنووسان و سیاسەتمەداران و میدیاکارانى عێراقی کە هەڵمەتێک دەستپێدەکەین بە ناونیشانی : "ڕاگرتنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر سەروەری عێراق"

ئاماژەیان بەوەشکرد، "زنجیرە هێرش و دەستدرێژییەکانی سوپای تورک بۆ پێشیلکردنی سەروەری عێراق بەردەوامی هەیە بە بیانووی نەهێشتنی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە لەناو سنووری عێراقدا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی بانگەشە و تۆمەتەکانی دەوڵەتی تورک دوورن لە ڕاستیەوە و خۆی لە پشت ئەم پاساوە دەشارێتەوە. واقیعی هەوڵەکانی دەوڵەتی تورک داگیرکردنی ئەو ناوچانەیە کە هێرشیان دەکاتە سەر و دەیەوێت بیانلکێنیت بە سنوورەکانیەوە".

داوایەکیشیان ئاڕاستەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و ڕایانگەیاند، "داوا لە سەرۆکوەزیران دەکەین ڕێوشوێنی توند بگرێتەبەر بۆ وەستاندنی ئەم پێشێلکارییە، هەروەها وردەکارییەکانی ئەو ڕێککەوتنانە ئاشکرا بکات کە لە سەردانەکەی ئەم دواییەی ئەردۆغان بۆ عێراق واژۆکراون".

جەختیشان لەوە کردەوە، "بوونی سوپای دەوڵەتێک لە عێراقدا کاریگەری نەرێنی ڕوونی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری وڵات هەیە، بەو پێیەی ئەو دەوڵەتە بەردەوام لە ڕێگەی فڕۆکە ئاسمانییەکانیەوە هێرش دەکاتە سەر ناوچەکانی عێراق لە شنگال و نەینەوا و سلێمانی و هەولێر و دهۆک".

لە ڕاگەیاندراوەکەشدا هاتووە، "پێویستە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕێگەی کاری دیپلۆماسییەوە فشار بخاتە سەر دەوڵەتی تورک بە ئامانجی  ڕاگرتنی هێرشە ئاشکراکانی و هێنانی سەدان سەرباز و تانک و زرێپۆش بۆ سەر سنوورەکانی عێراق".

ئاماژەیان بەوەشکرد، "نەخێر بۆ بێدەنگ مانەوە لەو دۆخەی  کە گڵۆپی سەوز بۆ دەوڵەتی تورک هەڵدەکات بەمەبەستی داگیرکردنی بەشێک لە خاکی عێراق و پێویستە دەستبەجی هێزەکانی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە خاکی عێراق بکشێننەوە.

لە کۆتایشدا داوایان کرد، "دانیشتنێکی بەپەلە لە پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت بۆ ڕوونکردنەوەی هەڵوێستی پەرلەمان سەبارەت بە هێرشە دوبارەبووەکانی دەوڵەتی تورک و هەڵوێستی توندیان هەبێت بەرامبەر ئەم پێشێلکارییانە".

لە خوارەوە ناوی واژۆکاران دەخەینەڕوو:

١-ئەسیر شەرع/ نووسەر، ڕۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری سیاسی

٢-محەمەد شەفیق / ڕۆژنامەنووس

٣-محەمەد جیهادی / ڕۆژنامەنووس

٤- ئەرکان محمد/ڕۆژنامەنووس

٥- شنە فایق/ ڕۆژنامەنووس

٦- پەروا ئەسعەد/ ڕۆژنامەنووس

٧- هۆژین شوانە/ڕۆژنامەنووس

٨- هاوار محەمەد/ ڕۆژنامەنووس

٩- هێشو شوانە/ڕۆژنامەنووس

١٠- هێمن حسێن/ ڕۆژنامەنووس

١١- زۆزک باڵەکی/ڕۆژنامەنووس

١٢- ئەیاد محەمەد/ ڕۆژنامەنووس

١٣- مەروان حەبیب/ ڕۆژنامەنووس

١٤- هێمن ئەحمەد/ ڕۆژنامەنووس

١٥- حسێن هادی/ ڕۆژنامەنووس

١٦- ئاڤان نادر/ڕۆژنامەنووس

١٧- شۆخان ساڵح میرزا/ ڕۆژنامەنووس

١٨- هێرش سیروان/ ڕۆژنامەنووس

١٩- ڕێبین بەکر/ڕۆژنامەنووس

٢٠- ئاراس ئیبراهیم/ ڕۆژنامەنووس

٢١- ئاڤێستا عوسمان/ ڕۆژنامەنووس

٢٢- هێرۆ بەهادین/ ڕۆژنامەنووس

٢٣- ڕێبین هەورامی/ ڕۆژنامەنووس

٢٤- عەبدول ڕەحمان حسێن/ ڕۆژنامەنووس

٢٥- شادیار شۆڕش/ ڕۆژنامەنووس

٢٦- بەرهەم هەورامی/ ڕۆژنامەنووس

٢٧- ڕێز لەتیف/ڕۆژنامەنووس

٢٨- پەروا عەبدول ڕەحمان/ ڕۆژنامەنووس

٢٩- میران عەبدوڵڵا/ ڕۆژنامەنووس

٣٠- بەرهەم لەتیف/ڕۆژنامەنووس

٣١- نێچیر لەتیف/ڕۆژنامەنووس

٣٢- ژیان سان/ڕۆژنامەنووس

٣٣- محەمەد عەزیز/ ڕۆژنامەنووس

٣٤- کاسەر بوڵدان/ڕۆژنامەنووس

٣٥- دانا مستەفا/ڕۆژنامەنووس

٣٦- دیاری فایەق/ ڕۆژنامەنووس

٣٧- ژیان ئیسماعیل/ ڕۆژنامەنووس

٣٨- بەهرە عومەر/ ڕۆژنامەنووس

٣٩- شایی ئارام/ ڕۆژنامەنووس

٤٠- شەن هاوڕێ/ڕۆژنامەنووس

٤١- موحسین کەریم/ڕۆژنامەنووس

٤٢- نوری عەبدولڕەحمان عومەر/ ڕۆژنامەنووس

٤٣- شادی حەسەن/ ڕۆژنامەنووس

٤٤- ناسیار مستەفا/ڕۆژنامەنووس

٤٥- عەزیز کۆیلۆ ئۆغڵو/ڕۆژنامەنووس

٤٦- ئەحمەد روبەیعی/ پەیامنێری هەواڵ

٤٧- عەلی شاکر/ سەرنوسەر

٤٨- فەیروز ئیسماعیل/ ڕۆژنامەنووس

٤٩- بڕیار جومعە کەریم/ڕۆژنامەنووس

٥٠- محەمەد کازمی/ چاودێری سیاسی

٥١- زەینەب جبوری/دیزاینکار

٥٢- بۆتان گەرمیانی/ڕۆژنامەنووس

٥٣- مستەفا بەیاتی/مۆنتێر

٥٤- ئاواز زەیود محمد/ ڕۆژنامەنووس

٥٥- سەلیم محمد/ ڕۆژنامەنووس

٥٦- موعتەز ئەیوب / ڕۆژنامەنووسی عێراقی / بەڕێوەبەری ئۆفیسی کەناڵی ئاسمانی “الیوم

٥٧- مستەفا جەبار/ ڕۆژنامەنووس

٥٨- د. خەلیل شەمەری/ پزیشک

٥٩- ئاوارە سالار/ مامۆستای قوتابخانە

٦٠- سەلام زوبەیدی / ڕۆژنامەنووس

٦١- ئیبراهیم سوڵتانی/ دکتۆرا لە یاسا

٦٢- محمد ساڵحی/ ڕۆژنامەنووس

٦٣- میقداد حەسناوی/ ڕۆژنامەنووس

٦٤- یاسر تەڵال / ڕۆژنامەنووس

٦٥- باران گەرمیانی/ڕۆژنامەنووس

٦٦- سەیف روبەیعی / یاساناس

٦٧- ئەوین سالار/کارمەند

٦٨- دڵنیا کەریم/کارمەند

٦٩- نەجم تەمیمی/ خاوەنی ماستەر لە یاسا

٧٠- د. عەبدول کەریم تەویل/ دکتۆرا لە فەلسەفەی یاسا

٧١- د. مەهدی خەفاجی/پزیشک

٧٢- کەڕار نەعیم شەنون / ڕۆژنامەنووس

٧٣- شکروڵا حەمە ئەمین سەعید

٧٤- سەلام عەبدوڵا

٧٥- خالید قادر محەمەد

٧٦- ڕەهێڵ شەوکەت/ ڕۆژنامەنووس

٧٧- پەروا عەلی

٧٨- د. شێرکۆ حەمە ئەمین

٧٩- نەزیر میکایل ئەحمەد خالید

٨٠- د.قاسم عەبدوڵڵا مەرزانی

٨١- ئیسماعیل قادر محمد

٨٢- سالار ڕەقیق حەسەن (سالار بازیانی)

٨٣- عەلی تەوجیری

٨٤- تا هیر مەندەلاوی

٨٥- ئەسعەد عەبادی

٨٦- هەنار شوانە

٨٧- ڕیاز فەیلی

٨٨- شنۆ رەمزی ئیبراهیم ( شنۆ هیرانی)

٨٩- فەرهاد ڕەسوڵ برانەتی

٩٠- فوئاد محەمەد زیندانی

٩١- د. ئاورنگ محەمەد

٩٢- د. حەمید تەها

٩٣- د.محەمەد عەبدول کەریم

٩٤- دیانا کەریم

٩٥- ئاکۆ قادر حەمە

٩٦- عەبدول وەهاب ئەحمەد عەبدوڵڵا

٩٧- چرۆ حسێن شوانی

٩٨- جومعە کەریم محەمەد

٩٩- کۆچەر عومەر

١٠٠- شەیما عەدنان ساڵح

١٠١- عوسمان محمد وسو

١٠٢- شنە عەلی خەیات

١٠٣- ڕۆشنا محەمەد نادر

١٠٤- نوز فازڵ محەمەد

١٠٥- زیلان محەمەد عەبدول کەریم

١٠٦- میهرەبان عەلی حسێن

١٠٧- حەسەن مارف عەلی

١٠٨- محەمەد بەکر عەلی

١٠٩- سمکۆ سابیر شەریف

١١٠- جەمال حەمید ئەحمەد

١١١- د. پەروا ڕەسوڵ

١١٢- شۆڕش ئەمین

١١٣- شەهلا حەفید

١١٤- پۆڵا مارڤ بەرزنجی

١١٥- سەروەر قەرەداغی

١١٦- کوێستان ئەکرەم فەرەج

١١٧- ڕەحمان ڕەسول رەحیم

١١٨- ئەبوبەکر مەجید مەعروف

١١٩- خالید مستەفا ئەحمەد

١٢٠- تارا حسێن/هاوسەرۆکی پارتی ئازادی

١٢١- نیشتمان کەمال ئیبراهیم

١٢٢- سازگار عەبدوڵڵا

١٢٣- کنیار عەبدوڵڵا حەمە عەزیز

١٢٤- نزار محەمەد

١٢٥- مژدە عەباس هیدایەت

١٢٦- شنۆ محەمەد حەمید

١٢٧- کۆسرەت ئەحمەد محەمەد

١٢٨- گوڵەباخ جەلال

١٢٩- شۆڕش حەمە ئەمین

١٣٠- فەرهاد عەلی

١٣١- گەرمیان تۆفیق

١٣٢- هەوری جەبار

١٣٣- هیوا سەید سەلیم

١٣٤- شۆڕش خدر تۆفیق

١٣٥- زەکەریا محەمەد هەورامی

١٣٦- د. کامەران بەرواری

١٣٧- ئەبوبەکر عومەر عەبدوڵڵا هەڵەدنی

١٣٨- شڤان سەعید (مەلا شیڤان)

١٣٩- غازی ڕەفعەت

١٤٠- سەلام عەلی گەرمیانی

١٤١- حسێن محەمەد ڕەشید

١٤٢- عەلی تائی

١٤٣- سەجاد نەعیمی

١٤٤- ئەنمار عەبدول کەریم

١٤٥- مورتەزا عەلی جبوری

١٤٦- خەمیس ڕەسوڵ بەدری

١٤٧- مەیسەم عەبدول حسێن

١٤٨- هۆمەر محەمەد

١٤٩- ڕێزان شێخ دلێر/پەرلەمانتاری پێشوو

١٥٠- لەتیف فاتح فەرەج/سیاسەتمەدار

١٥١ فەرمان محەمەد

١٥٢- ڕەوشەن قاسم

هـ . ب